کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ه‌سته‌ی کارگێڕی بوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌شاری گریمسبی له ‌باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی به‌ست

Sunday, 27/09/2009, 12:00


.ڕۆژی شه‌ممه‌ڕێکه‌وتی 26-9-2009 کاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌سته‌ی کارگێڕی بوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌شاری گریمسبی له ‌باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی به‌ست

دوای ساتێک وه‌ستانی ده‌سته‌که‌ بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورود کوردوستان, کۆبونوکه‌‌ ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد به ‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز د.هیوا نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌به‌ریتانیا کۆبنه‌وه‌که ‌بۆ ز‌یاترقسه‌کردن بوو له ‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی کاروچالاکی یه‌کانی ده‌سته‌که ‌له‌ماوه‌ی ڕابوردوداو هاوکات بۆ خۆڕێکخستنه‌وه ‌بۆ ئه‌و کارو ئه‌ر‌کانه‌ ی که ‌له‌ داهاتوودا ده‌که‌وێته ‌سه‌رشانی خه‌م خۆرو هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و‌ وه‌چۆنێتی خۆئاماده‌کردن بۆهه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی داهاتووی عێراق.

دواتر به‌ڕێز د..هوا له‌وته‌یه‌کدا باسی له‌ پرۆسه‌ی گۆڕان کردله ‌کوردوستان وه‌ک زه‌روره‌تێکی مێژووی بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاساو سه‌ربه‌خۆی دادگاکان و ده‌ست بڕینه‌وه‌ی حیزب له ‌ده‌ستتێوه‌ردان له‌کاروباره‌کانی زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌کوردستان کرد.دواتر د.هوا به‌گرنگییه‌وه‌باسی له‌ ڕۆڵی کوردانی تاراوگه‌کرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق

دواتر به‌‌ ڕێز د.هیوا وڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌ ‌وه‌ ‌ و داوای له ئه‌‌ ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ‌گریمسبی کرد که‌ ‌به‌وپه‌ڕی هه‌ست کردن به ‌به‌رپرسیارێتی مێژووی به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردمان زۆر به‌دڵسۆزانا ‌کاره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕاپه‌ڕێنین.

.شایه‌نی باسه‌ کۆبونه‌وه‌که ‌به‌سه‌رکه‌وتوی کۆتایی هات پاشا‌ن به‌رێز د. هیوا به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی سه‌ردانی ماڵی کاک به‌ختیار عه‌لی که‌سایه‌تی ڕووناک بیرو کورد په‌روه‌رو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ گریمسبی کر.د..شایه نی‌ باسه‌ 5 له‌ ئه‌ندامانی ‌ده‌سته ی ‌کارگێڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌شاری گر یمسبی باوک و برایان شه‌هیدی [ ی.ن.ک]ه‌ وه‌ک:

1-کاک به‌ختیار عه‌لی که‌برایه‌کی شه‌هیدی [ی.ن.ک] ه‌ 2-کاک عه‌‌لی سالح که ‌باوکی شه‌هده‌و ‌برایه‌کیشی شه‌هیدیی[ ی.ن.ک] ه‌3-کاک سه‌لام ساڵح که ‌کوڕی شه‌ید ساڵح ده‌روێشه ‌که ‌شه‌هیدی[ ی..ن.ک]4-کاک مسته‌فا حه‌سه‌ن که‌برایه‌کی و خاڵی شه‌هید[ی ی.ن.ک] ه‌5-ئاواز خان که ‌کچی شه‌هیده ‌ و ‌خێزانی کاک مسته‌فا حسه‌نه‌..

له‌کۆتاییدا ده‌ڵێین به‌ هه‌زاران سڵاوی ڕێزو وه‌فا بۆگیانی پاکی سه‌رجه‌ م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردوستان ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که ‌به ‌به‌خشینی روحی پاکو بێگه‌ردییان ئه‌مڕۆژی ئازادی یه‌یان بۆ به‌دیهێناین له‌کوردوستان ڕووڕه‌شیش بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دزێو و تایبه‌تی خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان خییانه‌تیان له‌ دایکی نیشتمان و له‌‌خوێنی پاکی شه‌هده‌نه‌ مرو وسه‌ربه‌رزه‌کان مانکرد...

هه‌ر.سه‌رکه‌وتوبێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ئومێدی گشت ڕه‌شوڕووت و به‌شمه‌ینه‌ت و ره‌نجده‌رانی ماندووی کوردوستانه‌..بۆ پێشه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی یه‌کجاره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌کوردستان..ده‌سته‌ی کارگێڕی.بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ‌شاری گریمسبی..

نوسین و ئاماده‌کردنی مه‌لا تاریق ‌هه‌ڤاڵ سه‌رگه‌ڵویی/ به‌ریتانیا

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی به‌ریتانیای بزوتنه‌وی گۆڕان.26-9-2009






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە