کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرهاد پیربال كێشەى خستە نێو رووداو

Thursday, 05/12/2013, 12:00






لەگەڵ دەست بەكاربوونى تۆرى میدیایى رووداو،بەهۆى ئەو دیكتاتۆریەتەى لە كار و بریارەكانى ئاكۆ موحەمەد وەكو بەرێوبەرى گشتی دایە چەندین ئاژاوە و ناكۆكى و ركابەرى دروست بوە ،لەوانە ئەو شەر و ناكۆكیەى لەكەڵ ئاسۆ حاجى وەكو بەرێوبەرى نوسین كە بووە هۆى دەست لەكاركێشانەوەى تا چەندین وینەگر و مۆنتێر و كارمەندى تر كە بەو هەڵسوكەوتە نا رۆژنامەنوسیانەى ئاكۆ سڵیان لەكاركردنى دەزگاكە كرد، كە دواترینیان ئەو شەرەجوێن و پێكداداچونەى بوو لەگەڵ رێبوار كەریم وەلى كە وەكو بەرێوبەرى كارتۆنى تەلەفزیۆنەكە كارى دەكرد، ناكۆكى و شەرەجوێنى ئاكۆ و رێبوار پاش بەرنامەكەى فەرهاد پیربال هات كە لە وەڵامى پرسیارێكدا ووتبوى كە (ئەگەر مەسعود بارزانى پیاوبێت،كە پیاوە) تووشى ترس و دڵەراوكێى برینى سەرچاوەى گەندەڵیەكانى خۆیان بوونە بەتایبەت بۆ ئاكۆ كە لە هیچەوە گەیشتۆتە ئەو پلەیەى ئێستا،بۆیە مایەى قەبوڵكردن نەبووە و گازاندەى نەزانینى میوانداریكردنى كەسى شایستەى لێكردووە بۆ بەرنامەى كەوانەى سوور. رێبواریش هەموو قسەكانى قەبوڵ نەبووە بۆیە گەیشتۆتە ئاستى جوێن و زوویر بوون و دەركردنى برایەكى رێبوار كەریم وەلى لە تۆرى میدیایى رووداو،ركابەریەكانى ئاكۆ لەگەڵ هاوكارەكانى سەرەتا لە ململانێى لەگەڵ نورەدین سەعید وەیسى دامەزرێنەرى رۆژنامەى رووداو بوو تا ئەوەى توانى بە یەكجارى لە رۆژنامەكە بە دیكتاتۆرى دوورى خاتەوە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە