کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی وەهمی لە سەرۆکی هەرێمەوە بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان

Friday, 25/03/2011, 12:00



خەڵكی بەشەرەفی کوردستان دۆستان ئازیزان.. ماوەیەکە هەستدەکم شتێک نارەحەتی کردون و لێرە و لەوێ بۆتە قسە و باسی ناو کۆرەکانتان، رووپەری رۆژنامە و سایتەکانتان لەسەرم پرکردۆتەوە و کەمپین و کۆمەڵەی جیاواز دروست دەکەن بۆ وازهێنانم لەدەسەڵات، بەڵام دەمەوێ ئەمرۆ و لێرەوە چەند راستیەک بۆئێوەی بەرێز روون بکەمەوە، تاوەکو بزانن نیەتی من چیە و بۆچی واز لەدەستەڵات ناهێنم، ئازیزان من هەر لەو رۆژەوەی فامم کردۆتەوە و دەوروبەری خۆمم بینیوە کورسی دەستەڵاتم خۆش ویستوە دەکرێ بڵێم هەر لە منداڵیەوە ئەو حەزە لەمندا هەبووە. لەوانەیە یەکەم کەس بووبم کە پێم خۆش بوبێ براگەورەکەم (ئیدریس بارزانی) بمرێ نەوەک رۆژێ لە رۆژان ئەو جێگایە بگرێ کەمن حەزم لێیەتی و بۆخۆی بیبات، دواتر هەروەک بینیتان من بەسەر سەری ئەوەوە هەڵبژێردرام بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەوڵەکانم لەوکاتەوە دەستی پیکرد بۆ داگیرکردنی کورسی، ئاگاداریشن چۆن کورەکەی ئیدریسم کرد بە زاوای خۆم نەوەک تۆڵەی باوکیم لێبکاتەوە هەروەک ئاگاداریشن زۆر رۆڵەی ئازای ئەم میللەتە شەهید بوون بۆ رزگار کردنی کوردستان بەڵام من هەر لەکەرەج دانیشتم و بەشداری هیچم نەکرد بۆ ئەوەی دڵی حکومەت نەرەنجێنم و شەهید نەبم و دانم بەخۆمداگرت تا ئەو رۆژە و ئەو کورسیە ببینم کە بۆی لە دایک بووم، دواتر ئاگادارن من هەر لەیەکەم هەڵبژاردندا من دنیایەک تەزویرم کرد تاوەکو پێگەی سیاسی خۆم نەدۆرێنم، باجی ئەو هەموو ساڵ بێدەنگی و هیچ نەکردنەی کەرەج نەدەم، چونکە من ئەو کات باش دەمزانی خەڵکی کوردستان رەقی ئاشبەتاڵی بنەماڵەکەمیان لەبیرنەچۆتەوە کە چۆن میللەتێکی خاوەن سەد هەزار چەکدارمان رادەستی حکومەتکردوە و بەرەڵامانکرد، پاشان بەچەند سالێکی کەم دوای هەڵبژاردن من بەپێلانێکی دیاریکراو کورەکانی حەسۆم نارد کە باوکیان ساڵانێک سەگی بەردەرکەی ئێمە بوو و خزمەتی کردین ، بۆ ئەوەی موڵکێکی باوکیان وەربگرنەوە لەوێش بەکوشتم دان شەری ناوخۆم پێ دروستکردن و بۆ ئەوەی بتوانم دەست بەسەر سەروەتی سامانی کوردستاندا بگرم کە ئەوسا گومرگی برایم خەلیل بوو، چونکە بەو پێگە لاوازەی کەبۆم مابۆوە لە خەباتی خۆم و بنەماڵەکەم بەشی تەپلەکێکی نەدەکرد کە لەسەری دابنیشم، بۆیە بریارمدا ئەو قومارەبکەم یان دەیبەمەوە یان بۆ یەکجاری لە کایەسیاسیەکان دەردەکرێم، بەڵام سوپاس بۆخوا و کۆمەڵێک لە خەڵکی نەفام یاریدەیاندام تاوەکو بەمەرامەکانم بگەم، بەڵام وەکو ئاگادارن هێشتا ئامانجی سەرەکیم نەپێکابوو بۆیە دەبوو پیلانێکی تر دابنێم تاوەکو کورسی دەستەڵات بگرم، چونکە هێزەکەی لەگەڵمدابوو ئەوەندە لاواز بوو هیچیان پیندەکرا، بۆیە بریارمدا کە هاوکاری لە حکومەتی بەعس وەربگرم هەر لەبەر ئەمەش لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ بەهاوکاری رژێم وەک هەموو لایەکتان ئاگادارن هەولێرم گرتەوە و گەورەترین سەروەری ئەم ووڵاتەم خستەژ یڕپێم و دەبابەکانی دووژمن بۆ ئەوەی بگەمە دەستەڵات، و سەدان هاوڵاتیم بێ سەروشوێن کرد، فەرهاد پیرباڵیش خۆی ئازادە کە چۆن بیردەکاتەوە و ئەوە بەسەرکەوتن دەزانێ، ئێمە رێز لە بیرو و رای ئازاد دەگرین، بەڵام من هێنانی دەبابەکان هیچ بەمنەت و شەرم نازانم خەڵکی کوردستان چونکە بۆ دۆستایەتیەکی لەمێژینەی ئێمە و ئەوان و ئەو هەموو خزمەتەی کە کردمان بە حکومەتی عێراقی هەر لەسەردەمی باوکمەوە هەتاوەکو ئەمرۆ، شتێکی ئەو تۆ نەبوو کە بۆیان کردین بەڵکو تەنها پاداشتێکی بچووک بوو بۆ کارەکانمان، هەروەها ئاگاداریشن کە چەندان جار پێش دەبابەکانی تورک کەوتم و هێنامنە سەر خاکی کوردستان و گەریلاکان و یەکیەتیم پی دەکوشتن لەبەر ئەوبوو کە یەکیەتی چەندان جار پێش سوپای پازداران کەوتبوو و هێنابوی بۆ لەنابردنی ئێمە و دیموکرات. هەمووشتان ئەو راستیە باش دەزانن لەناوبردنی کورد دەگونجێ و ئاسانترە بەڵام لەناو چوونی من شتێکە قابیلی قبوڵ نیە، منیش رازیبم ئەوەتا ئەندامانی پارتی رازینابن بەتایبەت ئەو خەڵکە سۆرانیەی ساڵانێکە دوام کەوتوون بێئەوەی بەقەد سەگێک رێزیان هەبێت بێ ئەوەی بەقەد باڵای خۆم بەرەو سەرەوە رۆیشتبن، کەچی ئەوان هەر لە پێناوی مندا دەمرن و ئازار دەکێشن، تەنها بۆ رۆژێکیش نەیان گووت ئاخر بۆ هەر ئێمە دەکوژرێن و بریندار دەبین بەڵام بنەماڵەکەت بەرزتر دەبنەوە دەبنە گەورەی ئێمە ، ئاخیر میللەتێکی ئاوا ساویلکە چۆن رێگە دەدات کە من وازبێنم. بەڵام بەکوشتدانی گەریلاکانیش لەبەر ئەوەبوو کە ئەوان کوردێک بوون لە هەموومان دڵسۆزانە تر خەباتیان دەکرد ئەگەر رێگەم دابا بەردەوام بووبان ئەوا دوو زەردەم دەکرد: یەکێکیان ئەوە بوو هەموو بەرژەوەندیەکانم لە تورکیا و گومرگی برایم خەلیل دەدۆراند کە ئەوەش مەعقول نەبوو سەدان کۆمپانیای بنەماڵەکەمان کە بابم هەمووی بە ئارەقەی ناوچەوانی پەیدای کردبوون لەناوببەم، دووەمیان بەردەوام بوونی ئەوان لەو شێوازە خەباتە ئەو مافەی لەمن زەوت دەکرد کە پیم بگوترێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆیە ناچار بووم ئەوە بکەم، ئازیزان نامەوێ زۆر سەرتان بێشێنم و هیلاکتان بکەم، بەڵام لەگەڵ رەوتی پێشکەوتنی رۆژگار توانیم بەسەر هەموو کۆسپەکان داسەر بکەوم و هەموو ئەو تەگەرانە لاببەم کە مەترسین بۆسەر کورسیەکەم و بنەماڵەکم نەوەک کورد ئەوەی بە ئاشکرا کردم کردم، ئەوەی بۆم نەکرا بە شێوەیەکی نهێنی ئەنجاممدا لەوانە کوشتنی سۆرانی مامەحەمە و دکتۆر تاهیر شەریف کە خەریک بوون کۆمەڵیک زانیاری نهێنی منیان هەڵدەدایەوە کە مەترسی دروست دەکرد، پاشان کوشتنی سەردەشت عوسمان کە خەریک بوو دەنگی دلێری لەبەرامبەرمان دروست دەکرد و سامی خەلکی دەشکاند بۆ قسە پێگوتنمان لە هەولێر.کوشتنی ریژوان و ئومێد و بیلال و گەریمان شێرزاد و سورکیو ... هتد مشتێکن لەخەروارێک بۆ ئەوانەی کەبیانەوێ دەسەڵاتی من لەنابەرن، جەوهەر نامیق ئەو هەموو ساڵ خزمەتی کردین هیچی فریای نەکەوت لەبەرامبەر ئەوەی کەچەند قسەیەکەی کرد کەمەترسی بوون بۆ سەر بنەماڵەکەمان و بینیتان چۆن شەهرخواردومانکرد، دەتانەوێ باسی ئەوەشتان بۆبکەم کە چۆن کەرکوک و مادەی ١٤٠ یشم فرۆشت لەپێناوی ئەوەی پێگەی خۆمم بپارێزم، دەشزانم زۆرێکتان باوەرناکەن کەمن ئەوەم کردبێت بەڵام ئەوە سایتی ویکلیکس و کوردستان پۆست شاهیدە و ئەو بەڵگەنامەی لایە کەراستی قسەکانم دەسەلمێنی ، دواتر وەزعی کەرکوک شاهیدە بۆ قسەکانم، ئەگەر گوتیشم موساوەمە لەسەر کەرکوک ناکەم ئەوە هەر قسەیەک بوو لەدەمم دەرچوو هیوادارم لەدڵتان نەگرتبێت، هەروەها لەم ماوانەی پێشو گوتم ئەگەر پەنجا هەزار کەس واژۆ بکات بۆ وازهێنام من واز دێنم ئەوەش هەرقسە بوو بەڵام براوبکەن نەمزانی چی بڵیم و شتێک نەبوو کە باسی پێ لە پیاوەتی خۆم بکەم ئەو کات، من ئێوە دەکەم بەشاهێد کاتێک من رووبارێک خوێنم رشتوە لەپێناوی ئەم کورسیە و بنەماڵەیەدا سواری پشتی چەندان دەبابەی جۆراو جۆر بوومە و لەبەردەمی هەزارەها کەس کرنوشم برد کە وەک سەگی بەرماڵەکەتان ندەبوو، سەدان لە دۆستان و خزمانی خۆم ژەهرخواردو کرد تا کەس لەمن پیاوتر نەبێ، منداڵی یانزەساڵانم بەکوشتندا کە تەحەدا دەکەم هیچ کەسێکی بەشەرەف دڵی نایەت ئەوەبکات، بەڵام من کردم، هەموو ئەوانە لەبەر ئەوە بوو کەمن لێرەبم لەسە ئەو کورسیەبم. نەک لەبەر خاتری چاوی جوانی ئێوە، ئێشتاش دەتانەوێ وازی لێبێنم ، ئێوە ویژدانتان قبووڵدەکات ئێرە بەجێبێڵم ئەگەر پێتان وایە من خەباتم نەکردوە بۆ ئەو کورسیەو دەبێت وازێ لێبێنم برۆن بەشاهێدی هەمووتان بەس با مەلا مستەفای بابم بێت و بڵی وازبێنە وازدێنم ئەگەر ئەوەش نەبوو دە ملیار ئیمزام بۆکۆبکەنەوە کە زۆر ئاسانە جێی دێڵم، یان با یەک رۆژ خۆر لە خۆر ئاواوە هەڵبێت وەعد وازدێنم یان لانی کەم راوەستن تاوەکو کورەکەی مەسروری کورم گەورە دەبێت و کەرکوک وەردەگرێتەوە ئیتر هیچ خەمم نامێنی وەعدی شەرف خۆم وازدێنم، یان کاکە راوەستن تاوکو ئەو مەترسیانەی کە هەرگیز دوایان نایەت تەواو ببن ئەوکات من خۆم دەڵیم وەرن کاکە لام ببەن، ئەگەریش بەوە رازینین با هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکەین وەکو هەموو جارەکانی ترکە کردومانە، قەیناکە من ئەوەش دەکەم لەبەر خاتری ئێوە کۆمیسیۆنی تایبەت بەکوردستان دروست دەکەم با هیچی تر ئەو بەعسیانەی بەغداد (خوا خۆم بگرێ کە رێگەمدان بێنەوە ناو سیاسەت) دەست وەرنەدەنە کاروبارمان، لەناو حیزبەکەی خۆم کەسێک باش دیاری دەکەم سەرپەرشتی ئەوە بکات. ئەگەر نا با پەرلەمان دەنگ بدات، خۆ ئەوان نوێنەری تەزویری ، ببورن راستەقینەی ئێوەن، ئەگەر ئەوان رایان لەسەر بوو ئەوا من وازدێنم، بەڵام باوەر بکەن من دەزانم ئێوە بەرگەی وازهێنانی من ناگرن چۆن بینتان لە گۆنگرەی ١٣ ی پارتی گوتم وازدێنم هەموو دەستان کرد بەگریان کۆ دەنگ بریارتاندا کە بمێنمەوە بۆ خزمەتی ئەو کورسیە، تەنها نێچیر نەبیت کارتەکەی پێچەوانە راگرت و دەنگی نەدا بەڵام دواتر زانی هەڵەی کردوە گۆری، ئینجا نازام لەدڵەوە بوو یان بە سوعبەت وای کرد ، لەکۆتایدا دەڵێم با هێچی تر باسی ئەو وەزعە نەکینەوە یەکریزی هێزەکانی کوردمان تێک نەدەین نەوەک دەستی بێگانە بێتە ناومانەوە ئەوە وەزعەم لیتێک بدات جارێکی تریش پێتان دەلیم یان برۆن ئەوە بکەن کە پیم گوتن بۆ ئەوەی واز لەو کورسیە بێنم کە هەموویان داواکاری زۆر ئاسانن یان برۆن هەتا هەتایە لە گوپی خۆتان بدەن،
لەگەڵ رێزدا
دووژمنی سەرسەختی هەمووتان (مسعود بارزانی)





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە