چیتر ئاوى پیس ناخۆینەوە.

Wednesday, 16/06/2010, 12:00


دەستەى داكۆكیكردن لە كێشەكانى چۆمان بەناوى خواى گەورە و میهرەبان .
بۆ/ سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان.
بابەت/ یاداشت

هەرچەندە حكومەتى هەرێمى كوردستان لەسەر میزانیەى گشتى خەڵكى كوردستان كە ئێمەش بەشێكین لەم خەڵكە، دوو پرۆژەى ئاوى خواردنەوەى لە قەزاكەمان جێ بەجێ كردوە، بەڵام كێشەى ئاوى پیس و كەمى ئاو و ناعەدالەتى لەدابەشكردنى تاكو ئێستا بێ چارەسەر ماوەتەوە، نزیكەى (2.500.000) دۆلار پارە لە لایەن ئەمریكیەكان و حكومەتى هەرێم بۆ پرۆژەى ئاوى "پڕژە" تەرخانكراوە ، كەچى راپۆرتە پزیشكیەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە ناشێت و هەرەشە لەسەر تەندروستى خەڵك مەسەلەیەكی جدییە و نەخۆشى جۆراو جۆر بڵاو دەبنەوە، لە زۆر گەرەك سێ رۆژ جارێك تەنیا یەك كاتژمێر ئاویان بۆ دەچێت كە بەشى پێویستیەكان ناكات، سەرەڕاى پیسیەكەیی.
لە ڕابردوودا چەندین بەڵێنى بێ كردەوەمان گوێ لێبووە، هیچیان جێ بەجێ نەكراون، بۆیە ئێمە بەناوى زۆربەى خەڵكى قەزاكەمان ئەو چەند خاڵە ئەخەینە روو:
1- دەمانەوێت دەست بەجێ ئەو بێ بەرنامەییەى و ناعەدالەتیە لە دابەشكردنى ئاو هەیە، چارەسەر بكرێت.
2- بەكردەوە چارەسەرى پیسى ئاوى "پڕژە" لە ماوەى (10) رۆژ بكرێت.
3- كەموكورى و گەندەڵیەكانى پرۆژەى "پڕژێ" لێكۆلینەوەى لێبكرێت، و لایەنى زانستى لەبەرچاو بگرن..
4- لیژنەیەكى پزیشكى لە وەزارەتى تەندروستى ، رێوشوێنى دڵنیاى تەندروستى دیار بكات.
5- ئەگەر داواكاریەكانمان بەهەند وەرنەگیران و هەرو وەك پێشوتر بەڵێنى بێ كردەوە دران، هەڵوێستى مەدەنى و یاسایی دەگرینە بەر، لایەنە ئیداریەكان بەبەرپرسیار دەزانین، لە رودانى هەر كێشەیەك.
چیتر ئاوى پیس ناخۆینەوە، دەش پرسین پاداشتى چاكەكانمان كە بەشۆرشەكانمان كردوە بەو جۆرە دەدەنەوە، دابینكردنى ئاویش مافى خۆمانە.
لەگەڵ رێزماندا.

دەستەى داكۆكیكردن لە كێشەكانى چۆمان.
وێنەیەك بۆ :
سەرۆكى هەرێمى كوردستان.
پەرلەمانى كوردستان/ تكایە بەدواداچونى بۆبكەن.
پارێزگارى هەولێر .
نوسینگەى قونسڵخانەى ئەمریكا لەهەولێر.
وەزارەتى پەیوەندى دارەكان .
قائیمەقامی چۆمان.
فەرمانگەى ئاوى چۆمان.
كەناڵەكانى ڕاگەیاندن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە