كام پرسیار لە پاێزگاى سلێمانى. وەڵامێك بۆ كوردستان پوست .
Tuesday, 14/04/2009, 12:00
بابەتێك لەكودستان پۆست لە12/4/2009 بە ناوى(گرنگ..پرسیارگهلێک له ههردوو دانای پارێزگای سلێمانی.) كە سەرەتا نوسراوە (گرنگ) و پاشان ناوى نوسەرەكە نوسراوە كوردستان پۆست ئیتر نازانین بە ناوى ستافى كوردستان پۆستەوە نوسراوە یان تەنها وەك ناوى نوسەرەكە نوسراوە , گریمان ستافى كوردستان پۆستە كە پێم وایە ئەم ستافە ستافێكى هوشارو پڕۆفیشناڵن هیچ شتێك بەبێ دیكومێنت بڵاو ناكەنەوە وە نە ئەترسن نەخاترى كەسیش دەگرن بەهەر حاڵ ئەم نوسەرە دەڵێت(- سێ تهندهری گهورهی پڕۆژهکانتان به دهر له ههموو یاسا و رێسایهک داوهته کێ؟) بەكام بەڵگەو بەكام بەروار كوا دیكۆمێنتى یاسایى كە ناكرێ بە تە نها نوسین بێت بۆ ئەوەى ئێمە باوەڕ بكەین پێویستى بە بەڵگەى كۆنكرێتى هەیە وەیان دەڵێ (- ئێمـه دهزانین داوتانه به وشیار رهواندزی ؟ بۆ ئهوه دهڵێن چی؟
- وشیار رهواندزی دهزانین کێی له پشته و کێی شهریکه ، بۆ ئهوه چیمان پیدهڵێن؟) دیسانەوە كەدەتانزانى بۆ ناتوانن پێمان بڵێن كەى و چۆن هەروا بەئاسانى بەبێ هیچ دیكۆمێنتێك باوەڕبكەین كە ئەم جۆرە نوسیانە ناچنە هیچ خانەیەكى زانستیەوە ئەو ژمارانەش كە ئەم نوسەرە نوسیویەتى ( ئێمه دهزانین به 21 دهفتهر واته 210 ههزار دۆلار(نزیکهی چارهکه ملیۆن دۆلارێک)) دیسانەوە دەكرێت بزانین بەروارى وەرگرتن و سەرفكردنى كەیى و چۆن بووە , دەكرێت هەر كەسەو زۆر سەرەتاییانە بێت و لەسەر كەسێك بنوسێت بێ هیچ بەڵگەیەك ئیتر پێ ى وابێت ئەتوانێت ببێتە نوسەرێكى باش ..بۆ ئەوەى ئێمەش پشتگیریت بكەین باشتر وایە بۆ نوسین پشت بە بەڵگە یاساییەكان ببەستیت . تاببیتە نوسەرو ڕخنەگر و چاودێرێكى وریا نەك ببیت بە نوسەرێكى فاشیل لێرەوە ئێمە فێرت دەكەین كە چۆن بتوانى بابەتى زانستیانە بنوسیت تا ببیە جێى متمانە لاى خەڵكى نەك بەنوسینەكانت ناشیرین ببیت .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست