سەركردەیەكى پارتى سووكایەتى بە رۆژنامەنووسێك دەكات
Sunday, 28/07/2013, 12:00
بیلال محمد ئامادەو پێشكەشكارى بەرنامەى (رووماڵى نەوا) رایگەیاند" لەلایەن (قادر عەبدولعەزیز) ناسراو بە (قادر قاچاغ) كە ئەندامى سەركردایەتى پارتى دیموكراتى كوردستان و بەرپرسى پەیمانگاى پێگەیاندنى كادیرانى ئەو حیزبە بە تەلەفۆن سوكایەتى پێكراوەو ووتەى ناشیرینى بەرامبەر كراوە.
وتیشى" وەك هەموو ئەو سەركردەو میوانانەى كە بەشدارى بەرنامەكەم دەكەم پەیوەندیم بەو سەركردەیەى پارتیەوە كرد، بەڵام سەرەراى ئەوەى ناوبراو ئامادە نەبوو بەشدارى بەرنامەكەم بكات سووكایەتى پێكردم و چەندین ووشەى ناشیرینى بەرامبەرم بەكارهێناو دواتریش تەلەفۆنەكەى بەسەرمدا داخست.
بیلال محمد سەبارەت بەو سووكایەتیانە بەنیازە داواى یاسایى لەدژى ئەو سەركردەیەى پارتى تۆمار بكات و هاوكات لایەنى پەیوەندیدارو سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان و رێكخراوەكانى داكۆكیكار لە مافى رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانى راگەیاندن ئاگادار دەكاتەوە.
بیلال محمد، ئامادەو پێشكەشكارى بەرنامەى (رووماڵى نەوا)ى رادیۆ نەوایەو ئەندامى كاراى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان و رێكخراوى رۆژنامەنووسانانى نێودەوڵەتیە.
07705482343
07508161612
لینكى شەرمەزاركردنى ئەو هەڵوێستە لەلایەن رادیۆ نەوا
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=15797&LinkID=1#.UfP4DG2x584
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست