گۆڕان ئەو هێزەى بەرگەى چەواشە كاریە كان دەگرێت
Monday, 31/10/2011, 12:00
مێژووى سیاسی لەدواى (25/7) بە جۆرێك هێزە سیاسیە كانى ناو دەسەڵاتى سیاسی لەكوردستاندا شپرزە كرد كە خۆشیان سەریان سۆڕمابو لەوەى ڕووى دا چونكە لە خەیاڵى هێزە سیاسیە كانى ناو دەسەڵاتى سیاسی دا بە هیچ جۆرێك بیریان لەوە نەكردبویەوە ڕادەى ناڕە زاى خەڵك بگاتە ئەو ئاستەى كە ئەو هەمو دەنگە ناڕازیە بە قازانجى بزوتنەوەى گۆڕان ئاراستە بكرێن وەگۆڕان لەپانتاى سیاسیدا ئەو نەخش ودەورە بگیرَڕێت وەببێتە ئەو خاڵى وەر چەر خانەى گۆمى لیخنى سیاسەت بشڵەقێنێت ئێستاش لە سەرو بەندى ئەوەى كە دەنگى هەڵبژار دنى پارێز گاكان لە ئارادایە هەردو هێزە سیاسیە كە ئەو ڕاستیە باش دەزانن كە ئەگەرى ئەو زەمین لەرزەیەى كە عەرشی دوو ئیدارەى هەژاند (ی.ن.ك) (پ.د.ك) خستە ناو یەك بازنەوە پێكەوە جاڕى دژایەتى و بەرگرى كردنیان لە بەرانبەر بزوتنەوەى گۆڕاندائاشكراكرد ئەم هەڵمەتەى هەردو هێزە سیاسیە كە بە جۆرێكە كە كادرو ئەندا مەكانیان چەندین جوملەى تۆمەت بە خش وە ناراست لە شاشەى (تیڤى) یە حزبیە كانەوە بڵاوە پێدەكەن تۆڕیان دەدەن كار گەشتوە بەوەى كە هەندێك تەحلیلا تو شیكردنەوەى ناڕاست پەخش دەكەن بەبێ ئەوەى خۆشیان بزانن مانا كە یان چیە ، نوێنەرە كانى دە سەڵاتى سیاسی بەوە سەغڵە تو شپرز بون كە گوایە بزوتنەوەى گۆڕان جور ئەتى نیە كۆنگرە بكات هەر بۆیە یەكێك لە كادرانى ئەو هێزانە پێى وایە كاتێت كۆمەڵە لە شاخ بوە ئەندامەكانى بە قینا عەوە بە شدارى كۆنگرە یان كردوە ئەى ئێستا بۆكۆنگرە ناكەن ؟ بێئاگا لەوەى كە بزوتنەوەى گۆڕان شێوازێكى نوێى حزبایە تیە لە هەرێمى كوردستاندا چونكە بزوتنەوەى گۆڕان بە شاهدى خۆیان مۆدێلێكى نوێ یە لە كارى سیاسی بزوتنەوەى گۆڕان جیاوازە لەو سیستمە كۆنە ژەنگ لێنیشتوە لینینیەى كە سەرتاپاى كارى سیاسی لە هەرێمدا دا گیر كردوە بە ئیسلامیە كانیشە وە هەمووهێزە سیاسیە كان پەیڕەوى دەكەن لە شێوازى بەڕێوە بردنى كاردا بزوتنەوەى گۆڕان هەر لە یەكەم ساتە وەختە كانى لە دایك بونیەوە كۆمەڵێك چەمك و ووشەى نوێى هێنایە ناو ئەدە بیاتى سیاسیەوە لەوانە (بودجەى زەبەلاح، داهاتى نەوت ، یاساى هاو كارى كردنى كابانى ماڵ)چەندین چەمكو زاراوەى سیاسی تر كە هەتا ئەو بزوتنەوەیە لەدایك نەبو ئەم چەمگوزاراوانە بونیان نەبوكە سیش نەى دە توانى جوملە یە كیان لە سەر بڵێت بۆیە ئەم دەس كەوتانە هێندەى تر كادرانو ئەندامو لایەنگرانى هەردە هێزى سیاسی نادە سەڵاتى سیاسی شپرزە كردوە ئەم شپرزە یەش واى لێكردون كە بزوتنەوەى گۆڕانیان لێ ببێتە خۆیان هەرچى عە یبو كەمو كوڕى خۆیان بیدەن بەسەر ئەواندا وە وایان لێ بێت كە ئەم چیرۆكە فۆلكلۆریە دانسقە یە ڕیشین بگرێت (دە گێڕنەوە كە كابرایەك شەڵتەى گوێ درێژێكى لە خۆى بە ست بوو بە شێكى لەدواوە بە سەر شانیدا شۆڕ بوبو یەوە بە شێكیشى سنگى گرتبوو دە گەڕا عە یبى خەڵكى دە بینى دە یخستە بەشى پێشەوە هەرچى عە یبى خۆشی هە بو دە یخستنە بە شى دواوە بۆئەوەى خۆى نەیان بینێت هەر عە یبو عارى خەڵك باس بكات لە خۆى وا یە ئەو هەڵەو كەمو كوڕیانى خۆى كەس هە ستیان پێناكات چونكە خۆى نایان بینێت ئیتر كەس نایان بینێت) بێ ئاگا لەو پەندە كوردیە ى كە دەڵێت (سەد عەیبى خەڵك دە بینیت خۆت خاوەنى هەزارى خەڵكت لەلا خەرارە خۆشت دەڵیت دەوارى) بۆیە كادرو لایەنگرانى دە سەڵاتى سیاسی شیكردنەوەى نامە عقول بۆبزوتنەوەى گۆڕان دەكەن كە چى باسی خۆیان ناكەن كە تا بینا قاقا غەرقو نیشتون لە كێشەو مل ملانێ دێن دەڵێن لەناو بزتنەوەى گۆڕاندا تەكەتولات هە یە شپرزەى هە یە شتى تریش بێئاگا لە حاڵى خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست