بۆچى پارلە مان تارە كان گوێ یان نەگرت ؟
Sunday, 03/11/2013, 12:00
خەڵكى كوردستان باش لەوەحاڵى بوگە كە یاریەكەى نێو گۆڕە پانى سیاسی كوردستان چۆن یاریچیەكى پێویستە چ یارى چیەك دەتوانێت یارى تیا بكات .
ئێمە دەمێكە خاوەنى ئەو پەندە كوردیە ین كە دەڵێت (ئۆخەى ئۆخەى هەر كەس بۆخۆى) واتاى ئەو پەندەش ئەوەیەكە هەركەس دەبێت خەمى خۆى هەبێت وە هەموو شتێك بكات بۆئەوەى زۆر ترین دەسكەوتى هەبێت پارلە مان تارە كانى ئێمەش سیاسیە كانى ئێمەش خۆلەهەسارە یەكى ترەوە نەهاتون تاوەكو بیر كردنەوەو فكریان لە كۆمەڵگەى كوردى جیاواز تربێت ئەوانیش كوڕى ئەم كۆمەڵگەیەن پەروەردەى ناو هەمان دابونەریتن لەناو گێژاوى هەمان دابونەریتدا گەورە بوگن بۆیە ئەوانیش بەدەر نین لەكاریگەرى ئەو پەندە كوردیەكاریگەریشى لە سەریان هەیەو دەبێت بۆیە تاوەكو دەچنە نێو حەرەمى پارلەمان كوڕى چاكن دڵسۆزن پشتیوانى هەژارو گەنج كرێ نشینانن هێزى خۆیان لە وزەى ئەو انەوە وەردەگرن كەچى كە چونە پارلە مان ئیتر نەبایان دیگەو نەبۆران هەموویان لەهەوڵى دەست كەوتنى دینارێك زیاتردان ، بۆئەوەى سەنتێك زیاتریان دەست بكەوێت گوێ نادەن بە هیچ جۆرە نەریت و بڕوایەك بۆیە گۆێیان نەدابەهیچ كەسێك لەوانە نەگەنج نەپیر نەڕۆژنامەنوس نەنوسەرنەمەلا نەمامۆستاى زانكۆَنەهیچ پەیرەو یاسا یەك بۆخۆیان (49) ملیۆن دینارەكەشیان وەرگرت وەك بەر زەكى بانانیش بۆى دەر چون كەسیش نەى وێرا بێژێت بەرى چاوتا كلى ها پێوە هەرچى خەڵكیش وتى لەلایان وەك بۆڵە بۆڵى ڕەشەباو بڵقى سەر ئاو وەهابوو من دڵنیام ئەو نوسینەى منیش چەندانى تر لەو ڕاپۆر ت و چاو پێكەو تنانەى كەكریاگن وەیان دەكرێن وەران بۆبەر گرتن لەوەرگرتنى ئەو ملیۆنە دینارانە هیچ بایە خێكیان نیە و هیچ كامیشیان ناوەستێنێت ئەوان بەدەستى بەتاڵ چونە پار لە مان بەڵام لەو لاترەوە بە وەنەوشەى جام ڕەش و گیر فانى پڕو ویزاى شنگڵەوە هاتنەوە دەرەوە هەر كامێكیان بیگرى وەك دەڕاسە ئیشى كردوە مانگانە بەدەیان ملیۆن دینار یان وەر گرتوە تائێستە نەمان بینى هیچ كامێكیان لەو پارە یە بتوانن مەشرو عێكى خێرى بكەنەوە یارمەتى چەند فە قیر بدەن وە كارى پار لە مانیشیان تەنها دەست بەر ز كردنەوە بوو هەندێكیانە نەبێت جارو بار تۆزە تۆزە دەبەو شتیان دە هاویشت وەدەیان ویست حەسیر مەیدانیان پێ بكەن ئێستە ئەوانیش فێر بوگن زەوى بەدۆنم ئەسێنن ڤێلاو عیمارەى بەرز بەرز دروست دەكەن كەڵە كێوى و تاوس وحەوزى ماسیان هەیە هەر نەیەنە ژێر پردە كەش بۆكۆتر كڕین سیحریان بەرزۆ وەكەن چاكە ئێمە ئەزانین وە فێر كریاگین دەست وەكڵاوى خۆمان بگرین بابا نەیبافێریش كریا گین كە قسە لە قسەى دەوڵە مەندا نەكەین ئەگەر تا ئێستا ژمارەى ملیۆن لێرە كانمان كەم بو ببن ئەوا ژمارەى ئەو پار لە مان تارا نەشیان دە چێتە بان كە بوگن وە ملیۆلێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست