کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێبوردنەكەى به‌ناو سەرۆكى هەرێم پلانێك بوو بۆبەردانى ساڵح موزەڵى و لێخۆش بونى قاسم ئاغا

Thursday, 25/11/2010, 12:00


 وەك لاى هەمو كەس ئاشكراو ڕونە به‌ناو سەرۆكى هەرێم ماوەیەك لە مەو پێش لە بڕیارێكى بوێرانەدا مژدەى ئازاد كردنى بەندیە كانى ڕا گەیاند ئەم بڕیارەى سەرۆكى جاشە كانى زەردستان بە هەنگاوێكى گەورە شیكردنەوەى بۆكرا لەلایەن نان خۆرەكانى تەكیە ڕوتەكەى بەر زانیەوە تائێستاشی لە گەڵدا بێت دەروێشەجاهلە كانى ئەو تەكیەو خانەقا بت پەر ستیەى بەرزانى حاڵ دەیانگرێت شانازى بەو شەكرە تاڵەوە دەكەن كە ئاغا كە یان ناوە ناوە دەى شكێنێت بەڵام ئەوەى لەم بڕیارەى سەروك سەرى سوڕماندوم بۆتە جێگەى پرسیار ئەوە یە كە چۆن وە بەچ مە بەستێك ئەو بڕیارانە جێ بەجێ كران ئەم بڕیارە نەفامانەیەى سەرۆكى مەملە كەتى جاشستان بوبە خێر بۆدەر هاتنى سەدان تاوانت بارى وەك ساڵح موزەلى ژن كوژكە عەیامێك لەمەو پێش ئاهى بەرى دابوى لە سەرى لە پێناو تێر كردنى غەریزە ئاژەڵیە كانى دا دەستى سوربو بە خوێنى دووكچۆڵەى ئەم نیشتمانە بۆیە لێرەوە حەق وایە هەموڕێخراوە ژنانیە كانى ئەم نیشتمانە بخەینە ژێر پرسیارەوە وە دەگەینە ئەو بڕوایەى كە هەموڕێخراوەكانى ژنان دیكۆرن لە سەرى دە سەڵات دا ناخیان سیخناخە بە تەعەسوبی نێر سالارى دەنا ساڵح موزەڵى و هاوشێوەكانى دەبو عەیامێك لەمەو پێش وەژێرخاك بنرانایە تاكو چیتر كچۆڵەى ئەم وڵاتە نەبنەوە بە قوربانى غەریزە ئاژەڵیە كانیان لەم هەرێمەدا نەبێت لەكوێى ئەم جیهانەدا چەتەو تاوان بارى وەك ساڵح موزەڵى و قاسم ئاغا نەجاتیان دە بێت لەیاساو وەك بەرزەكى بانان بۆى دەر دەچن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە