قایمقامى خانەقین بەناوى مەلا بەختیارەوە گەورەترین گەندەڵى دەكات
Thursday, 10/11/2011, 12:00
یەكێك لە ماڤیا گەورەكانى شارى خانەقین و یەكێك لە دزە ناسراوەكانى كوردستان و پارێزگاى دیالە محمد مەلا حەسەنى قایمقامى قەزاى خانەقینە كە بەحەمەنیوە بەناو بانگە, ئەم كابرایە نزیكەى هەشت ساڵە خوێنى خەڵكى خانەقین دەمژێت, ماڵوموڵكى خەڵك داگیر دەكات, بەرتیل دەخوات بە ئاشكرا, شەریكە لە زۆربەى پرۆژەكاندا, وەك خۆى دەڵێت مەلا بەختیار كردویەتى بەقایمقام و هەر ئەویش پشتگیرى دەكات لە ئەنجام دانى ئەو كارانە, بۆ ئەو مەبەستە بەشێكى زۆرى بەرپرسە باڵاكانى حزبە سیاسیەكانى كوردستان و بەتایبەتى یەكێتى و تەواوى خەڵكى شار خانەقین ئاگادارن لە بەفیڕۆدانى قوتى ئەو خەڵكە قوربەسەرەى خانەقین كە چەندین ساڵە بەعس دەستەمۆیان دەكات و بێویژدانیان بەرامبەر دەكات و حەمەى مەلا حەسەنیش كردونى بە تیكەیەكى چەورو تا ئێستاش هیچ لێپێچینەوەیەكی لەگەڵ نەكراوە, واتە حەمەنیوە ئاسایی مەلا بەختیار ناهێڵێ مێشێك نزیكى بێتەوە بۆیە ئەویش بەئارەزووى خۆى دەدزێت, من لێرەوە بەشێك لەو گەندەڵى و دزیانەى محمد مەلا حەسەنى قایمقامى خانەقین بۆ خوێنەرانى سایتى كوردستان پۆست ڕون دەكەمەوە هیوادارم لایەنە پەیوەندى دارەكان چیتر بێدەنگ نەبن و هەموو گەندەڵ كاران ڕسوا بكرێت.
1/ قایمقامى خانەقین گەراجێكى گەورەى هەیە لە ڕێگاى مەنزەریەو بە ئەمرى قایمقام دەبێت هەموو تەنكەرەكان لەو گەراجەدا بوەستن كوڕێكى كردوە بە پۆلیس و كردویەتى بەحەرەسى گەراجەكە كە ناوى (عیماد)ەو كاكەییە هەموو تەنكەرە ئێرانیەكان ناچاردەكات دەبێت بەرمیلێك لەو موادەى پێیانە بدەن بە عیماد وەك گەراجانە, لە هەمووى سەیرتر ئەو حەرەسە پۆلیسەى گەراجەكەى قایمقامى خانەقین لە ڕێگاى مونزەریە ئۆتۆمبێلى وەنەوشەى هەیەو بەوە هاتوچۆ دەكات.
2/ بە شێكى زۆر لە هاوڵاتیانى شارى كەلارو دەوروبەرى و ناو چەكانى ترى كوردستان بەهۆى وەرگرتنى بڕە پارەى تەعویزى مادەى سەدوچڵ فۆرمى خۆراكەكانیان گواستوەتەوە بۆ خانەقین و لە ساڵى 2003 وە بەشەنەوتى ئەو هەموو هاوڵاتیانە دێتە خانەقین بەڵام ئیدارەى خانەقین دەیدزێت و دەیفرۆشێت و تەنها یەك لیترى ناگەڕێنێتەوە و نایدات بەخەڵكەكە.
3/ باخێكی زۆرگەورەی هەیە لە ڕێگای كەلار خانەقین لە دێی مێخاس كە خانوەیەكی زۆر گەورەو مۆدێرنی تێدا دروستكردووە, هەربەداگیركردنی ئەوپارچە زەویەوە نەوەستاوە بەڵكو چەند دۆنمێكی لەدەوروپشتی ئەوباخەی تەلبەند كردوەو داگیركردووە , هەرڕۆژەوە تەلبەند دەدات لە بەشێك لەزەویەكانی چواردەوری. لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا قایمقامى خانەقین و مقاولێك و دووكەسى تر لە باخەكەى ڕێگاى كەلار خانەقین و بەرامبەر ماڵ و خانوەتازەكەى مەلا بەختیار شەوتابەیانى لەگەڵ سێ كچى ڕاقسەى عەرەبدا ڕایانبواردووە, خۆشبەختانە یەكێك لەخۆیان بەموبایل تەێویرى كردووە ئێستا لە ناو خانەقیندا بڵاوبوەتەوەو گەنجەكان بە بلوتوز دەینێرن بۆ یەكتر.
4/ هەروەها دووخانوی زۆرگەورەو گران بەهای هەیە لە گەڕەكی تۆڵەفرۆشی شاری خانەقین لە تەنیشتی یەكتریەوە كە كاشیەكانی لەدەرەوەی وڵاتەوەو بۆهێناوە.
5/ هەروەها كێڵگە(حقل)ێكی هەیە لەناوەدڵی شاری خانەقین دواتر گێڵگەیەكی تری مانگا بەخێوكردنی هەیە لە لە گەڕەكی تۆڵەفرۆش.
6/ بەم دوایە لە بەرامبەر كۆلێژى ئادابى خانەقین چەندین دۆنم زەوى بۆخۆى بردووە كە گرانبەهاترین زەى خانەقینە لەئێستادا,واتە ئەو زەویانە كە پاسەكانى خوێندكارەكانى كەلار تیایدا دەوەستن, بەرامبەر ڕیزە دوكانەكەى تۆڵە فرۆش, تەنیشت دارخورماكان.
7/ خانویەكی حكومەتی داگیركردوەو دواتر تاپۆی كردوە لە سەرخۆی لەگەڕەكی ئەستخباراتەكانی كۆن لەبەرامبەر گەڕەكی شەهیدان لە كاتێكدا چەندین خانوی تری لەوشێوەیە هەیە بۆكەسی تاپۆناكرێت. ئەو خانوە پێشتر هى ئیستخباراتى كۆن بووە.
8/ ئینجا(5)پێنج پارچە زەوی بەتەجاوز بۆخۆی وەرگرتووە لە بەرامبەر قایمقامیەت لەپشتی تاپۆ, سیانیانی فرۆشتوەو دوانی تائێستاماوە, لە گەڕەكی سیروان دووپارچە زەوی تری بۆ گیرفانی خۆی فرۆشتوە,
9/ شەریكە لەپەنجا دوكان لەتەنیش عەلوە تازەكەی خانەقین , واتە ئەو دوكانانە بەزیادەڕۆی تازە دروست كراوە لەنزیك عەلوەنوێ یەكە, عەلوەكۆنەكەشی بەخۆڕای داوە بەو كەسەی كە عەلوەتازەكەی پێداوە, واتە هەرئەوكەسەی كە پەنجادوكانەكەی دروستكردوەو شەریكە لەگەڵیا.
10/ دواتر چواردوكانی لەناوجەرگەی بازاڕ لەپاشاكۆپری داوە بە خزمەكانی,
11/ هەروەها 23 پارچە زەوی داوە بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ناوشاری خانەقین كەناوی(ئەحمەد حقی)ە,كە توركمانەو ئەویش فرۆشتویەتی بەشەریكی,
كارگەیەكى تابوقەى هەیە لە كارێز كردویەتى بەناوى محمد شهاب كوڕى خوشكى
12/ نزیكەی بیست بەنزینخانەی لەیەك كاتدا دروست كردووە لەناو شاری خانەقین بە تەجاوز, هەندێكیانی لەناو بازاڕو گەڕەكەكانا دروست كردوە , كە بوە هۆی نیگەرانی بەشێَكی زۆر لەو گەڕەكانەی كە بەنزینخانەكانی تێدا دروستكراوەو, خەڵكی ئەو چەند گەڕەكەش شكاتیان كرد لەلای بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی بەڵام ئەوەش هەربێ سود بوو. بەنزینحانەیەكیان كە كردویەتی بەناوی وریا ناوێكەوەو خۆی شەریكە لەگەڵیا لەگەڵ بیری ئیرتیوازی گەڕەكەكە تێكەڵ بوە, كە بەنزینخانەیەكیان نزیكى ماڵ ئێمەیە لە گەڕەكى (حەى عمال).
13/ گەراجێكی گەورەی لە نزیك گەراجی كەلار كردوە بەناوی خێزانەكەیەوە كە ئەوەش زیاتر لە پێنج دۆنم زەوی دەبێت,لەئێستادا تەنكەری تێدادەوەستێت.
14/ لەساڵی 2004 وە موچەی مامۆستایەكەی وەردەگرێت و قایمقامی خانەقینیشە, ئینجا لە (1/2/2010 موچەكەى گۆڕى(تحویل) كرد بۆ سەر پارێزگاى دیالە لەبەر ئەوە لە كوردستان موچەكەى كەمتر بوو شهادەى لەسەر حساب دەكراو ئەو قایمقامەى خانەقینیش شهادەى نزمى هەیە بەڵام لە دیالە شهادە حساب نەبوو كە موچەكەى ئێستا لە سەر پارێزگاى دیالەیەو سێ ملیۆن و نیو وەر دەگرێت, لەهەمان كاتدا خوێندكاربوو لەكۆلێژی ئادابی خانەقین بەبێ ئەوەی دەوام بكات ناجج دەكرا تا قۆناغی سێ بەبێ دەوامكردن بەردەوام بوو, بەڵام دواتر مامۆستایەك بەناوی ئومێد شێخ ڕەحیم ویژدانی قبوڵی نەكردو لە بابەتەكەی خۆی دەری نەچاند واتە واستە لای نەی خواردو دواتر توشی هەڕەشەو چاوسركردنەوەبوون كەپێشتر لە بەشی دەرونناسی بوو بەهۆی ئەوەی نەیدەتوانی دەوام بكات و مامۆستاكان نەیانتوانی ئیتر هاوكاری بكەن بۆ ناجح بوون بۆیە بەشەكەی گۆری بۆ زمانی كوردی خۆش بەختانە لەوەش دەرنەچێنرا, جێگەی ئاماژە پێكردنە زەویەكی دا بە مامۆستایەكی كۆلێژی ئادابی خانەقین بەناوی(مامۆستا سەرمەد)لەبەرامبەر ئەوەی ناجحی بكات بەڵام دواتر مامۆستا زەویەكەی فرۆشت بەسێ ملیۆن دینارو نەیشی توانی حەمەی ملاحەسەن ناجیح بكات لەبابەتەكەی كەچی قایمقام مامۆستاكەی دەستگیركردوو وازی لێ نەهێنا تادەست بەدەست زەویەكەی لێ وەرگرتەوە.
15/ ژمارەیەكی زۆر زەوی داوە بەخەڵك بە پارە, واتە زەوی داوە بەهاوڵاتیەك و لەڕێگەی دەست و پێوەندەكانیەوە نیوەی پارەی زەویەكەی لێ وەرگرتووە.لەگەڵ ئەوەشدا چەندین دۆنم زەوی داوەبە خەڵك بەبەروەنیوەی تابكرێت بەباخ,دواتر لەگەڵ هەندێكیاندا لەسەر نرخەكەی تێك دەچوو , واتە زەوی حكومەتی دەدات بەخەڵك تابكرێت بەباخ و نیوەی بۆخۆی و نیوەكەی تری بۆ ئەوكەسەی كە باخەكە دەكات بەناویەوە, لەهەمان كاتیشدا لە خانەقینەوە تا بازگەی كەلار, واتە لە خانەقینەوە هەتا لەباوەمحمود دەردەچیت هەمووی زەوی زراعیەو لەلایەن بەرپرسەكانەوە داگیركراوە, لەوانە خالد دارا كە دۆستێكى زۆر نزیكى قایمقامە, مامۆستا ئیبراهیم بەرپرسی كۆمیتەی مامۆستایانی یەكێتی لەخانەقین كە كۆنە بەعسی بوو تا 2003, سلاح چیمەتۆ كارگێڕی پێشووی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی و ئەندام مەڵبەندی ئێستای هەمان مەڵبەند كە پێشتر بەعسی بووە, دكتۆ محمد زەهاوی ڕاگری پێشوی كۆلێژی ئادابی خانەقین و كۆنەبەعسی, مامۆستا عەزیز لە ڕاگەیاندنی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی بە پشتیوانى مامۆستا محسن عەلى ئەكبەر, هەروەها قایمقامی خانەقین دەیان پرۆژەی داوە بەخەڵك بە شەریكی, شوكریە كە موهەندسەیەكە و بەرپرسی لیژنەی ئەعماری خانەقینە چەندین پارچە زەوی بۆخۆی وەرگرتووە، دواتر زۆر جارو لە زۆر كاتی لەناكاوا شەوان و نیوەڕوانی هاوین لە شوێنی بەزما لەگەڵ قایمقام بینراوە,بە دوو جۆر سودی بۆ ناوبراو هەیە، شوكریە ئەحمەد عەلى لە شارەوانى خانەقین لەسەر پارێزگاى دیالە مۆزەفەو قایمقام بەتەنسیب بردویەتى بۆ ناو قایمقامیەتى خانەقین و كردویەتى بە مسئولى لیژنەى ئەعمارى قەزاكە, ئەم زاتە پێشتر عەریف حفلى ئاهەنگەكانى یادى حزبى بەعس بووە لەبەغداد و ماوەیەكى زۆر سكرتێرى ئەندامێكى قیادە قوترى بووە لەهەمان كاتیشدا عزو شوعبەى بەعس بووە لە بەغداد, واتە قیرتاوكردنی جادەكان و دروستكردنی بیناكان بە فلتەری شوكریەدا تێپەڕ دەبێت و ئەویش لە ڕێگەى پیاوە ئەسڵیەكەیەكەوە كە ناوى (ئەدیبە) و مقاولە پرۆژەكان دەفرۆشێت , بەپێى زانیاریەكانى ئێمە لە دروستكردنى ژمارەیەك قوتابخانە (25) دەفتەر دۆلارى وەك بەرتیل وەرگرتووە, لە قیرتاوكردنى جادە دوسایدەكەى تۆڵە فرۆش ئەبو ئەدیبى پیاوى شوكریە سێ دەفتەر دۆلارى بەكەرانە لە مقاولەكە سەندوە, ئەگەر نا شوكریە كەشفى ناكات و پرۆژەكە وەرناگرێت.
جێگەى ئاماژە پێكردنە ئەم قایمقامە لەكاتى هەڵَبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا خۆى و عەزیز مەلا حەسەنى براى و چەند كەسێكى تر لیستى جیاوازیان هەبوو لە خانەقین و ناوچە دابڕێنراوەكان كە بە هەموویانەوە 186 دەنگیان هێنا لە خانەقین و دەوروبەرى.ئیتر نازانین یەكێتى نیشتمانى كوردستان دڵى لەكوێی چووە وا دەست بەردارى نابێت, هەرچەند دەنگۆى ئەوە هەیە بیكەن بە جێگرى لێپرسراوى مەڵبەند لەو شارە, هەرلەئێستاوە من لێرەوە بەڵێن ئەدەم یەكێتى دەدۆڕێت لەخانەقین لە هەر هەڵبژاردنێكدا, چونكە خەڵكى خانەقینى بەشەرەف تا لوتیان هاتووەو لێیان دەرژێت لە ناعەدالەتى و دزى ئاشكرا.
ئەوەى لەسەرەوە بەرچاوتان كەوت مشێكە لە خەروارێك و ئەو زانیاریانە تاڕادەیەك شاراوەنین لە ناو خانەقین بۆیە ئێمەیش دەیزانین, ئایا چەندین پاشەڵپیسى و گەندەڵى ترى هەیە و نهێنیەو ئێمە نایزانین, ئێمە لەو زانیاریانە دڵنیاین , زانیارى تر هەیە هێشتا دڵنیانین و لەژێر وربینیدایەو لە دڵنیابونمان بەدڵنیاییەوە بڵاوى دەكەینەوە.
هیوادارین سەركردایەتى سیاسى كورد و بەرپرسانى پارێزگاى دیالە بێدەنگ نەبن و لێپێینەوەى بەپەلەو ورد بكەن لەگەڵ محمد مەلا حەسەنى قایمقامى خانەقین و مەلا بەختیاریش چیتر خۆى ناشرین نەكات و ناوى خۆى جیابكاتەوە لە قایمقامى خانەقین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست