کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توڕەبون بە شێتى دەست پێدەكات بەپەشیمانى كۆتاى دێت (فیساگۆرس)

Thursday, 09/09/2010, 12:00





دروست كردنى وێنەیەك بۆكەسێك بێ ئەوەى بەو كەسە بڵیت كەئەم وێنەیە چیە؟وەختێ هاودڵى ولەیەك نزیك بونەوە دەبێتەهۆى دەر كەوتنى ئەو كەسیە تیە!ڕاستەقینەى بەرامبەرئەوان حاڵى دەبن كەلەودیو ئەو وێنەیەوە چی ئامادەى هەیە. ناتوانن ئەم ڕاستیە لە بەرچاو نەگرن بەدامر كاندنەوەى سەرنج ڕاكێشانەكە بەهێزى ولاوازیە مرۆیە هاوبە شەكان دەردەكەون كاتێك یەكێك لەوان نیشانى دە دات كەڕاستیەكەچۆن بوە ئەوى تر دەیهەوێت هەڵبێت چونكە ئەمە بەماناى ڕماندنى ئەوجیهانە دێت كەئەوان دروستیان كردبوو(پاولۆَكۆیلۆ)

وەك هەمولایەك ئاگادارین گۆڤارى لڤین ماوە یە ك لەمەوپێش دیدارێكى ساز كردبو لەگەڵ شەیتانى سیاسەت یان میژوونوس (قانعى فەر) دا لەو چاو پێكەوتنەداقانعى فەرد قسەیەكى تازەى هەیە بۆوتن ئەودەڵێت من بەدڵى سیاسیە كان نانوسم لەو دیدارەدا وەبەڕونى باس لە ڕۆڵى مەلا مستەفا كرابو لە ڕوخاندنى كۆمارى مها بات دائەم ڕاپۆرتو دیمانەیە لەگەڵ شەیتانى سیاسەت هەرایەكى گەورەى نایە وە لەناو ئەندامو لایەنگرانى بەرزانى و پارتى دیموكراتى كوردستاندابەهەمو شێوە یەك كەوتنە تۆمەت بار كردنى گۆڤارى لڤین تا كار بەوە گەیشت لەناو محرابی مزگەوتە كاندالەڕێگەى مامۆستا یانى ئاینى سەربە خۆیانەوە چونكە هەموحیزبێك مامۆستاى ئاینى سەر بە خۆى هەیە لەم دەڤەرەى ئێمەدا ئەمەبۆتەنەریت لەناو هێزە سیاسیە كانى كوردستان دا بە چەپو ڕاستیانەوە لە كەناڵە ئیعلامیەكانى سەربە پارتى دیموكراتى كوردستاندا بەهەمان ڕیتم ولەسەر هەمان ئەساس پەنجەى تۆمەتیان بۆ سەر نوسەرى ئەو گۆڤارەكە ڕادەكێشا وەك جاسوس وەیان خیانەت كار وچەواشە كار ناویان برد كەچى ڕۆژنامەنوسێكى نزیك بە پارتى دیموكراتى كوردستان بەقەولى گۆڤارى لڤین بەناوى (ڕێبوارى كەریم وەلى) وە پاش چەند ڕۆژێك كەوتە پاساو هێنانەوە بۆئەو گۆڤارەو ستایش كردنیان بەوەى پارتى دیموكراتیان وریاكردوەتەوەو وایان لى َكردوە ئاگادارى نەیارە كانى بێت! ئاگاى لەو پلانانوبۆسانە بێت كە نەیارە كانى بۆى دادەنێن وەیان بڵاوى دەكەنەوە ئەو كتێبەى كە قانعى فەر یاخود شەیتانى سیاسەت نوسەرە كەیە تى باس لە ڕابردوخەباتى تاڵەبانى دەكات بەقەولى ڕۆژنامەنوسە كەى نزیك بە پارتى بێتئەو كتێبە لە كتێبخانەوئەرشیفى جمهورى ئیسلامى دا بڵاو كرۆاوەتەوە بە سەرپەرشتى نوێنەرى (ی ،ن ،ك) لەجمهورى ئیسلامى ئێراندا بەڕێنوێنى تاڵە بانى خۆى ئەم كتێبەش كادرو ئەندامانى پارتى وەها لێكردوە كونو قوژبن بەدوایا بگەڕێن بۆئەوەى بیخوێننەوەبۆئەوەى باش لەو گەمەیە بگەن یان لەو پلانو كەمینانە بگەن كە بۆیان دادەنرێت كاتێك ئەو كتێبە نوسراوە بەوتەى ئەو ڕۆژنامەنوسەى نزیك بەپارتى قانعى فەرد (17) وڵات بەیاوەرى تاڵەبانى گەڕاوەولەڕێگەى داواى تاڵە بانیە وە دیمانەى لە گەڵ زۆربەى ڕشنبیرو ڕوناك بیرى جیهانى دا ساز كردوە بۆئەوەى باس لە ڕۆڵى تاڵە بانى بكەن لەناو شۆڕشى كوردى داو لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا لەم ڕێگەیە شەوە بەقەولى ڕۆژنامەنوسەكەى نزیك بە پارتى دیموكراتى كوردستان شەیتانى سیاسەت پارەیەكى زۆرى وەرگرتوە لەحەقى ئەم ماندوبونەى دا بەوتەى ئەو هەر بەو پارەیەش ڤێلایەكى لەتاراندا بۆكراوەتەوە ئەمەش ئەندامو لایەنگرانى ئەو پارتەى نیگەران كردوە ئەم نیگەرانیە واى لە تاڵەبانى كرد بێتەسەر شاشەى تەلەفزیۆنو پاساوى ئەوەبهێنێتەوەكەئەو تە نهایەك جار(قانعى فەردى) بینیوە بێبەریە لەو نوسینەى كە شەیتانى سیاسەت نوسیویە تى بەڕاى چاودێران پارتى دیموكراتى كوردستان ئەم هەڵوێستەى بە بۆسە یەك داناوە بۆئەوەى كەسایەتى سیمبولى نەتەوەى كوردستان بشێوێنن كە (مەلامستەفاى بەر زانیە) یاخود واخوێندنەوەى بۆكردوە بەڕاى چاودێرانى سیاسی ئەم دیالۆگەى نێًوان(قانعى فەردو بەڕێز تاڵە بانى) وە گەشتى ئەوان پێكەوە دیدارى لەگەڵ زۆربەى جەنەراڵ و سیسەت مەدارە كانى دونیادا سەدان پرسیار لەخۆدە گرێت كەئەكرێت خوێندنەوەى بۆبكرێت لەڕوى سیاسیەوە. ئەگەر ئەوە ڕاست بێت كە لەناو ڕا گەیاندنى دەسەڵاتى كوردى دابەتایبەت پارتى دیموكراتى كوردستان ڕوبەڕوى(قانعى فەرد)دەوترێت یاخود وتراوە بەكەسێكى چەواشە كار ناوییان بردوە كەواتە سیاسیە كوردە كان زۆر لاوازو كەم ئەزمونن كە كەسێكى وەك(قانعى فەرد) بتوانێت بە ئارەزوى خۆى قسەیان لێدەر بهێنێت وئەو هەمو پارەو پولە و ئەو هەموسەفەرە بكات لەسەر حسابی دەسەڵاتى كوردى ئەمەش بەڵگەیە لە سەر خۆش باوەڕى دە سەڵاتى كوردى ئەگەرنا (قانعى فەرد) مێژوو نوسێكى ڕاست گۆیەو هەرچى وتوە وایە بەڵام ئەو پرسیارەى كەدەبێت لێرەدا بكرێت ئایا بۆچى ئەو ڕۆژنامەنوسەى نزیك لە پارتى دەست خۆشى لە گۆڤارى لڤین دەكات؟ بێگومان وەك لەدیدارە كەى گۆڤارى لڤین دا كەلە گەڵ ئەوڕۆژنامەنوسەى نزیك بەپارتى دیموكراتى كوردستانداكردویەتى ئەو ڕۆژنامەنوسەى نزیك بە پارتى دان بەوەدا دەنێت ئەوە گۆڤارى لڤین نیە كە كەوتوەتە هەڵەوە ئەوە پارتیە كەبەبێ خوێندنەوەى ئەو كتێبە حوكومیان داوە بۆیە دەبێت داواى لێبوردن بكەن ئەوە گۆڤارى لڤینە كە بێتاوانە وەدەبێت پارتى دان بە هەڵەى خۆى دا بنێت وە باشتر مەسەلە كان شیكار بكات و بۆئەوەى دۆستو نەیارى خۆیان بدۆزنەوە چیتر بە هەڵە كەس تۆمەت بار نەكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە