کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەپێت ناكرێت وازلەخۆت بێنە ئەوەى تۆ دەیكەیت جێى پێكەنینە

Sunday, 23/02/2014, 12:00


مریشكێك ویستى لاساى قاز بكاتەوە بڕیارى دا وەك قاز قونە قون بکات و بڕوات لەكۆتایدا ڕۆیشتنە كەى خۆ َیشى لە بیر چویەوە. حومەتی پارتیی و یەکێتییش وەکو مریشکەکەی لێهات، ویستی لاسایی حکومەتان بکاتەوە، بەڵام مانای حیزبایەتیی و عەشرەتگەریی خۆشی لە بیرچوویەوە . ماناى ئەو نوسراوەى سەرەوە وەك كراس پڕبەباڵاى حكومەتى هەرێمى كوردستان بڕاوە بە تان و پۆ ڕێكى باڵاى خۆیەتى كەدەسەڵاتێكى سیاسی نەتوانێ موچەى مانگێكى فەرمان بەران دابین بكات بەو هەموو داهاتە زەبەلاحەى كەلە بەردەستیدا یە، تەنها پێیان وایە ئەو پارە و بودجەیە موڵکی خۆیانە و دەبێت بۆ خۆیان بێت، ئەگەر لە دەستیان گەڕایەوە کەمێکی لێ بدەن بە میللەت، هەروەکو ماوەیەک چەند ساڵ لەمەوپێش کوردستانپۆست بە گاڵتەپێکردنەوە پێی دەگووتن، پارە درشتەکان بۆ خۆیان و وردەکەی بۆ میللەت، ئەمە ئیتر مایەى پێكەنین و نوكتە یە باسی دەوڵەتى كوردی بكرێت، کە هیچ لەم سەرکردەی حیزبانە خەسڵەتی سەرکردەیەکی نەتەوەییان تێدا نییە، چ جای نیشتیمانی، ئیتر کوردی چی و دەوڵتی کوردی چیی؟! ئەوەش درۆیە كۆنگرەى نەتەوەی ببەسترێت باسی خۆبەڕێوە بەرى بكرێت، نوكتەیە و مایەى گاڵتە پێكردنە كاتێك دەسەڵاتێكى سیاسی تواناى نەبێت موچەى مانگێكى فەرمان بەرانى دەوڵەت بدات و پێشەکی بە سەوزی خۆیان پارەکەیان بردبێت و بانکەکانیان تاڵان کردبێگ، ئایا مەهزەلەو گاڵتە بەخۆكردن نیە باس لە دەوڵەتى كوردى و خۆبەڕێوە بەرى بكرێت؟! سەرخۆشى و بێئا گاى ئەم كۆلكە سیاسیانەى كوردستانى باشور لەوە دایە كە خۆیان و ماڵومڵانی خۆیان بۆ بەڕیوەنابرێت و توانای ئەوەیان نییە پەروەردەی ماڵ و منداڵی خۆیان بەباشی بکەن، ئیتر چۆن دەتوانن نەوەی میللەتێک پەروەردە بکەن، بە گیانی نەتەوەیی و نیشتیمانی؟ ئەوەتا دەبینین چیان بە نەوەی بیست سی شاڵ هێناوە، هێشتا حكومەتى هەرێم كە ناتوانێت دایبى مندالێك دروست بكات بەرهەمێكى خۆماڵى ڕێكو پێك و ژێر خانێكى ئابورى تۆكمەى نیە چۆن دەم لەباس كردنى شتى وەك دەوڵەتى كو ردی دەكات، ئاخر تالەبانی رەحمەتی خۆی چاکی دەزانی و خۆی دەیزانی چییان کردووە بۆیە فەرموى(دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە) ئەوەتا حكومەتە پاتاڵە كەى مالیكى یەك مانگ موچەى نەنارد هەموو پایەكانى حكومەتى خۆبەڕێوە بەرى كە بیست ساڵە خەڵكى پێ چەواشە دەكەن هەر هێزێكیان ئەجێنداى دەوڵە تێكى دراوسێ جێ بەجێ وپەیرەو دەكات لەناوكرۆكى سیاسەت كردنیدا كەوتوەتە سواڵ كردن تەنانەت متمانەى ئەوەیشیان نیە قەرز لە بانكێك وەربگرن بیدەنە فەرمانبەران ، دیسان ئەو ڕاستیە شمان بۆدەردەكەوێت سەركردە كانى ئەو دوو كۆمپانیایە (كۆمپانیاى بارزانى و كۆمپانیاى تاڵە بانى) بازر گانى سیاسیین بازرگانى بە سەروەت و سامانى ئەو میلەتەوە دەكەن چیتر كەس بەدرۆو دروشمە بریقە دارە كانیان مەست نەبێت ئەوا وادەى هەڵبژاردن نێزیكەو هەموو پێكەوە دەسەڵات لە چنگیان دەر بهێنین هەرچەند ئەوە مەحاڵە چونكە خۆیان وتەنى هەر كەسێك نێزیكیان بكەوێت دەستى دەبڕن وخاوەنى جەنەڕاڵى جەنگن كە كوڕلەبەردەم دایكى شە هید دەكەن ئەو كورسیەیان بەخوێن گرتوە بەخوێنیش چۆڵى دەكەن ئەوەى جێگەى سەرنج و پێكەنین و گاڵتەیە ئەوەیە كە نایشارنەوە بێ َتوانا و ئیفلاسن ناتوانن . بستێك لە زەوی كوردستان بگەڕێننەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە