رانیە تۆلە2010دا هیچ نەگۆراویت !
Friday, 12/03/2010, 12:00
دەبێت مرۆڤ لەژیاندا هەرئایدیاو ئینتیمایەكى هەبێت بۆلایەن و هێزیك ئەوە دەبێت پێش هەموشتیك رۆێز لەئیرادەى تاك و سەربەشتى مرۆڤەكان بگرێت ،ئیستا ژیانى كوردانى تاراوگە ئەوانەى كەلەساتە چركەیەكدا لەخۆشترین ریستۆرانت و لەباوەشى راقى ترین پەرى زادەى هەندەرانە ژیان دەبنە سەر هێشتا ژیانیان ناگات بەو ژیانى چركەساتى لادێ نیشینیكى كوردستانەبەخۆشمەوە كە بەشیكى زۆرى ژیانم لە لادێ یە بەرى َكردوە و بەداخەوە زوڵم و زۆرى سەردەمى بەعس ئەم خۆسیەى لەتەمەنى لاویەتى هەبوو نەم توانى پێ بگەم من لەهەشتایەكانە بەشَیك لەژیانم بۆخوێندن دانەو بەشێكیش بۆرووبەرووبونەوەبەعس كە بەداخەوە لەدستدانى باوكمى لێ كەوتەوە بەم مملانێ یە كە ئیستا ئەم برادەرانەى لەسەرشەرەف و كوردایەتى باوكمیان شەهید كرد ئیستا لافى كوردایەتى لێ دەدەن ،سەرۆك تاڵەبانى و بارزانى خۆیان ئاگادارى كوشتنى باوكم بوونو ئیستا سەرۆك بارزانى بكوژانى باوكمیانى كردۆتە پاڵەوان كە من ئەمە هەرگیز لەژیانم لەیاد ناكەم ،هاتنم بوو بۆهەندەران و نووسانەوەم لەوەڵاتیك كە هەوایەكەشى بۆمن بە نامۆدەبینن،راكردتم لەدەست رژێمك لەوكاتەدا راكردنیكى ئیجبارى بوو بەڵام ئەمرۆكوردستان لەم ئازادیەدا بەم بەپرسە نامۆیانە بەهەمان شێوەى بەعس دەبینم ،بەهەرحاڵ باتۆزیك لەرابدووى مەینەت و تاڵ دوربكەمەوە ،بەڵام بۆستاتیكیش بێت من دورنەكەوتومەوە لەژیانى هاوڕێ یان و كوردستانەكەم ،من لەهەشتایەكانە بەشیكى زۆرى ژیانم لەشارى رانیە بردەسەر،كەئیستا دۆست و ئازیزیى زۆرم لەم شارەدایە ،من كاتیك لەم شارەبوم وێرانە بوو ،بەڵام ئیستا 2010لەشاشەى تیڤى سپێدە ژیان وگوزرانى ئەم شارەم بینى كە هیچ فرق نەكردوە لەگەڵ هەشتایەكانە،وەك ئاگادارم بەشێكى زۆرى خەلكى ئەم شارە هەژارن و بەشیكى كەمى دەوڵەند كەئەمەپێویستى بەشرۆڤەو لێكدانەوەى زۆر هەیە، دەبیت بۆژیانى چینى بەرپرسەكان وابێت و هەژارنى وەلاتەكەم وابژین ،من دەڵێم مردن و شەرمەزارى بۆبەرپرسانى ئەم شارەو كاربەدەستانى یەكتَى لەم سنوورە ،دەبێت ئەوان بیر لەژیانى خەلكى ئەم شارە كورد پەروەرە بكەنەوە ،وەك بیستومە ئاغاى تاڵەبانى ئیستاش لەم شارە كۆنە ئاغاو كۆنە جاشەكان دەپەرستێت كەوابزنم ئاغایەكانى ئەوێ ئیستا خاوەنى كچ و كورەكانى خۆشیان نین تاكو خەڵكى تر ئەى ئەم بەزمەى بۆچى یە هەركەسێك پشت لە هەژارو نەدارى نیشتیمانەكەى بكات ئەوەبێگومان نشتیمانیش حاشاى لێ دەكات.بۆیە دوبارە شەمەزرابێت دەستەڵاتى تاك رەوى و ملهورى یەك لایەنە ،لەكۆتایدا هیوادارم خەلكى ئەم شارە هیچى تر وا بێَ خەبەرنەژیت ئەوان پێویستسان بەدەیان راپەرینى ترى وەك 5/3 هەیە .
[email protected] سدنى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست