کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خزمەتى عەرەبە بەعسیەكان لەلایەن عادل مەتەحیدە لە بەرامبەر چیە ؟

Monday, 23/01/2012, 12:00



 

كزى ئاستى چاودێرى و بەدواداچوون بۆ گرفت و تەنگژە و ئاستەنگیەكان لە كوردستان بۆتە هۆكارى هەرە سەرەكى بۆ گەندەڵى و تاوان و چەوساندنەوەى خەڵكى بەش مەینەتى ئەو ووڵاتە..
هەربۆیە مل ئەستوور و دەست درێژەكان رۆژانە یاسا دەخەنە ژێر پێڵاوەكانیان.. ئەو نەهەنگانەى دزى و چەوساندنەوە بۆیان هەیە هەموو كار و كاردانەوەیەك ئەنجام بدەن و سەدان جار ملى یاسا بشكێنن. وەلێ پێیەكانیان دەشكێندرێت ئەگەر تەنها بۆ جارێكیش بە خراپ ناوى پارت و حیزبەكەى بعێنیت..بەوە ئەوەمان بۆ دەسەلمێت كە ئێرە ووڵاتى پەرلەمان و حكومەت نیە بەڵكو ووڵاتى حیزبەكانى گۆڕەپانى دزى و چاوسووركردنەوەیە....
ئەوەتا گەورە بەعسى و دز و پیاوكوژێكى وەكو دكتۆر روژدى سەعید جافى دەستە راستى عودەى كورى سەدام بە ناوى بازرگانى و كۆمپانیاى عادل موتەحیدە لە نێو گوندى ئینگلیزى شارى هەولێر و لە 2 ڤێلادا مۆلگەیەكى بۆ بەعسیەكان دامەزراندووە و لەوێ پیاوانى ڕژێم كۆدەبنەوە و جگە لە نوێكردنەوەى یادگاریەكانیان لەگەڵ سەدام و عەلى حەسەن مەجید لە هەوڵدان بۆ یارمەتیدانى هەموو بەعسیەكانى شارى موسڵ و بەغدا.
بە جۆرێك هەموو هەوڵیان خستۆتە گەڕ بۆ بە زیندوو هێشتنەوەى شوێنەوار و رەنگ و بۆى بەعسیەكان لەو ووڵاتە..
هەربۆیە هەربەو پارەیەى كە وەكو میرات لە عودە و قوسەى كوڕى سەدام حوسێن بۆى ماوەتەوە ، دكتۆر روژدى سەعید و سامى جافى براى بە بەرنامە و هەنگاو بەهەنگاو لە هەوڵدان بۆ دروستكردنەوەى زەمەنى پڕ لە شانازى خۆیان لە خزمەتى بەعسیەكان. بۆ ئەو كارەش پشتیان بە چەند بەعسیەكى زۆر ناودار و خاوەن پێشینەو جێگەى متمانە بەستووە..لەوانە هونەرمەندى تایبەتى حیزبى بەعس و بۆنەكانى بارزان تكریتى و عەلى كیمیاوى (سەڵاح عەبدولغەفور) و (وەلید ئەنوەر) ى پەیامنێرى رۆژنامەى بەعس ریازى و براى بەڕێوبەرى ئەمنى بەعسیەكان و ڕاپۆرت دەرى دەزگاى موخابەڕات و ئەندام لقى حیزبى بەعس بووە لە هەولێر.
لەگەڵ تەواوى ئەو كارمەندانەش كە لەو كۆمپانیایە كاردەكەن پێشینەى كار و خەباتیان لەگەڵ بەعسیەكان هەبووە و بە هەموو رێگایەك لە هەوڵدان بۆ یارمەتیدانى هونەرمەندە بەعسیەكانى وەكو حوسام رەسام و یاس خزر و سەعدون جابر و یاریزانە بەعس پەرستەكانى هەڵبژاردەى عێڕاق.
لەگەڵ هەموو ئەوانەش دەزگاى ئاسایش و پاراستن لە شارى هەولێرى خۆشەویست كە ئەركى دابین كردنى ئاسایشى هەولێر و ناوچەكەیان لە ئەستۆیە رۆژێك لە روژدى سەعیدیان نەپرسیووە هۆكار چیە بۆ كۆكردنەوەى هەموو ئەو بەعسیانە لە شارى هەولێر..؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە