کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وزەى كارەبا پێداویستیە كى ڕۆژانەى هاووڵاتیانە

Tuesday, 01/06/2010, 12:00



چویتەسەر كورسی براكەم كوردى چى ونیشتمانى چى
ویسكى نۆشى گیانى خۆت كە چاكەبۆڕزگارى كورد

وزەى كارەبا پێداویستیە كى ڕۆژانەى هاووڵاتیانەبۆیە گرنگە دەسەڵات بەشێوەیەكى وردبیخاتەژێرچاودێرى یەوە .وەبەر بەست بێت لەبەردەم ئەوكەس ولایەنانەدا كەدەیانەوێت ئەم پێداویستیە گشتیە گرنگە بەشێوەیەكى نامەسئولانە بەكار بهێنێت بۆبەرژەوەندى تایبە تى خۆیان لەكاتێك دا ئەم پێداویستیە موڵكى گشتیە مافى سەرەتاى هەموهاو وڵاتیە كە سودمەندبێت لێى پێویستە میكانیزمێكى وردى تایبەت دابنرێت بۆچۆنیە تى بەكار هێنانى ئەم پێداویستیە گشتیە. ئەوكۆمپانیاو لێپرسراوانەى كەماڵ وكارگەوبینازەبەلاحەكانیان تاكەشكەلانى فەلەك بەرز كردۆتەوە وبەشێوەیەكى زۆرئەم بەرهەمەگشتیە بەكار دەهێنن بۆبەرژەوەندى تایبە تى خۆیان نرخی بڕى كارەباى بەكار هێنراویان بەشێوەیەكى زۆر جدى لێ وەر بگیرێت شێوازى مامەڵە كردنیان لەسەر ئەساسێكى یاساى مات ماتیكى پرۆفیشناڵ بێت.ڕێگە نەدرێت هێڵى تایبە تیان بۆببرێت وەببەخشرێن لەكرێى بڕى بەكار هێنراوى ئەم پێداویستیە گشتیە. كەئەم فۆڕمە لەبڕى بەكار هێنانى ئەم پێداویستیە گشتیە بۆتەمۆدێل وخواپێداوان ومیرانى ناو نوێ میران ولێپرسراوە بەخشراوەكان ئەم سامانە گشتیە بۆبەرژەوەندى وسودى تایبە تى خۆیان بەكار دەهێنن ئەویش لەڕیگەى بەكار هێنانى هێڵى تایبەت و ڕاكێشانى بۆڤێلا و باخوكۆشكە كانیان نمونەشمان بۆئەم جۆرە لە بەكار هێنانى بێ سەرو بەرەى ئەم سامانە گشتیە ماڵ یان كۆشك یان ڤێلاى یە كێك لە بەرپرسە كانى دە سەڵاتى سیاسیە لە(قۆپى قەرە داخ) ئەم هێڵە تایبە تەى ئەم لێپرسراوە نێوان (100بۆ150) عەمودە هەر نێوانى یەك عەمود (50) مەتر تەلى دەوێت وە بە هەموو تێچونێك بڕى ($300) دۆلارى دەوێت واتە بڕى (45000$) دۆلارى دەوێت تا كارە باى بۆدە چێتە ناو ڤێلا كەى، ئەم بڕە پارە یە ش هەموى لە ژێرخانى ئابورى ئەم وڵاتە سەرف دەكرێت كەسیش نیە لێپرسینەوەى لێ بكات ئەمە لە كاتێك دایە بەسەدان گوندى ئەو ناوچە یە ش لەسەرەتاى ترین خزمەت گوزارى بێبەشن وەك گوندە كانى (سەركۆ ،بلكان ،كەڵۆش) لێرە دا دەبێت ئەم پرسیارە لە بەڕێوەبەرانى دەزگاى كارەبا بكرێت هۆكارى ئەم بێدەنگى وتێكەڵ وپێكەڵیەلە بە هەدەر دانى سامانى ئەم میلە تە بۆ ؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە