کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له هەولیری قەلاو منارەوه خێراو بەپەلە

Thursday, 10/03/2011, 12:00


کادیرێکی لقی 2ی پارتی/ هەولێر دوێنێ 9/10 سەعات هەشتی شەو لەدوای کۆبوونەوەیەکی چڕوپڕی لق و ناوچەکانی پارتی لە سنوری هەولێرو دەوروبەری بڕیار درا لە 14ەی ئەم مانگە ئاهەنگێکی گەورە لە شاری هەولێری بریندارو خەفەکراو سازبکرێت (ئەمە بەگوێرەی کۆبوونەوەی لقەکانی هەولێرو دەوروبەری). بەڵام ئیمڕۆ 10/3 کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە کۆبوونەوەی ناوچەکانی پارتی بروسکەیەکی خێرای مەکتەب سیاسی هاتووە کەوا ئەم ئاهەنگەی بڕیاربوو لە 14ەی مانگدا سازبکرێت پێشبخرێت بۆ ڕۆژی هەینی 11/3 واتە بەیانی لەبەردەم بازاڕی نیشتمان و باخی شار بەشێکی ئاهەنگەکەش لە پاڕکی شانەدەر بەڕێوە دەچێت بە بەشداری چەند تیپێکی یۆنانی و ئیسپانی و فەرەنسایی و پۆلەندی... ئاهەنگەکەش بۆیە پێشخراوە چونکە هەواڵی ئەوە زانراوە کە چەند ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان سەفەری دەرەوەی هەرێمیان کردووە بۆ هێنانی چەند ڕێکخراوێکی بیانی وەک ڕێکخراوی ئەنتەرناسیۆنال بۆ ئامادەبوون و چاودێریکردنی ئەو خۆپیشاندانەی بڕیارە بەیانی ڕۆژی هەینی 11/3 بەڕێوەبچێت کە لەلایەن گروپی (11) ئازارەوە ڕێکخراوە.. دوای زانینی هەواڵی هەوڵی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕان لە دەرەوەی هەرێم (پارتی) بروسکەی بۆ گشت لق و ناوچەکانی خۆی کردووە کە بەیانی کات ژمێر 2.30 لەبەردەم بازاڕی نیشتمان و پارکی شانەدەر بەڕێوەبچێت وەک عەرزی عەزەڵات کەخۆیان لە کۆبوونەوەکاندا دانیان بەم عەرزی عەزەڵاتە ناوە!! هیوادارین خەڵکی هۆشیارو توڕەبووی پەنگ خواردووی شاری هەولێر بزانن چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم بەڵتەجی و گێرەشێوێنانەی پارتی دەکەن و بە چ شێوەیەک دێنە مەیدان و ئیعتیسامی مەدەنی دەست پێ دەکەن وەک خوشک و براکانمان لەسەرای شاری هەڵمەت و قوربانی ئازاد، تا ڕاونانیان بەوپەڕی سەبڕو سلمی و ئارامی یەوە.. سەرکەوتن بۆ گەل و ئازادیخوازانە..
بۆ زانین پارتی خەڵکی خۆی لەناوچەکانی دەوروبەری هەولێر، بەتایبەت لقی 16ەی دەوروبەرو، لقی 23ێی مەخمورو، لقی 24ی شەقلاوەیان ئاگادار کردۆتەوە بۆ ئامادەبوونی ئەم عەرزی عەزەلاتە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە