کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەد عەیبى خەڵك دەبینن خۆتان خاوەن هەزارن، خەڵكتان لەلا خەرارە خۆشتان ئێژى دەوارن

Tuesday, 11/08/2015, 21:27


سەرەتا ئێمە لە هەرێمێك دەژین دەوڵەمەند و پارە دار وەك قارچكیان لێهاتوە دەم نادەمێك قەیر انێك دروست دەبێت كۆمەڵێك پێی دەوڵە مەند دەبن و كۆمەڵێك ئیفلاس ونابوت دەبن  بازاڕشاهدى هەموو ئەو ڕاستیانەیە ، ئەم دەوڵە مەند بون وە هەڵتۆقینە زۆرلەیاسا ئابوریەكان لایداوە هیچ بەڵگەیەك لەڕوى زانستیەوە نیە پشت ڕاستى ئەو جۆرە هەڵتۆقینە بكاتەوە سەرچاوەى ئەم پارەیەش هەمو دەزانین كێ خاوەنیەتى چۆن پەیداى دەكەن بۆیە من پێم سەیر نیە كاك بەختیار وتەنى دەمانچە بەدەستێكى گەمژە دەتوانێت ببێتە دەوڵە مەند ترین پیاوى ئەم نیشتمانە ، وەدەبێتەسیاسی ترین پیاوى ناو گەمەى سیاسی  دەبێتەسەرۆك 
هەڵبەت ئەو دۆخە ى لەكوردستان دە گوزەرێت دەقاو دەق پشت ڕاستى ئەم وتەیەى ئەو نوسەرە بەڕێزە دە كاتەوە ئەوەتا لێپرسراوى وا هەیە بۆشت كڕینى جێژنە دەچێتە بازاڕەكانى ئیتالیا وە بۆ عید میلادى خوشكەزاى سەیارەى 4 دەفتەرى كیلۆمەتر سفر دەكاتە دیارى ئەرزەى ڕوكن و چی وچى تەخشان و پەخشان دەكەن كەبەهەموژیانى ئەو لێپرسراوانە بەروبعێكى بنەماڵەى كاكە نەوە قوربانیان نەدا وە بۆچى لەلاى دەروێشە كانی خۆیان لایان ئاساى دەگوزەرێت كوڕى بەرپرسە كانیان لە دور گەى هاواى و فیجى لە گەڵ كچانى ڕوسی و ئیتالى و ئەلمانى ڕۆژ دەكەنەوە بەلاَم بۆكوڕى نەوشیروان موستەفا دونیایان پڕكردوە لەهات و هاوار 
بۆچاوى دۆست و لایەنگرە كانیان كوڕى بەر پرسە كانى خۆیان نابینن كە بەپارەى میلەت ئوتێلەكانى لاس ڤێگاس یان گرتوە بەكرىَ وخانو ڤیلاى گران بەها ئەكڕن كەچى كوڕی كاك نەوشیروان حەرامە خاوەنى 2 یان 3 دەفتەر دۆلار بێت ئاخر ئەو خەبات و دەر بەدەرى و لەلێوارى مەرگ گەڕانەوانەى كاك نەوشیروان شایەنى ئەوە نیە كە كوڕە كانى خاوەنى یەك دوو دەفتەر دۆلار بن ؟ ئاخر ئێمە بۆ وەك ئەو برادەرە مان لێهاتوە كە عەیبى خۆى نابینێت هەر بەدواى عەیبى خەڵكەوەین .
وێنە تەزویر كراوە كانى كوڕە كانى كاك نەوشیروان دەست درێژی و تیرۆر كردنى كەسایەتى مەعنەوى كاك نەوشیروان و خێزانە كەیەتى لەگەڵ ئیتیكى ڕۆژنامەوانیدا ناگونجێت .
ئێمە بنەاڵەى بارزانیمان بینى چیان لە زەردەشت عوسمان كرد چیان لە سورانى مامە حەمە كرد چۆن ئەو هاوڕێیانەیان شەهید كرد بەڵگەى زۆریش خراوەتە ڕو بۆ تەزویر كردنى ئەو وێنانە خۆ ئەو شەهیدانە زۆر لەوەكوەمتریان بەبنەماڵەى بارزانى وت بوو ئەوان شەهیدیان كردن بەلاَم ئەتە كێتى كاك نەوشیروان نەهات كەس بكوژێت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە