سلیمانی شاری ژیان، شاری رۆشنبیری و فەخری كوردستان
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
لەرۆژی 25-7-2009 نامەیەكی رونی ئاراستەی سەركردەكانی بنەمالە كرد، كەتیایدا ناپاكی و ناعەدالتی كاربەدەستانی ئیستای كوردستانیان رەتكردەوە و بەردی بناغەی گۆرینیان چەسپاند
لیرەوە داوا لە لیستی گەندەلی دەكەم: سەرژمیریكی موچەخۆرە حیزبیەكانیان و ماستاو چی و كاسەلیسەرەوەكانیان بكەن و بەراوردی بكەن لەگەل دەنگەكانیان، بەرونی بۆیان دەردەكەویت كە زۆریك لە سودمەندەكان لە دەسەلاتی ئەوان دەنگیان نە داوە پێیان، بۆ دیاریكردنی هۆكارەكان، وردەكاری و تێڕامانی زۆری دەوێ. من لێرەدا چەند خالێك دەستنیشان دەكەم:
یەكەم: ناعەدالتی لە دابەش كردنی دەسەلات و سەروەت و سامانی نیشتیمان، هەروەك چۆن دەبێتە هۆی دڵگرانی بێبەشەكان، هەرواش دەبێتە هۆی نائارامی لە دڵی سودمەندەكانیش.
دووەم: ویژدانی خەلكی سلیمانی زۆر لەوە گرانترە كەدەسەلات بە بریك پارە یان چەند بەلینیكی ساختە بتوانێت بیكرێت.
سێهەم: خەلكی ئەم دەڤەرە چاوكراوەو رۆشنبیرن، بریار بە دەست خۆیانە، رازینابن كەی لەبری ئەوان بیربكاتەوە.
چوارەم: زۆرن ئەوكەسانەی كە دەنگیان داوە بە میراودلی، بەبێ گوێدان بە بیروڕای ئەم زاتە، یان بیركردنەوە لە شیاوی بەڕێزیان بۆ سەرۆك، بەدڵنیاییەوە دەنگەكان بەلێ نەبوون، بەلكو نەخێر بوون بۆ جەنابی سەرۆك.
لەكۆتایدا دەڵێم:
پاڵپشتی كردنی میلەت بۆ لیستی گۆران زیاد دەكات ئەگەر:
یەكەم: هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی هەندێك لە سەركردە گەندەڵەكان ڕاپێچی دادگا بكەن.
دووەم: هەوڵی جدی بدەن بۆ گەڕاندنەوەی كركوك، چونكە خەلكی كركوك نیشانەی فیداكاری و راسگۆین، وە تینوی ئەو ئازادی و سەرفرازییەن كە گۆران ئاڵاكەی هەڵگرتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست