کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


زانیارى لەسەر گەندەلى و دزى وەزیرى كارەبا

Saturday, 12/02/2011, 12:00



وەزیرى كارەبا حاجى یاسین ماوەتى ماوەى 3 مانكە تەندەریكى پروژەیەكى زور گرنگ و بە پەلە (پروژەى هێلى كارەباى وێسكەى تولیدى چمچمال بە مەبلەغى نزیكەى 20 ملیون دولار) راگرتووە چونكە ئەنجامەكەى بە دل نیە وە بویەش احالەى نەكردوە و ڕایگرتوە و نایدات بە كومپانیاى یەكەم كە كەمترین نرخى تەندەر كردوە و باشترین ئاستى تەكنیكى هەیە لە شیتەلكردنى تەكنیكى ، بە پێچەوانەوە ئەیەویت بە بێ هیچ بنەمایەكى یاسایى بیدات بە كومپانیایەكى ترى نەناسراو(كە ناوى كومپانیاى دیان ە) وە نرخەكەى 2 ملیون دولار زیاترە لە كومپانیاى یەكەم و ئاستى تەكنیكیشى زۆر نزمە تەنها لەبەر ئەوەى شریكى حاجى یاسینى وەزیرە بەم شیوەیەش 2 ملیون دولار بە نویژى نیوەرو ئەدزرى لە گیرفانى ئەم میللەتە رەش و رووتە وە دەرئەچى و ئەچیتە گیرفانى جەنابى وەزیر كە لەسەر تەلەفزیونەكانیش خوى بە بەسەزمان و موسلمان نیشانى خەلكى رەش و رووتى ئەم ولاتەبى خاوەنە ئەدات
تیبنى / كومپانیاى دووەم شەریكى وەزیرە ناوى كومپانیاى (دیان) ە بارەگاكەى لە سلیمانى یە ، وە ئەگەر حكومەت راستە گەندەل نیە با لیكولینەوە لەسەر ئەم بابەتە بكات ، ئەم زانیاریەش گشت وەزارەتى كارەباى لێ ى ئاگادارە بەلام كەس قسە ناكات چونكە حاجى یاسین ماوەتى وەزیر گوتویەتى كومپانیاى (دیان) سەر بە ئەنجومەنى وەزیران و دكتور بەرهەم سالح ە .
بەم 2 ملیون دولارەى كە بە ئاشكرا ئەدزرێ ئەكریت چەندەها دێ ى پێ رووناك بكرێتەوە وە چارەسەرى كێشەى بڕانى كارەبا بكرێت لە گەرەكەكانى سلێمانى یا هەولیرَ
ئەگەر وانیە با حاجى یاسین وەلامى ئەم بابەتە بداتەوە


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە