بۆچی لەتەلەفزیۆنی نالیا تاسەر كەس نامێنێـتەوە؟

Saturday, 12/11/2011, 12:00







دەركەوتنی كەناڵی ئاسمانی نالیا لەئان وساتی رودواوەكانی 17ی شوباتدا و لەغیابی كەناڵەكانی ئۆپۆزسیۆندا بەتایبەتی كەناڵی كەی ئێن ئێن، شانسێكی گەورەی بەم تەلەفزیۆنە بەخشی كە بینەرانێكی زۆر لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئێمە قسەمان لەسەر سەربەخۆیی یاخود لایەنگری ئەم كەناڵە نیە (ئەوەیان شتێكی دیكەیە جارێكی دیكە دەگەڕێینەوە سەری)، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت قسەی لەسەر بكەین كتوپڕوازهێنانی كارمەندانی ئەم تەلەفزیۆنەیە لەكارەكانیان و جێهێشتنی كەناڵەكەیە.
تەلەفزیۆنی نالیا زیاتر لە 6 مانگە كەوتۆتە كار، لەماوەی ئەم 6 مانگەدا نیوەی زیاتری ئەوانەی كارییان تیادا كردوە وازیان هێناوە یان بەنیازن وازبهێنن ئەگەر شوێنێكی باشتریان دەستبكەوێت.
من لەخاوەنی كۆمپانیاكە دەپرسم خۆزگە ئامارێكی وەردەگرت و دەیزانی لەكردنەوەی كەناڵەكەوە تا ئێستا چەند كەس وازیان لەو كەناڵە هێناوە، ئەی ئەوەنیە هەر هەفتەو بانگەواز بۆ وەرگرتنی كارمەند دەكەن؟ ئەوەشی خۆیان مەبەستیان نەبێ وەریناگرن.
وازهێنانی ئەو كارمەندانەی نالیا بەهۆی چەند هۆكارێكەوەیە كە لێرەدا بەكورتی دەیخەینە روو:

لەسەرەتاوە تەكەتولاتێكی بێ مانا لەناو ئەم كەناڵەدا هەبوو، بۆنمونە (مەم ی بورهان قانع) و(توانا عوسمان)و جەماعەتەكەی بەپشتگیری خاوەنی كۆمپانیای نالیا ، لەگەڵ (هۆگر حەمە ساڵح) و (ئامانج خەلیل)و جەماعەتەكەی كە بونە هۆی وازهێنانی ژمارەیەكی زۆر لەكارمەندە جدی و ئیشكەرەكان، كەدواتریش بەدەركردنی (هۆگر حەمەسالح) و وازهێنانی (مەم ی بورهان قانع) كۆتایی هات، (ئامانج خەلیل)یش بۆ ماوەیەك دەركرا دواتر بەتەنازولكردنی كۆتایی هات وگەڕێنرایەوە سەر كارەكەی.
گرفتی سەرەكی ئەم كەناڵە هەر بەوەوە نەوەستاوە، بەڵكو مەحسوبیەت و واستەكاری رۆڵێكی گەورەی هەیە لەدانانی كەسەكان و داگیركردنی شوێنەكان، تەنانەت ئەوەی حسابی بۆ نەكرێت لەم كەناڵە ئەزمون و بەهرە و توانایە، بۆ نمونە لێپرسراوی بەشەكان بەو پێورە دادەنرێت چەندە لەكاك (توانا)و ستافی كۆنە (هاوڵاتی)یەكانەوە نزیكە.
بۆنمونە ئەوەی بەهرەو توانابێت سەرنوسەر و هەواڵسازو لێپرسراوی بەشی پەیامنێران و لێپرسراوی بەشی هەواڵ نیانە، هەربۆیە دەبینین لاوازترین بەش بەشی هەواڵی ئەم كەناڵەیە،تاوەكو ئێستا ئەم بەشە سەرەرای چەندین هەوڵ نەیانتوانیوە تەنها بایی دوو دەقیقە هەواڵی ئابوریان هەبێت، بەهەمویانەوە عەرەبی زانێكیان تیادا نیە!!جگە لەوەش بەشێوەیەك باوەشیان كردوە بەو شوێنەدا بۆ هەتایە بۆ كەسی بەرنادەن.
من یەك شتم بەلاوە سەیرە تۆبڵی خاوەنی كۆمپانیا نالیا ئاگاداری ئەوەبێت چی لە تەلەفزیۆنەكەیدا روودەدات؟ ئایا دەزانێ (ئامانج خەلیل) و (كاوە كەلاری) ناهێڵن كەس بێتە ئەو كەناڵەوە، ئەو (ئامانج خەلیل)ەی بەدرۆوە لەدوای شەهیدكردنی سەردەشت عوسمانەوە ئیدیعای ئەوەیكرد كە تەقەی لێكراوەو تەنها بۆ ئەوەی جەوازێكی ئەوروپی وەربگرێت خۆی گەیاندە ئەوروپا، هەر بەراستیش وەریگرت و گەڕایەوە كوردستان!!!

یەكێك خوێنی سەردەشت عوسمان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت ئیدی چۆن هەموشتێكی دیكە بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی بەكارناهێنێت؟.
ئەی ئەوەنیە ئەم بەرێزە كتوپڕ وەك ئەوەی كەسی دیكە نەمابێت خێزانەكەی خۆی هێناو بەرنامەیەكی سەقەتی بۆ دانا بەناوی (ئێن ئارتی پلەس) كە بەهۆی لاوازی و كەمی بینەرەوە هەموو ستافەكەی وازیان لێهێنا!!
زۆرینەی بێژەرەكانیش بەهۆی كەمی موچەو ناعەدالەتیەوە بێتاقەتن و ناڕازین، تەنانەت هەندێك لەو بێژەرانە ئامادەیی ئەوەیان نیشانداوە ئەگەر شوێنێكی باشتر هەبێت وازبهێنن.
بەراستی ئەم تەلەفزیۆنە هەتا خاوەنی ئەم پێڕەو تەكەتول و تەكەتولاتە بێت كەسی تیادا نامێنێتەوە، هەتا خاوەنی ئەم ستافە بێت كە هیچ بەهرەو داهێنانێكییان نیە جگە لەموچە كوشتن حاڵی لەئێستا باشتر نابێت، كە لەسەعات هەشتی بەیانیەوە لێی دەخەون تا چوار ئێوارە كەناڵەكەیان ناكرێتەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە