ساڵى نوێت پیرۆز ئەى دەسەڵات
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
ساڵى نوێت پیرۆز ئەى دەسە ڵات واساڵێك ڕۆشت هێشتا سەر چاوەى وزەى كارە با بە ئەمپێرە بە ئارەزوى خاوەن موەلیدە كانە
واساڵێك ڕۆشت هێشتا میلەتى كوردستان ئاو لەبیرى ئیرتوازى دەخواتەوەتۆڕى ئاوى خواردنەوەیان نیە واساڵێك ڕۆشت هێشتا شەقام هەیە لەم نیشتمانەدا قیرى بەخۆوە نەدیتوە واساڵێك ڕۆشت هێشتا گوندى ئەم نیشتمانە هە یە منداڵە كانى لە گەوڕو دەواجندا فێرى ئەلف و باى كوردى دەبن واساڵێك ڕۆشت هێشتاخێزان هەیە لەم نیشتمانەپڕ لەنەوتە دا لەسەرماهەڵدەلرزێت خەڵكى ئەم نیشتمانە هەیە ئێواران لە سەر شاشە جوانەكانتان ئابڕوى هەڕاج دەكرێت لە پێناو دابین كردنى پارە بۆنەخۆشە كانیان ئێوەش بە سنگ دەر پەڕاندنەوە واى دادەنێن خزمەت دەكەن واساڵێك ڕۆشت هێشتا گەنجە سەر هەڵگرتوە كانمان كە لە پێناوپاروە نانێكدا بۆخێزانە كانیان نیشتمانیان بە جێ هێشت نەگەڕاونەتەوە واساڵێك ڕۆشت نەمان بینى كارگەیەك دروست بكرێت واساڵێك ڕۆشت هەمو چركەیە كى ئەم نیشتمانە ناعەدالەتیە كى تیا ئەنجام دەدرێت واساڵێك ڕۆشت هێشتا مادەى (140) جێبە جێ نەكراوە واساڵێك ڕۆشت هیشتا بە سەدان هەزارملیۆن دۆلارى ئەم وڵاتە كەس نازانێت دەچێتەگیرفانى كێ و چۆن سەرفی دەكەن واساڵێك ڕۆشت بەسەدان منداڵى ئەم نیشتمانە هەیە لەژێر كارى تاقەت پڕو كێندا وە لەپێناو بژێوى ژیاندا ژیانیان لێتاڵ بوە لەسەرەتاى ترین مافی ژیان بێ بەشن واساڵێك ڕۆشت هێشتا حوكمەت دانە مەزراوە واساڵێك ڕۆشت هێشتا دەبێت بەدوربین سەیرى كەركوك بكەینواساڵێك ڕۆشت تازەتازە یاساى قەدەغەكردنى خۆپیشاندان واژۆدە كرێت سنور بۆئازادى دادەنرێت ئازادى دەخنكێنرێت واساڵێك ڕۆشت تازە بە تازە گوندە كانمان چۆڵ دەبن واساڵێك ڕۆشت تازە بە تازە وە ئێمە دەبێژرێ لیژنە بۆدۆزینەوەى بكوژانى شە هیدانى قە ڵەم پێك دە هێنرێت واساڵێك ڕۆشت هێشتا ئیدارەى سەوزو زەرد حوكم دەكەن واساڵێك ڕۆشت هێشتا كار بە پاسپۆرتى سەوزو زرد دەكرێت واساڵێك ڕۆشت هێشتا عە قڵى ژێر جامانە سەرۆكایەتى كوردستان دەكات واساڵێك ڕۆشت هێشتا گیراوانو بێسەرو شوێن كراوەكانى شە ڕى ناو خۆ ونن لە نێوا هەرێمى سەوزو زەرد دا واساڵێك ڕۆشت هێشتا سەربازانى زەرداباد لە سەوزاباددا نامۆن سنورى نێوا ئەم هەرێمانە هەر ماوە ئەو لە خەودە چێت كە ئەم دوانە ڕێك كەوتبن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست