(د. كمال سعدی) گەندەلترین بە ناو پیاوی پارتی لە زانكۆی سەلاحەددین دا
Saturday, 06/03/2010, 12:00
(د. كمال سعدی مێگفى) ئەو پیاوەی لە سەر چەندین پەت یاری كردووە و دەكات، پێشتر زەحمەتكێش ودواتر یەكێتی وئەمجار پارتی، لە پێش هەموو ئەمانەشدا كۆنە بەعسی و كۆنە اتحادی گلبە، بە گوتەی هاوەڵەكانی هەر خەریكی راپۆرت نوسین بووە لە سەر قوتابیە كوردەكان، بە جۆرێك كە ئەم بەستەزمانانە كون نەبووە لە ترسی ئەو خۆیانی تێ بكێشن، بەینی خۆمان بێت برادەریكی نزیكی بۆمی باس كرد كە كاتی خۆی دەستی قۆپیەكردنیشی هەبووە، بە هەر حاڵ با لە دوای چووان نەچین وبلێیین (عفا الله عما سلف)، بەلام با باسی ئەمرۆی ئەو شێرە پیاوەی بە ناو پارتی بكەین، بۆیەش دەلێم بە ناو پارتی، چونكە لە چەندین شوێن قسە بە پارتی دەكات و تەنانەت قسە بە سەرۆكی پارتیش دەكات، كەچی بۆ پەردە پۆش كردنی ئەم قسانەی لە ژوورەكەی خۆی بانگی (معیدە) كچەكانی كۆلێژ دەكات و پێیان دەلێت وەرن فۆرم پركەنەوە و ببنە پارتی ئەگینا لە خوێندنی باڵا وەرناگیرێن، ئاخر كەی باوی ئەم شتانە ماوە هەی شێرە پیاو !.
هەڵبەتە ئەگەر باسی ئەمرۆی (كمال سعدی) بكەین وەزعی لە دوێنی باشتر نییە، بەلام زۆر بە كورتی دەتوانیین بلێین: (كمال سعدی) واتە یەك پارچە لە گەندەلی ئیداری و زانستی و ماددی، بۆ زیاتر سەلماندنی ئەم قسەیەش چەند بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگر دەخەینە پێش چاوی هەموو لایەك، بە تایبەتیش هەردوو بەرێزان وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین، دواتریش بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هیوای بە دواداچوونی، بەڵام پێش ئەوە پێویستە بووترێ كە لەو رۆژەوەی ئەو پیاوە وەك راگری كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سەلاحەددین دەست بە كاربووە رەوشی زانستی وئیداری وتەنانەت پەیوەندیە تاكە كەسیەكانیش لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران بەرەو خراپتر دەچن، چونكە ئەم راگرە نەك تەنها سیفاتی ئیداری تێدا نییە بەلّكو سیفاتی مامۆستای زانكۆشی تێدا بە دی ناكرێت، ئەم بەڵگانەی لای خوارەوەش مشتێكن لە خەروارێكی پۆخڵەواتی ئەم راگرە:
1ـ شەڕی كرد لە گەڵ پرۆفیسۆر (د. یوسف حمە ێالح) لە بەشی (دەروونناس) ی ودواتریش ناوبراو گواسترایەوە بۆ كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان (ئادابی پێشوو).
2- سەرۆكی بەشی (ئیگلیزی) پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. فاگمە رشید) لە سەرۆكایەتی بەش لادا و مامۆستایەكی یاریدەدەری لە شۆێنی ئەو دانا، هەروەها سەرۆكی بەشی عربی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. هاشم محمد) داوای إعفای كرد لە سەرۆكایەتی بەش چونكە فشاری زۆری بۆ دروست دەكرد و ئەویش پێی قبوڵ نەدەكراو ناچار وازی هێنا، لادانی هەردوو لەو بەرێزانەش ودانانی كەسانی لەوان نزمتر لە رووی پلەی زانستیەوە پێچەوانەی رێنماییە ئیداری و زانستیەكانە كە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەری كردووە بۆ ئەم مەبەستە.
3ـ یاریدەدەری راگر (د. نوزاد وقاێ) ی لاداو كەسێكی تری لە ئەو نزمتر لە رووی پلەی زانستیی وئەزموونەوە لە شوێنی دانا.
4ـ لە ژێر فشاری داوا نارەواییەكانی ئەودا سەبارەت بە قوتابیان و دەرەجات (د. مژدە حسن) كە بەرێوەبەری تۆمار بوو ناچار كرد دەست لە كار بكێشێتەوە.
5ـ بە تەنها خۆی بریارەكان دەردەكات بە بێ گوێ دانە سەرۆك بەشەكان یان رێنماییەكان یان لێژنە پسپۆرەكانی ناو كۆلێژ وەك لێژنەی زانستی و لێژنەی ترقیات.
6- لە بەشی (دەروونناسی) خوێندنی دكتۆرای بۆ تەنها یەك مامۆستای بەشی (ئینگلیزی) ئافرەت كردۆتەوە بە ناوی (م. ندى) بەبێ ئەوەی بەشەكە مەرجی كردنەوەی دكتۆرای تێدابێت، تەنانەت مامۆستایەك دەرس دەلێتەوە بە ناوی (د. حسین علی ولی) بە پلەی (مامۆستا)، هەروەها مامۆستایەكی تر كە هی كۆلێژیكی ترە بە ناوی (د. ووریا عزالدین) دوو دەرس دەلێتەوە لە یەك كۆرسدا كە پسپۆری خۆیشی نییە، ئەمە لە كاتێكدا كە لە بەشی ئیگلیزیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر هەیە و نزیكە ببێتە پرۆفیسۆر بەلام لە وانە وتنەوە بێ بەش كراە، بەراستی زۆر سەیرە مامۆستایەك پسپۆری (ئیگلیزی) بێت و لە بەشی (دەروونناسی) دكتۆرا بخوێنێت و دوو وانەشی بە زمانی عەرەبی بن وهێندێكیش لە مامۆستاكانی كە وانەی پێ دەلێن مەرجەكانی وانە ووتنەوەی دكتۆرایان تێدا نەبێت ؟.
7ـ مامۆستایەكی بەناوی (د. ێالح) لە غورفەكەی خۆی كردبووە دەرەوە و بە شێوازێكی ناشیرین مامەڵەی لە گەڵدا كردبوو هەر لە بەر ئەوەی ئەم مامۆستایە نوسراوێكی دابوو پێی و داوای هێندێك مافی خۆی كردبوو.
8ـ فشاری خستبووە سەر (پ . د. جلیل حسن) لە كاتی تاقی كردنەوەی وەرگرتنی قوتابیانی خوێندنی باڵا و وتبووی : دەبێت فڵان قووتابیە بێتە هۆلی تاقیكردنەوە با مەرجەكانی تاقی كردنەوەشی تێدا نەبێت، بەڵام ناوبراو وەكو كەسێكی مەردو بوێر قبولی نەكردبوو، دواتر (كمال سعدی) لە گەلی كردبووە شەرو ناخۆشی و دەنگە دەنگ.
9ـ هەركەسێ یەك تۆز بە دڵی نەبێت یان قسە لە قسەیدا بكات یەكسەر سزای دەدات یان نوسراوێك دەكات بە مەبەستی نەقڵ كردنی بۆ شۆێنێكی تری دەرەوەی كۆلێژ، وەك ئەوەی كتابی كردبوو بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ بە نهێنی بۆ گواستنەوەی (د. هیمداد عبدالقهار) چوونكە ئەم مامۆستایە ئامادە نەبووە كە واژۆ لە سەر كارێكی نادروست بكات، بەلام دواتر سەرۆكی زانكۆ بانگی مامۆستای ناوبراو دەكات و كە دەزانێت بە ئارەزووی خۆی نییە واژۆ لە سەر نەقلەكەی ناكات و (كمال سعدی) یش دەچێتەوە ناو قاوغەكەی خۆی.
10ـ هەر لێژنەیەك بە دڵی ئەو ئیش نەكات دەست بەجێ هەڵی دەوەشێنێتەوە، وەك ئەوەی ئەم ساڵ لێژنەی ترقیاتی هەڵوەشاندەوە كە لە رێكەوتی 24/9/2009 بە ژمارە 10 ن/614 درچووە بە سەرۆكایەتی (پ . د. شەوبۆ عبداللە) چوونكە مامەڵەیكی نادروستی بە ناوی (م. ندى) نەرواند كە ئەم دەیەویست بە هەر شێوەیەك بێت بیڕوێنێت، دواتر لە بەر خاتری چاوی (ندى)خان لێژنەیەكی تری پێك هێنا لە بەرواری 26/1/2010 بە ژمارە 10ن /711 بە سەرۆكایەتی (د.محمد محیی الدین) ، ئەرێ گەلی براینە پرسیار ناكەن بۆچی ئەم (كمال سعدی) هێندە بە خەمی (ندى) خانەوەیە؟ لە لایەك بە تەنها دكتۆرای بۆ دەكاتەوە با لە بەشەكەی خۆیشی نەبێت و پسپۆری خۆیشی نەبێت وبەشەكەش مەرجی كردنەوەی دكتۆرای نەبێت، لە لایەكی تریشەوە لێژنەی ترقیاتی كۆلێژی بۆ ئەگۆری كە بە فیلیش ناگۆردرێ؟ ئەوە لێگەرێ كە هەڵ وەشاندنەوەی لێژنەی پێشوو ودانانی ئەم لێژنەیە چەندین درزی یاسایی گەورەی تێدایە بە گوێرەی رێنماییەكانی بەرزكردنەوەی پلەی زانستی ژمارە 6 بۆ سالی 1992 كە تا ئێستاش لە زانكۆكانی هەرێمدا هەر كاری پێ دەكرێت.
11ـ چەندین مامۆستا لە بەشەكان وانەی دیراساتی علیا دەلێنەوە بە بێ ئەوەی مەرجەكانی وانە ووتنەوەیان تێدابێت كە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 2/16901 لە بەرواری 5/10/2009 دەرچووە، وەك (د. دارا مشیر) و(د.پەخشان) وچەندین مامۆستای تر.
ئەرێ بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەر هیچ نەبێت لەبەر سومعەی حزب بە جواب وەرن ئەگەر لە سەر مافی خەڵكیش بە جواب نایەن، چونكە ئەم جۆرە پیاوانە نەك تەنها حزب ناشیرین دەكەن بەلكو مۆرەكەی حزبن وسەری حزبیش دەخۆن و خەلكی زیاتر لە حزب دوور دەكەونەوە، ئەدی وەزیری خوێندنی بالا وسەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین بۆچی ئێوە لە سەر ئەو هەموو ناحەقییانە بە جواب نایەن، خۆ مەگەر ئێوە نەبوون بەڵێنی ریشەكێش كردنی گەندەڵی و ئیحقاقی حەقتان بە گوێی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆدا دا لە گەل یەكەم دەركەتنتان لە شاشەكانی تەلەفزیۆن و یەكەم كۆبوونەوەتان لە گەل مامۆستایانی زانكۆدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست