کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان وه‌ک هێزێكى ئۆپۆزیسیۆن

Tuesday, 24/08/2010, 12:00


گۆڕان هێزێكى ئۆپۆزیسیۆنى ناو گۆڕەپانى سیاسی كوردستانە قورساى و كاریگەرى خۆى هەیە بۆیە یەكێتى نیشتمانى كوردستان هەوڵى نزیك بونەوە دەدات لەوەش باش دڵنیا یە كەكۆمەڵێكن ڕیشە یان لەناوكونجو قوژبنى ئەم نیشتمانەوە دەر هاتوە ئەو خوێنەش لە دەمارە كانیان دا هاتو چۆیەتى كەدژى گەندەڵى وپاوان كردنى دە ستە ڵاتەبۆتاقمى نوێ میران وهاو دەستە كانیان بۆیەدەى هەوێت گۆڕان كاریە كان بە خواست و ئارەزوى خۆى ئاراستە بكات بەمەبەستى چۆڵ نەكردنى دەسەڵات گۆڕان دژى هیچ كەسێك وەك شەخس دروست نەبوە بەڵكو دژى بەتاڵان خەرج كردنى ئەو بوجە زەبەلاحەن كە لێپرسراو مەسئولە كانى ناو دەسەڵاتى سیاسی كوردستان بەئارەزوى خۆیان بۆماوەى (18) ساڵە تەخشان پەخشانى دەكەن گۆڕان ئەگەر بەهەر جۆرو شێوەیەك ناسنامەى پێ بدرێت لەلایەن نەیارە كانیەوە ئەو دەى هەوێت لانیكەم بەشێك لە عەدالەت لەناو كۆمەڵگەى كوردى دا پەیرەو بكرێت ئەمە ئەو ستراتیژوبۆچونەیە كە گۆڕان خوازە كان دەنگیان پێداو لەپێناویا نان بڕاوكران جەماوەرى گۆڕان خواز هەرئەوەش لە گردەكە چاوەڕێ دەكەن. نەك شتى تر وەدەیانەوێت بتەكانى ناعەدالەتى بەدەستى ئەو ئیبراهیمانە بشكێن نەك ڕێكەوتن نامەو كۆبونەوەیان لەگەڵ بكرێت لەپشت دەرگاداخراوە كانەوە جەماوەرى گۆڕان خواز باش لەو كەسانە دەپرسنەوەو داواى ڕون كردنەوەیان لێدەكەن لەسەر ئەو كۆبونەوەو ڕێكەوتنانەى كە لەم ماوە یەدا لەگەڵ وە فدێكى (ی ن ك) كراوە لەوێ ئێوە ئەگەر مەبەست تان ئەوە یە كە ڕێك بكە ون لەگەڵ (ی ن ك) دا ئەى ئەم هەمو هاتو هاوارو چونە هەڵبژاردنەوە وەك ڕكابەرى دەسەڵات بۆ؟بۆچى داواتان دەكرد خەڵكى دەنگ تان پێ بدات ئەگەر تەنها مەبەست تان ئەوە بو بە (ی ن ك)نیشان بدەن كە دەروێشتان زۆرەو ناتانەوێت بیگۆڕن ناتانەوێت دەسەڵات بگرنەدەست بۆئەوەى ناعەدالەتى نەهێڵن ئەم هەمو سیناریۆیە تان بۆكرد بۆ چى ئەو پارە یەتان لەو هەڵبژاردنەدا سەرف كرد ئەوتان بیرچوە تەوە خەڵك نانى دەمى منداڵەكانى خۆى گرتەوە هێناى بۆگردە كە بۆتان بەس بۆئەوەى بیگۆڕن یاخود ئەمە فێڵێك بو تەنها بۆگەڕاندنەوەى جەماوەرو ئەندامە تۆراوە كانتانبۆئەوەى لەدەست تان نەچن دەنگى خەڵك كونترۆڵ بكەن ئەگەر ئەمە لەپشت ئەو هەمووقیڕە قیڕتانەوە بوو ئەوا بۆنای پێچنەوە بوناو ماڵە گەورە كە تكایە ڕون كرۆدنەوە بدەن لەو بارە یە وە دەنا ئێوەش پێویست تان بە گۆڕانە لەناو گردە كەو گۆڕاندا (حەق بو ئەم وتارەم ناو نابایە نامە یەك لەگۆڕان خوازێكەوە بۆبزوتنەوەى گۆڕان) بەڵام ئەم ناونیشانە هەڵدەگرم بۆ بابەتێكى تر كە بە دڵنیا یەوە بۆتان دەنێرم لە كاتى بێدەنگیتاندا لەم ڕوداوە تكایە ڕون كردنەوە بدەن تكایە بێدەنگى تان نیشانەى تەسلیم بونتا نە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە