کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە وەزارەتى دادى حكومەتى هەرێم دیسان 31 ئابە

Monday, 07/12/2009, 12:00


هاوار نامەیەك بۆ كادرانى یەكێتى نیشتمانى بۆ بەهانا هاتنمان
هەموو كەس ئەزانى كە 31 ئاب چیە بەڵام رەنگە لاتان شاراوە بێ ئەو رۆژە رەشە چۆن لە ناو وەزارەتێكى حەساسى ئەم حكومەتە بێ سەرو بەرە دوو بارە بۆتەوە, بەرێزان لە رۆژى دەست بەكار بوونى رەئوف رشیدى وەزیرى تازەى بە ناو داد بە هەموو ئەو دەسەلاتەى هەیەتى كەوتە گیانى كادرو ئەندامانى یەكێتى بە كچ و كورەوە بۆ سوكایەتى پێ كردنیان, حەقیەتى خۆ یەكێتى سەركردایەتیە بە غیرەتەكە جارانى نەماوە ئەگەر نا چۆن كابرایەك هەر چی بێ و هەر پلەیەكى هەبێ ئەتوانى بكەوێتە گیانى كچانی لایەنگرى یەكێتى, جاران كێ ئەوێرا لە ترسى زەبرو زەنگى تۆڵە سەندنەوەى یەكێتى
تەعدا لە منداڵێكى كورد بكات بەڵام ئیستا ئەوەتا لە لایەن بچوكترین كەسەوە هەموو ئەو سوكایەتیەیان پێ ئەكرێ لە كوێش لە وەزرارەتى (داد) بەرێزان بە یەكێتى بوون بۆتە گەورەترین تاوان كە مرۆڤــــ بیكات لە وەزارەتەكانى ژێر دەسەڵاتى پارتى ئەگەر وایە ئەو اتفاقە ستراتیجیە بۆ ئیمزا كرا هەقمانە بڵێین ئەك دەستان بشكێ ئەوەى ئیمزاى كرد, زمانى لال بێ ئەوەى بەڵێى بۆ وت, ملى بشكێ ئەوەى سەرى بۆ لەقاند . نازانم چی تر ماوە یەكێتى تەنازولى پێ بكات ئەوە كادرەكانى خۆشى بە قوربانى ستراتیجیەتى پارتى ئەكات باوەر بكەن لەم وەزارەتە واى لێهاتوە جولەكە
بیت زۆر باشترە لەوەى یەكێتى بیت ئینجا با بزانین ئەو كەسەى ئەو حەشرە بە یەكێتى ئەكات كێیە ؟ (حاكم رەئوفە) ئەم پیاوە حەشر كەرە لە ساڵى 1998 لە پشت سەیتەرەى هەولێر سەر رێگاى مەسیف لە دوورى جادە لەگەلأ (4) حاكمى تر دەمەو عەسر ئەبێ خەریكى خواردنەوە ئەبن سەرتان نەیەشێنم چەند چەتەیەكیان توش ئەبێ چى پێیانە لێیان ئەستێنن لە پارەو سعاتو هەرچى بە قیمەتە و پۆتیان ئەشكێنن دوایى روتیان ئەكەنەوە و جلەكان و سەیارەكەشیان ئەبەن تەنها بە دەرپێكانیان ئەمیننەوە ئەوانیش چاوەرێ ئەكەن تاكو شەو دادێ ئەو كاتە دێنە سەر جادەو سوارى تەكسیەك ئەبەن
ئەگەرێنەوە هەولێر. ئەوە هەموو غیرەتى ئەو كەسەیە كە شەش مدیر عامى یەكێتى بە یەك ئیمزا وەكو سلقى رووت بێ دەسەلات كردو هەر بەردەوامیشە خوا ئەزانێ وەها تێیان كەوتووە چەپ و راست ئەلێى 31 ئابە رۆژانە لێیان نەقل ئەكات ئینجا وەرە ئەندام و كادرى یەكێتى دڵتان بە چى ئەو مام جەلال و كاك كۆسرەتو سەركردایەتى و بنكردایەتییە قارەمانە خۆش بێ كە لەبەر چاویان ئاوا سوارى سەر ملتان بوون, ئایا ئەبێ پارتى چ نەوعە حسابێكیان بۆ بكات . ئاى كە حسابیان بۆ ناكات .
دیوانى وەزارەتى داد 7/12/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە