کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەلاتیە كانى دەسەڵات

Tuesday, 04/10/2011, 12:00


 
ئەگەر سەیرێكى مێژووى هەردەسەڵاتێكى سیاسی ستەم كارى دیكتاتۆر بكە ین دە بینین پشت ئە ستورە بە هێزێكى شاراوە كە پێك هاتوە لە كۆمەڵێك كەس نان و ئاو قوتیان لە سەر سڕینەوەى نەیارە كانى ئەو دە سەڵاتە سیاسیە،لە فەر هەنگى زۆر لە دە سەڵاتە سیاسیە ستەم كارە كانیشدا ئەم هێزە شاراوەیە لەژێرجۆرە ها ناو نیشاندا خۆى مەڵاس داوە بەشاراوەى كارە كانى ئەنجام دەدات كە بریتین لە كارى نەشیاو قێزەونى وەك كوشتن سڕینەوەى نەیارە كانى ئەو هێزە سیاسیەى كە فەرمان ڕەواى دەكات، بەبێ شك مۆدێلى ئەم جۆرە هێزەش لەكوردستاندا ئامادەى هەیە، چونكە ڕۆژانە نوسەران و ڕوشنبیران و قەڵەمە ئازاو ئازادەكان لەلاكۆڵان وبن دیوارە كاندا لێیان دەدرێت لەلایەن شە قاوەو چە قۆكێش و شەلاتیەكانى سەر بەدە سەڵاتى سیاسیەوە بێحورمەتیان پێدە كرێت هیچ یاساو قودرە تێكى قادر نیە بتوانێت ئەو شەلاتى و چە قۆكێش و جەلادانە پەلكێش بكات بۆبەردەم دادگاو لێپرسینەوەیان بەرانبەر بكات چونكە ئەوان زۆر لە سەرو یاساوەن تەنها لە بەر ئەوەى كە ئەم پۆلە ڕۆژنامە نوس و نوسەرانەدە یانەوێت بۆجارێك لە ئاست ئەم دە سەڵاتە سیاسیە ستەم كارەجاهلە كوردیەدا بڵێن (نەخێر) ئەوەتا بەبەر چاوى دونیاوە بەبێ گوێ دانە هیچ بە هایەكى مرۆڤانە لە ئێوارە یەكى درەنگ وەخت دا یان لە پەنا دیوارێك دا تەقەلەچالاك وانانى سیاسی دەكرێت هەڵدەكوترێتە سەر بارەگاى ڕۆژنامە ئەهلیە كان سەرنوسەرو كارمەندە كانیان كەلە بچە دەكرێن، هێرش دەكرێتە سەر ڕۆژنامەنوس ، تیرۆر دەكرێن ، كە سایە تیان دە شێوێنرێت، تەنها لەبەر ئەوەى كەئەوپۆلە نوسەرو ڕۆژنامەنوسەدە یانەوێت لەڕێگەى نوسینە كانیانەوە زلەى میهرە بانى لە پەنا گوێى دەسەڵاتى سیاسی بدەن وریاو هوشیارى بكەنەوە بەر بەو بەر بەر یەت و لوت بەرزى بگرن ، بیگێڕنەوە ناو كەژاوەى شان و شكۆمەندى خۆى توانج وڕە خنەى دروست كەرى لێبگرن دەیانەوێت بە قازانجى بەرژەوەندیە كانى میللەت ئاراستەى بكەن كە چى دە سەڵات لەبەران بەردا لە ڕێگەى شەلاتى و چە قۆكێشو پیاوە تر سنۆكە كانیە وە ئازاریان دەدات ئایا لەژێر كامە پاساو بیانودا ڕێگە بەخۆیان دەدەن ئەو پۆلە قەڵەمە ڕەخنەگرە ناشرین و ترۆرى كەسایەتیان بكرێت یان كەسیەتیان بشێوێنن بۆیە پێم وایە تاوەكو دە سەڵاتى سیاسی لە كوردستاندا خاوەنى ئەم جۆرە بیرو بۆچونە بێت وە پێى وابێت هەمووشتێك لەڕێگەى هێزەوە یەك لاى دەكرێتەوە ئیمانى بە دیالۆگ نەبێت ئەو شێوازە وەحشى گەریانەیە پەیرەو بكات بەرانبەر بە قەڵەمەئازاوئازادە كان وەناسنامەى ئەو باندە شەلاتیە چە قۆكێشەكان ئاشكرانەكات و ڕاپێچى دادگایان نەكات وە دیالۆگ لەدروشمەوە نەگۆڕێت بۆپراكتیك ناتوانێت تاكێكى تەندروست بەرهەم بهێنێت بۆخزمەتى نیشتمان و نەتەوەیەدە سەڵاتدەبێت لەوە تێ بگات بە پراكتیك كردنى ئەمفۆڕمە سیاسیە جەنگەڵیە بەرهەم هێنانى تاكێكى تەندروست یۆتۆپیایە سیاسیە كانى ئەم وڵاتە دە بێت بگەنە ئەو ڕاستیەى كە بەتیرۆروكوشتن و بریندار كردنى هەستى ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان وەداگیر كردنى سەراو بڵند گۆكانى ئازادى ناتوانێت سیاسەتێكى تەندروست لەناكۆمەڵگەدا پیادە بكات تاكى كوردى بگە یەنەتە ئەو ئاستەى ئینتماى بۆخاكونەتەوەكەى هە بێت بگرە بەم جۆرە كارانە ئەوەندەى تر ڕوى خۆیان ڕە شدەكەن وە خۆیان دەخەنە بەر بەر پرسیاریە تێكى مێژووى ئەنجام دە بێت وەك دیگتاتۆرو ستەم كارە كان ناوییان بخرێتە زبڵ دانى مێژووەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە