کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرتیل خۆرەكانى شارەوانى چوار / هەولێر

Tuesday, 11/12/2012, 12:00




لەبەر ئەوەى زۆرجار گلەیى و گازاندەى هاوڵاتى لەلایەن بەرپرس و كاربەدەستان بەهەند وەرناگیرێت و تەنانەت بۆ داوایەكى بچوك و ڕەواش دەبێ پەنا بباتە بەر هەموو ئەو هۆكارانەى ئەمڕۆ بوونەتە چەك لەدەست بێدەسەڵاتەكان لەهەمبەر مافى رەواى دۆزەكانیان. سەرۆكایەتى شارەوانى هەولێر كە لەماوەى گشەشەكردنى شارەكە زۆرترین گازاندە رووبەروویان دەبێتەوە و كەسیش نیە كە گوێ لە داواكارى هاوڵاتیان بگرێت و بەهەق مشوریان بخوات. سەرۆكایەتى حكومەت بەمەستى پتر خزمەتكردنى هاوڵاتیان و دۆزینەوەى كورسى دەسەڵات و كەلێنى دزى و فەسادى نوێ هەستاوە بە كردنەوەى 6 شارەوانى لە سنوورى شارى هەولێر. كە هەریەكەیان بە جۆرێك بوونەتە بارگرانى و بەربەست لەسەر خۆشگوزەرانى هاوڵاتیان. ئەوەتا ئێستا بەهەموو پێوەرە یاساییەكان ئەو شارەوانیانە بڕى 2 دەفتەر لەهەر هەر خاوەن مولكێكى بازرگانى وەردەگرن كاتێك لەنێو كۆڵانەكانى شار دوكان دروست دەكەن. شارەوانى چوار كە لەلایەن كەسێك بەناوى پێشڕەو بەرپرسیارەتى دەكرێت نغرۆى گەندەڵى و فەساد و ناعەدالەتى بووە. تەنانەت خودى كارمەندەكانى ناو بەرێوبەرایەتى شارەوانى چواریش لێى بێزارن و لە نەزانى و نەفامیەكانى خۆپیشاندانیان كرد و داواى گۆرینیان دەكرد. لەسەردەمى سەمیر عەبدوڵاى وەزیرى پێشووى شارەوانیدا بەشێوەیەكى زۆر هەرەمەكى و نایاسایى و دوور لەپلان زەویە موساتەحەكانى سنورى شارەوانى چوار بە واستە و برادەرایەتى و بەرتیل دابەشكران. نەبوونى پلان لەو وەزارەتە بۆ شارەوانیەكان وایكرد كە سیماى زۆر گەرەك بشێوێ و ئایندەى ژیان و گوزەرانى زۆر كەس تاریك و ناسازبێت.بەهۆى دروستكردنى هەموو ئەو دوكانانە لەنێو كوچە و كۆلانەكانى شار و گەرەكە تازەكان.ئەوەتا گەرەكى شارەوانى هەولێر كە خاوەن سیمایەكى شارستانى و مۆدێرنە كەچى بەهۆى بێ بەرنامەیى شارەوانى چوار و وەركرتنى بەرتیلى كاربەدەستانى زۆر بە بێ پلانى چەندین ریزە دوكان لەنێو كوچە و كۆڵان و لەبەردەم ماڵان دروستكراون كە بوونەتە هۆى بێزارى خەڵك و دروستبوونى گازاندەى زۆریان لە شارەوانى. كەچى رێگەپێدانى نایاساییان بۆكراوە و كەسیش نیە لێیان بپرسێتەوە كە بۆچى سیماى شار بەو شێوەیە دەشێوێندرێت...زانراوە كە لەسەر شەقامى گشتى پێویستە دوكان و فرۆشگا دابنرێت بەڵام نەوەك لەبەردەم ماڵان و لەنێو شەقامە بچوكەكان. بێ ئاگایى چاودێرانى شارەوانى چوار گەیشتۆتە رادەیەك كە هەرچى كارى نایاساییە لەو سنورە ئەنجام دەدرێت هیچ رێنمایى و یاسایەكیش نیە ئازادى و ئارامى هاوڵاتیان بپارێزێت. لە بێ ئاگایى چاودێرانى بریكارى خۆراك بەشێوەیەكى نایاسایى ماركێتى لەگەڵ كەل و پەلى خۆراك بەیەكەوە لەیەك شوێن كردۆتەوە. كە دەبێتە یەكێك لە كارە نایاساییەكان. كەرەستە و كاڵاكانى هەمووى ئیكسپایەر و ماوزە بەسەرچووە و هیچ چاودێریەكى بۆ نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە