ئەوبەشەى لیژنەكە باسى نەكردووە: سەردەشت عوسمان چۆن لەهەولێر بەرهو موسڵ رفێنرا
Thursday, 16/09/2010, 12:00
سەبارەت بە راگەیندراوى لیژنەى بەناو لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنى شەهیدى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان وەك هاوڵاتیەكى كوردستان لە شارى هەولێر دەمەوێت ئەم چەند خاڵە بخەمە روو:
- لە راگەیەندراوەكەدا جووڵەكانى تۆڕى تاوانبار بە ووردى باسكراوە بەڵام بەبێ ئەوەى ئەو روون بكرێتەوە كە چۆن ئۆتۆمبێلێكى (فحس بغداد) توانى ئەو هەموو بازگە ببڕێت و سەردەشت عوسمان بگەیەنێتە شارى موسڵ.ئەوە گەورەترین پرسیارە كە تائێستا دەزگا ئەمنیەكانى بنهماڵهی تیرۆریستی مهسعود وڵامیان بۆى نیە. تا ئێستاش نازانرێت ئەو سەیارەیە شەبەح بوو،هەور بوو چى بوو توانى بەو ئاسانیە ئەو هەموو بازگە ببڕێت بە بێ ئەوەى كەس پرسیارى لێ بكات یان ئۆتۆمبیلەكەى بپشكنێت.
- هەروەها ئەوەى جێگەى نیگەرانیە ، لەتەواوى راگەیندراوەكەدا وشەى تیرۆر (یان تیرۆركردن) بەكار نەهاتووە ئەمەش بۆ سووك نیشاندانى ئەو كارە قێزەونەیە كە خۆیان ئەنجامیانداوە.
- دواتر راگەیندراوەكە شەهیدى رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) تۆمەتبار دەكات بەوەى گوایە سەردەست بەڵێنى بەئەنسار داوە كاریان بۆ بكات.ئەمە تیرۆركردنەوەى جارێكى دیكەى شەهید سەردەشتە و پێویستە لیژنەكە و ئەندامانى لیژنەكە ببرێنە بەردەم داداگا بۆ سەلماندنى ئەم تۆمەت ناڕەوایە بەرامبەر شەهید سەردەشت و خانەوادە سەربەرزەكەى.
لەكۆتاییدا دەمەوێت ئەوە باس بكەم تەواوى ئەو راگەیاندنە لە چیرۆكى ئەفلام كارتۆنى تۆم و جیرى دەچێت و خۆشیان دەزانن ناوەڕۆكەكەى بەتاڵە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست