لەئەنجامی دۆڕانەكەیان مەڵبەندى حەمرین خۆرماتوو دابەشدەكات!!
Thursday, 05/03/2009, 12:00
مەڵبەندنى حەمرین ولقى پارتى لەخورماتوو ئەنجامى سیاسەتە چەوتەكانیان لەبەرامبەر بەخەڵكى خۆڕاگرى ئەم شارە وفریودانى حیزب وسەركردایەتى بەرهەمى تۆوەكەیان كۆكردەوە..بۆیە دەرئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا نەیانتوانى ببنە جێگەى متمانەى خەڵكى شارەكەش كە پێشتر بەخۆێنى خۆیان سەركەوتنایان بۆ كورد وكوردستان وشارەكەیان نووسیەوە، ئەنجامەكەش ئەوە دۆڕانە چاوەڕوانكراوەى بەدواى خۆیدا هێنا،منیش دەمەوێت لێرەدا قسەوباس لە سەر ئەوە هۆكارو فاكتەرانە بكەم كەبوونە هۆكارى ئەو دۆڕانە،یەكێك لەهۆكارەكان مەڵبەندى خورماتوو بو، كە بۆ خۆیان تەنها كارى گەندەڵى ودزێوى ودامەزراندنى خزم وكەسوكارى خۆیان نەبێت هیچى تریان لێهەڵناوەشێتەوە ونەیانكردووە بۆ یەكێتى.. دواین كاریشیان كەئیستا سەرقاڵن پێوە ودابەشكردنى شارەكەیە لەسەر بنەماى عەشیرەت وتایفە وبنەماڵەیەو..هتد،گوایە بە نیەتى خۆیان دەتوانن خەڵكى فریودەن!! ئەم بیرۆكەیش تەنها خۆیان دەخەڵەتێنن نەك خەڵكى خەڵەتاندن! دواى ئەو دۆڕانەیان دەیانەوێت بەم جۆرە خەڵكى هاندن بۆ بەشداریكرد لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوو، قوڕتان بەسەر بۆ خۆتان پرۆژەتان! پرۆژەى ئەمجارەتان خەڵكى هەڵناخەڵەتێنێ، چونكە دڵنیابوونە لە ئەنجامى كارەكانى خۆیان ودەزانن خەڵكى ئامادە نییە دەنگ بەو كەسانە بدات كە ئەوان هەڵیاندەبژێرن بۆ هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى شارەوانى قەزاكان،ترسى ئەوەیان لێنیشتووە كە ئەمەشیان وەك ئەوەى پارێزگا بدۆڕێنن لەبەرامبەر عەرەبە شیعەلەلایەك وسونەكان لەلایەكى ترە،لەسەرووى هەردووكیانیشەوەتوركمانەكان وبەرەى توركمانى،بۆیە ئیستا دەیانەوێت بەم بیرۆكە لەرزیوەوە بچنە ئەوە هەڵبژاردنەوە! لەبرى بیركردنەوە وداڕشتنى فەلسەفەیەك بۆ خزمەتكردنى زیاتر و بەرنامەیەكىتۆكمە بۆ ئایند وچاككردنەوەى شارەكەوە پاڵاوتنى كەسى شیاوە خاوەن ئەزموون وشارەزاو نیشتمانپەروەر ودڵسۆز بۆ میللەتەكەمان،كەچى ئەم برادەرانە پێچەوانەى ئەم بیرۆكەیەوە لە ئیستاوە ئاسۆى دۆڕانیان لێوە دیارە،بەشێوەیەكى ناعادیلانەوئاشكراكردنى نیەتى خراپیان لەپاڵاوتنى كەسانى خزم ونزیكى خۆیان ودەست نیشانكردنى كەسانێكى ناشایست وناشارەزاو نانیشتمانپەروەر بۆ ئەو هەڵبژاردنە! هەرچەندە كەسى شیاو بۆ جێگەى شیاو لەئەجینداى ئەم مەڵبەندەدا نابینێتەوە.. ئەوانەشى لەئیستاوە گەشكەى پلەیان لێنیشتووە كەسەكانى نزیك كارگێڕەكانى مەڵبەندن،نەك كەسانى دڵسۆزو ونیشتمانپەروەر.
سەربارى ئەمانەش نەبوونى لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەى كە پێشتر دەنگیان بەلیستى هاوپەیمانێتى بەگشتى ویەكێتى بەتایبەت نەدابوو لەوشارەدا لەلایەن هەردوو حیزبەوە چى مەڵبەندەكەى لاى ئێمەو چى هەڤاڵانى لاى پارتى!! چونكە مەڵبەنى حەمرین نزیكەى"600" ماموستاى دامەزراندووە لە سەربوددجەى حكومەتى هەرێم لەخورماتوو كەچى "100"كەسیانیش ئامادە نەبوون دەنگ بەلیستى هاوپەیمانێتى بدەن! ئەوە باسى پارتى ناكەم چونكى ئەوان نزیكەى "8000" ئەندامانیان هەیە كەچى"كاك عبدللە گلى" نیونەریان تەنها "900" دەنگى هێنابوو!!سەربارى ئەوەى لێپرسینەوە ناكەن دەیانەوێت خۆیانیش دوور بخەنەوە لەوكارەلەئەنجامى دۆڕانەكەش خۆیان بەبێ گوناه دەزانن وبەخەڵكانى دیكە كەخەڵكانێكى ساد ودڵسۆزن دەڵێن دەنگتان پێنەداوین! بەڵام ناڵێن هۆكارەكەى چی بووە! بۆچى ؟ خۆیان باشتر دەزانن، كەسانێك هەیە ئیستا لەناومەڵبەنددایە ولەهەڵبژاردنەكانیشدا دەنگى بە بەرى توركمانى داوە! قسەو باس زۆر قسەى لێوە بكەین بەڵام لەجێگەوە كاتى خۆیدا دەیڵێنەوە.. تا ئەو كاتەش هەموو لایەك بەخێر ومەڵبەندى حەمرینیش خۆش ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست