یه‌كگرتوو:هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌ت نه‌گۆڕه‌و لیستی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنێته‌وه
Monday, 28/09/2009, 12:00
هه‌واڵنێرێک
دیندار نه‌جمان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی به‌شدارینه‌كردن له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌گۆڕه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی به سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌ماندا ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تریش له لیسته‌كه بچنه ده‌ره‌وه‌و به‌شداریی حكومه‌ت بكه‌ن.
نه‌جمان به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند هه‌ڵوێستی ره‌سمی‌و كۆتایی خۆمان به به‌شدارینه‌كردن له كابینه‌ی داهاتوو راگه‌یاندووه‌و ئه‌مه‌ش بڕیاری سه‌ركردایه‌یتی حزبه به راوێژكردن له‌گه‌ڵ لایهنگرانمانو لێی په‌شیمان نابینه‌وه، به‌ڵام هیواداریشین كه ئه‌وه بڕیاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی نێو لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی بێت، وتیشی له‌و بڕوایه‌داین مانه‌وه‌مان له ریزی ئۆپۆزسیۆندا له به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و حكومهتو لیستهكهشمانه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی نێو لیسته‌كه نییه.
لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی له هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌موزدا (13) كورسیی به‌ده‌ست هێناو كورسییه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌شكران: یه‌كگرتووی ئیسلامی (6 كورسی)، كۆمه‌ڵی ئیسلامی (4 كورسی)، سۆسیالست (2 كورسی)و ئاینده قادر عه‌زیز- (1 كورسی)، سه‌ره‌تا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه لیسته‌كه به‌شداریی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ناكات‌و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌ماندا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام دواتر ناكۆكی كه‌وته نێوان لایه‌نه‌كان‌و هه‌ریه‌ك له سۆسیالست‌و قادر عه‌زیز ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت نیشان دا، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی تا ئێستا خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، دیندار نه‌جمان وتی تا ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی به‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رانهسپاردووهو دواكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دواخستنی وتووێژوه ره‌سمییه‌كان كه وێنه‌ی كابینه‌ی داهاتوو روون ده‌كاته‌وه‌و به‌و پێیه لایه‌نه جیاوازه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان‌و به‌شداریكردن یان به‌شدارینه‌كردنیان له‌و حكومه‌ته راده‌گه‌یه‌نن.
دوای ئه‌وه‌ی لیستی كوردستانی له‌كۆی 111 كورسی په‌رله‌مانی نوێ (59) كورسیی به‌ده‌ستهێنا، په‌رله‌مان له دانیشتنی رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌دا پاڵاوتنی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد به‌رواری بۆ سهرۆكو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌سه‌ندكرد تا دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم رایانبسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو وتیشی ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رامان گه‌یاندووه كه ده‌مانه‌وێت وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌ماندا بمێنینه‌وه به تایبه‌تیش كه نوێنه‌رایه‌تیی لیسته‌كه دیاریكراوه‌و رێگه‌ی پێنادات رۆڵێكی كاریگه‌ری له حكومه‌تدا هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش راپرسییه‌كمان له‌نێو قاعیده‌ی حزبه‌كه‌ماندا كرد‌و زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنینه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كگرتوو ده‌یه‌وێت لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی فراكسیۆنێكی یه‌كگرتوو بێت له پهرلهمانداو وتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه هه‌ڵوێستمان بووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای كاری هاوبهشو یه‌ك بڕیاریو ئه‌نجامدانی چاكسازی له یه‌ك لیستدا كۆبوینهتهوهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ندێك لایه‌ن به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیانه‌وه به ئاراسته‌یه‌كی تردا ده‌ڕۆن، ئێمه هێشتا هیوادارین لیسته‌كه خاوه‌نی یه‌ك بڕیار بێت‌و وه‌ك پێشتر له‌سه‌ری رێك كه‌وتبووین وه‌ك یه‌ك لیست له په‌رله‌ماندا بمێنینه‌وه، به‌ڵام دیاره به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێك لایه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونیان له لیسته‌كه‌دا یه‌كناگرێته‌وه.
دیندار نه‌جمان رونیشیكرده‌وه كه لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی به‌رده‌وام دهبێتو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكشێنه‌وه ئه‌وا یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی نێو لیسته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، یه‌كگرتوو یه‌كه‌م جار بانگه‌شه‌ی بۆ پێكهێنانی لیسته‌كه كردووه‌و به‌رنامه‌یه‌كی دیاركراوی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم كه كاری له‌سه‌رده‌كات، وتیشی ئێمه خاوه‌نی لیستهكهینو كشانه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك مانای كۆتاییهاتنی لیسته‌كه نییه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو پێی وابوو حكومه‌تی داهاتوو له‌وانه‌ی پێشوو به‌تواناتر ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی باش‌و گه‌رمبوونی كێبه‌ركێ حزبییه‌كان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینیی كرد كه حكومه‌تی داهاتوو رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ ببێته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه وتی دوای دوو مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌موز، هێشتا باس له راسپاردنی پاڵێوراوان ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی وتووێژی جدی له‌نێو لایه‌نه‌كاندا ده‌ستیپێكردبێت، له هه‌مان كاتدا كێشه له‌نێوان پارتی‌و یه‌كێتیدا هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتیی دابه‌شكردنی پۆسته سه‌ره‌كییه‌كان، هه‌روه‌ك ویستێك هه‌یه بۆ به‌شداریپێكردنی پێكهاته ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له كوردستان كه سه‌رجه‌میان داوای به‌شداریكردنی كاریگه‌ر ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش پێكهێنانی حكومه‌ت دوابخات.
ده‌رباره‌ی شێوازی به‌شداریكردنی یه‌كگرتوو له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا، دیندار نه‌جمان وتی وه‌ك لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی 2005ی په‌رله‌مانی عێراقمان كرد و پێنج كورسیمان به‌ده‌ستهێناو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆره به هه‌مان شێوه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی جدی هه‌بێت ئه‌وا چاو به مه‌سه‌له‌كه‌دا ده‌خشێنینه‌وه، ئه‌وكات سروشتی یاسای هه‌ڵبژاردنیش كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه پێشتریش لیستی گۆڕان (25كورسی) رایگه‌یاندووه كه به‌شداریی حكومه‌ت ناكات‌و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتێكدا لیستی توركمان‌و مه‌سیحییه‌كان ئاماده‌ن به‌شداری بكه‌ن به‌مه‌رجێك وه‌زاره‌تی كارایان پێبدرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست