وەڵامێک بۆ محەمەدی مەلا قادر ئەندامی .م .س پارتی دیموکراتی کوردستان .....
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
لە چەند ڕۆژی دوایدا محەمەدی مەلا قادر ئەندامی مەکتەب سیاسی پدک، لێدوانێکی دا کە پارتی بۆ جارێکی تر رازی نابێت کۆسرەت رەسول ببیتەوە جێگری سەرۆکی هەرێم ولەپۆستەکەی بمێنێتەوە ، .دیارە ئەو قسانەی محەمەدی مەلا قادر زۆر جێگای سەرسوڕمان نین ، چونکە هەمو خەلک باش دەیناسێت ودەزانیت کە محەمەدی ٨٠ سالە وەک بەبەخایەک قسە دەکات و هەمو ژیانیشی ماستاو کردن بۆ بنەمالەی بارزانی ومەسینەهەلگرتن بووە .
بەهەر حال ئەوەی من دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم و بلێم بۆ ئێمە گرنگ نیە کێ ئەو پۆستە وەردەگرێت ، بەلام دەبێت بپرسین هۆی چیە پارتی دژ بەدانانەوەی کۆسرەت رەسولە لەم کاتەدا
دیارە کاک کۆسرەت خەبات و تێکۆشانی نەکردوە بۆ پلە و پایە ،بەلکو خەباتی کردوە بۆ ئازادی کوردستان ،هەموو کۆمەلانی خەلکی کوردستان ئەو راستیە باش دەزانن کە کاک کۆسرەت پیاوێکی زۆر بەتوانایە و خاوەن خەباتێکی زۆر شۆرشگیرانەیە ،بە قارەمانێتی و خەباتی خۆی بۆتە ئەو بەرپرسەی ئێستاو خۆشەویستی خەلک
ئێمە وەک بنەمالەی قوربانیان و شەهیدان کاک کۆسرەت ەبسەرکردەی خۆمان دەزانین و کام لەوکەسانەی خۆیان بە سەرکردە دەزانن لەکاتی سالانی ٨٠ دا وەک ئەو قارەمان بونە لەبەرامبەر بەعس
محەمەدی مەلا قادرەکان لەکوێ بون ئەوکات دا ، کەکاک کۆسرەت بە خەباتی خۆی و قوربانی بنەمالەکەی
بۆیە ئەو بۆ دەستکەوت خەباتی نەکردوە بەلکو بۆ رزگارکردنی خاکی کوردستان خەباتی کردوە
وای دەبینم لەبەر ئەم هۆکارانەیە محەمەدی مەلا قادر ئەو قسانەی کردوە
0. کاک کۆسرەت پیاوێکی پاکە وخاوەن مێژویەکی زۆر پاکە ،
1. کاک کۆسرەت وەک دەروێێک نیە بۆ مەسعود بارزانی و بەلکو رای تایبەتی خۆی هەیە
بامەلا محەمەد و ئەوکەسانەی فیڕی دەکەن ، ئەو قسانە بکات باش بزانن باش دیراسەی شتەکان بکەن ئەوکات قسەی وا بکەن
ئەوان نازانن کاک کۆسرەت خۆشەویستی خەلکە لەهەر چوارپارچەی کوردستان و سەرکردەیەکی جەماوەریە و دلسۆزە بۆ جەماوەرەکەی و هەردەم لەخزمەت خەلک دایە و دەرگای مال و بارەگای شەو ڕۆژ لەخزمەت خەلکە
هیوادرین پارتی ئەو بوێراتیەی تیا بێت و هەلبژاردنێکی ئازادی بی تەزویر بکات ئەوکات بەدیاردەکەوێت کی دەردەچیت و جەماوەری کاک کۆسرەت چەندە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست