نامه‌یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌ی سلێمانی موعینی بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان
Friday, 04/06/2010, 12:00
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد له ئه‌وروپا، سیامه‌ندی موعینی كوڕی سه‌ركرده‌ی شه‌هید سلێمانی موعینی له نامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ چاودیرێکی سیاسی ناردووه و ئه‌ویش بۆ کوردستانپۆستی ره‌وانه‌کردووه و ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان كراوه، پاش ئه‌وه‌ی خۆیان به به‌شداری ماتهمینو خه‌می تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌زانن، خوازیارن تاوانبارن به به سزای خۆیان بگه‌ن.
فه‌رمووون له گه‌ڵ ده‌قی نامه‌كه :
له‌بنه‌ماله‌ی شه‌هید سلێمان موعینیهوه بۆ بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رز سرده‌شت عوسمان
به‌رێزان،
هه‌واڵی دڵته‌زێنی تێرۆری به‌ڕێز شه‌رده‌شت، بوو به خه‌م و په‌ژاره‌ی هه‌مو کوردێکی به‌ویژدان و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ی وه‌بیر گیانبه‌ختکردوانی بنه‌ماڵه‌که‌مان و هه‌مو ڕۆڵه‌یه‌کی قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هێناوه و خۆمان به به‌شداری ماته‌مین ده‌زانین .
به‌ڕێزان، تیرۆر یه‌کێک له قیزه‌ونترین مێتۆدی دژه ئازادی و دێمۆکڕاسی له کۆمه‌ڵگا دایه و ئه‌م شێوه نامرۆڤانه به له ناوبردنی نه‌یاران ده‌گه‌ڕێته‌وه خانه‌ی خزمه‌ت به کۆنه‌په‌ره‌ستی و خه‌یانه‌ت به گه‌ل و نیشتیمان.
به‌ڕێز سه‌رده‌شت یه‌که‌م قوربانی و ئاخر قوربانی نابێت و هه‌تاکو کۆمه‌ڵگاکه‌مان له ئاست ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵس و که‌وته دڕندانه‌یه بێده‌نگ بێت به سه‌دان سه‌رده‌شتی تر گیانیان ده‌بێته قوربانی ملهوری کۆنه‌په‌ره‌ستی و دژه ئازادی.
له‌مێژوی خه‌بات بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌یی به هه‌زاران خه‌باتگێر و تیکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان گیانیان بۆته قوربانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستی وهاوکات به سه‌دان تێکۆشه‌ر به ده‌ست کۆنه‌په‌ره‌ستی ناوخۆ بۆ خۆشخزمه‌تی داگیرکه‌ران تیرۆر کراون، وێنه‌ی ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه 40 سال پێش ئێستا که کاک سوله‌یمانی موعینی له ڕێکه‌وتی 15/05/1968 به ده‌ستی کۆنه‌په‌ره‌ستانی کورد ، تێرۆر کراو ته‌رمه‌که‌ی بۆ خۆشخزمه‌تی و ته‌حویلی حکومه‌تی داگیرکه‌ری ئێران درواه وهاوکات که‌سایه‌تی وه‌ک سه‌ید ڕه‌سوڵی بابی گه‌وره و فاخر مێرگه‌سوری به ناکامی ئێعدام کران و به ده‌یان ڕۆڵه‌ی تر له په‌ناو و پهستێوان به ناکامی و دڵ شکاوی به ده‌ستی خۆفرۆشان تێرۆر کراون.
به له ده‌ستدانی ڕۆڵه پێشکه‌وتوخوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان خه‌سارێکی زۆر به کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌گات به‌ڵام کۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌بێ چاک بزانێت به بێژینگ پێشی تیشک و ڕوناکی رۆژ ناگیرێت .
له کۆتایی دا ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردوانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له ئێوه بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز سه‌رده‌شت و هه‌مو ئازادیخوازان و تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان ئاراسته ده‌که‌ین و هیوادارین گه‌له‌که‌مان چێتر له ئاست ئه‌م ئاکارانه بێده‌نگ نه‌بێت و تاوانباران به سزای خۆیان به‌گه‌یه‌نن.
له گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌تمان
بنه‌ماڵه‌ی موعینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست