کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵى هەڵبەستراو لە (رووداوى وەرزشى)

Friday, 01/07/2011, 12:00


سویــد
یەكێك لە ئەتەكێتەكانى نێو دونیاى رۆژنامەگەرى پرۆفیشنال بریتیە لە راستگۆیى و پابەندبوون بە ئەخلاقیاتى رۆژنامەگەرى كە خۆى لە هەموو بەرپرسیارەتێكى مێژووى دەرهەق بەو كارانە نادزێتەوە كە لە ماوەى كاركردنیاندا خوێنەر لێى دەبێتە جێگەى پرسیار.
لەگەڵ ئەوەى كە رۆژنامەگەرى كوردى ناتوانێت بەشێوەیەكى پرۆفیشنال كاربكات چونكە گۆرگیس دەڵێت رۆژنامە دەبێت ببێتە ئاوێنەى حەقیقەتەكان بۆ خوێنەر، بەڵام لە ئێستاى رۆژنامەگەرى كوردى ، رۆژنامە نەوەك ئاوێنە نیە بەڵكو پەردەیەكى رەشە بۆ داپۆشینى راستیەكان.
بۆیە رۆژنامەگەرى وەرزشى لە كوردستان بە قۆناغێكى سەختتردا تێدەپەڕێت
چونكە سەرچاوەى هەواڵەكانى دەرەكین و خوێنەرانیشیان زیرەكتر و ئاشناترن بە هەواڵەكانى رۆژ.
یەكێك لەو رۆژنامە وەرزشیانەى كە كەوتۆتە ژێر ئەو پاڵە پەستۆیەى خوێنەر و ناتوانێت بە راستگۆیى خۆى ببێتە میوانى هەفتانەى وەرزشدۆستان، هەفتەنامەى رووداوى وەرزشیە.چونكە ئەو رۆژنامەیە لە هەوڵدایە لە رێگەیەكى نایاسایى و بەدەر لە ئەخلاقیاتى رۆژنامەگەرى خوێنەر بۆخۆى دروست بكات.بە بڵاوكردنەوەى بابەت و هەواڵى زۆر دوور لە راستیەوە.كە بە داخەوە ئیستا لە كوردستان هەواڵ هەڵبەستن بە جۆرێك لە هونەرى كارى رۆژنامەنووسى دەزانرێت، بەڵام دوواى ماوەیەكى كورت خوێنەر سارد دەبێتەوە لەو گەرم و گوریەى كە بۆ چاودێریكردنى بابەت و هەواڵەكانى ئەو رۆژنامەیە كە هەیبووە.
بۆیەش تەنها رۆژنامەیەكمان كردووە بە نموونە چونكە پتر لە هەموو رۆژنامە وەرزشیەكانى دیكەى كوردستان ئەو دیاردەیەى لێ دەبینرێت و لە هەڵبەستنى هەواڵ وەكو پاڵەوانێكى گۆڕەپانەكە بەدەر دەكەوێت.كە ئەو مەسەلەیە بەتەواوەتى لاى خوێنەرانى رۆژنامەكە روون بۆتەوە. لە ماوەى خوێندنەوەى ئەو رۆژنامەیە لە چاودێریكردنى 26 بابەت و هەواڵ، بۆم دەركەوت كە 24 هەواڵى رۆژنامەى رووداوى وەرزشى بەلاى راستیدا ناچێت و هەواڵى هەڵبەستراون.كە ئەوە بە هەڵخەڵەتاندنى خوێنەرانى رۆژنامەكە هەژماردەكرێت. چونكە من لە بەدوواداچوونم بۆ سەرچاوەكانى بۆم دەركەوت كە ئەو سەرچاوانەى رۆژنامەكە ئاماژەى پێدەكات بۆ وەرگرتنى هەواڵ هەر هەمووى ناراست و هەڵەیە.وەك ئەوەى خوێنەرانى رۆژنامەكەیان بە نەخوێندەوار و نەزان لە قەلەم دابێت.
بە تایبەتى لە بابەتى دیمانەى یاریزانە ئەوروپیى و بیانیەكان، چونكە زۆر بە ئاسانى بۆت دەردەكەوێت كە شێوازى پرسیار و وەڵامى نێو دیمانەكە لە پرسیار و وەڵامى تاكێكى كورد دەچێت و ئێستا لە دونیاى رۆژنامەگەرى وەرزشى لەسەر ئاستى جیهان و تەنانەت ووڵاتە عەرەبیەكانیش ئەو پرسیارە ئێكسپایەرانە بەو ئەقلە رزیوەى دارشتن بەكار نایەت و ئەوان سەرچاوەى هەواڵ و خودى یاریزانەكەش بەو شێوەیە شەرمەزار دەكەن. هەموو هۆكارەكانیش بۆ نەبوونى چاودێرى كارى پرۆفیشناڵانە و بە ئەكادیمى بوونى بوارەكەیە لە كوردستان. خۆ ئەگەر دەزگایەك هەقى هەڵسەنگاندنى ئەو مەسەلەیەى هەبێت و رۆژێكیش یەكێك لەو یاریزانەبیانیانەى كە رۆژنامەنووسانى رووداو بە هەوەسى خۆیان دیمانەیان بە ناویان بڵاودەكەنەوە ئاگادارى ئەو مەسەلەیەبن، جیا لەوەى رێوشوێنى زۆر توندى یاسایى دەگرنەبەر بۆ سڕینەوەى هەموو ناراستیەكان. تەنانەت كەسیشمان بەرامبەر بە هەواڵە هەڵبەستراوەكانى ئەمرۆى رۆژنامەگەرى ووڵاتەكەمان زاتى ئەوە ناكەین خۆمان بۆ رۆژنامەنووسى كورد بناسێنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە