کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان یاخی‌ بوو پێویسته‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان پێش ڕوداوه‌كان بكه‌ون نه‌وه‌ك دوای‌ ڕوداوو

Saturday, 20/11/2010, 12:00



گۆڕان بۆچی‌ چوه‌ ناو فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ؟ ئایا له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ میله‌تی‌ كورد بوو یان به‌رژه‌وه‌ندی‌ ته‌سكی‌ حیزبی‌ یاخود بزوتنه‌وه‌كه‌ ؟ ئه‌ی‌ بۆچی‌ له‌فراكسیۆنه‌كه‌ كشایه‌وه‌؟ له‌به‌رمه‌سه‌له‌چاره‌نوسسازه‌كانی‌ كورد بووه‌ كه‌یه‌كیه‌تی‌ وپارتی‌ پشت گوێیان خستوه‌ له‌به‌رحزبایه‌تی‌ ؟ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌یڵێت تاچه‌ند ڕاسته‌؟ یاخود وه‌كو لایه‌نه‌ كانی‌ تر بۆكاتی‌ هه‌ڵبژاردن به‌چاوی‌ خه‌ڵكی‌ دابداته‌وه‌ وه‌كو نواندنی‌ چالاكی‌ بۆده‌نگ كۆكردنه‌وه‌یه‌ ؟خۆ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ترسناك و پڕ مه‌ترسییه‌، ئایا یه‌كیه‌تی‌ وپارتی‌ دڵسۆزو خه‌م خۆری‌ ئه‌م ولاَته‌و میله‌ته‌ن یان لایه‌نه‌ كانی‌ تری‌ باشوری‌ كوردستان ؟كامیان به‌رژه‌وه‌ندی‌ چه‌وتی‌ خۆی‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی‌كورد خستوه‌ ؟ هه‌ندێك ده‌ڵێن یه‌كێتی‌ و هه‌ندێكی‌ تریش پارتی‌ ، كۆمه‌ڵێكی‌ تریش ئۆپۆزسیۆن ،ئۆپۆزسیۆن به‌گشتی‌ وگۆڕان به‌تایبه‌تی‌ خه‌م خۆرو خه‌م ڕه‌وێنی‌ ئه‌م وۆلاَته‌ن ،ئه‌مه‌ بۆ لایه‌نه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كانی‌ تریش به‌هه‌مان شێوه‌ ڕاسته‌ ،ئه‌مه‌و چه‌ندان پرسیاری‌ تر خۆی‌ مه‌لاَسداوه‌ و خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌دوای‌ وه‌لاَمی‌ ڕاست ودروستیان وێڵ وعه‌وداڵه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌كه‌سێك ده‌كرێت كه‌له‌ناو ئه‌م پارتانه‌دا بێت خه‌مخۆری‌ ئه‌م میلله‌ته‌بێت وبه‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌كه‌سی‌ وه‌لابنێت وبه‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستی‌ له‌م دوونیا شۆریبێت چونكه‌ گوتنی‌ وه‌هاشتێت له‌وانه‌یه‌ مردنی‌ له‌دوابێت و ،له‌م وولاَته‌یاله‌بڕوایه‌دانیم له‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ هه‌بێت ،خه‌ڵكیش لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌كاره‌ی‌ گۆڕان به‌چه‌ندین شێوه‌ ته‌فسیر ده‌كه‌ن ،هه‌رتاكیكی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵكایه‌ بگری‌ به‌ده‌یان ئه‌گه‌ری‌ پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ لێكده‌داته‌وه‌، له ‌زه‌مینه‌ی‌ سه‌ر له ‌نوێ و دوای‌ هه‌ڵبژاردن وپێك هێنانی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان لایه‌نه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆو ناڕسته‌وخۆ داوای‌ دواخستنی‌ گفتو گۆكانیان ئه‌كردله‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی‌ به‌غداد،له‌هه‌مانكاتدا ئۆپۆزسیۆن خۆشی‌ به‌م داواكاریه‌ نه‌ده‌هات، ئه‌وان واته‌ لایه‌نه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ ڕه‌مزی‌ سه‌رۆك كۆمار ئۆپۆزسیۆنیان ڕاكێشابوه‌ ناو فراكسێۆنه‌كه‌وه‌ ، واته‌ دروستبونی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیاكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ته‌سكی‌ حیزی‌ و پۆست وپله‌ وپایه‌وه‌بوه‌ نه‌ك میله‌تی‌ كورد، تاوه‌كو یه‌ك ڕه‌نگ ویه‌ك ده‌نگ بن بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ئاسانی‌ داوای‌ پۆسته‌كانی‌ حیزبی‌ بكه‌ن وچونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بن لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ به‌غداد ئه‌مه‌به‌چاوی‌ پارتی‌ یه‌كیه‌تی‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ و كه‌كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ باشوریش ناكۆكه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتویان نییه‌، بۆیه‌ ناتوانن داوا له‌ئێمه‌ بكه‌ن كه‌ سازشی‌ بكه‌ن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ یان هه‌ر پۆستێكی‌ بالاَی‌ تر،یه‌كیه‌تی‌ پارتی‌ به‌بێ‌ ئاگاداری‌ وئاماده‌بونی‌ ئۆپۆسزیۆن به‌ئاشكرا و به‌نهێنی‌ و له‌ژوره‌ تاریكه‌كانداو دور له‌چاوی‌ كامیراكان كۆبونه‌وه‌ی‌ دوو قۆڵیان وه‌ڕێخستوه‌، ئه‌مه‌ بوه‌ته‌ جێی‌ نیگه‌رانی‌ لای‌ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان،دورنیه‌ كه‌پلانێكی‌ كوشنده‌و ژه‌هراویان بۆگۆڕان و ئۆپۆزسیۆن داڕشتبایه ‌له‌دوای‌ به‌دیهێنانی‌ مه‌به‌سته‌كانیان و وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌ داواكراوه‌كانیا ن كه‌خۆی‌ له‌پۆستی‌ كۆمار ده‌بینێته‌وه‌،كه‌ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بو بۆ گۆڕان به‌تایبه‌تی‌ ،لایه‌نه‌ كوردیه‌كان جرێكی‌ تر بۆناوخۆو ده‌ره‌وه‌یا نسه‌لماند كه‌ یه‌كگرتو یه‌ك هه‌ڵوێست نین ،نه‌وه‌ك له‌ناوخۆ به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ باشوری‌ كوردستان ،ئه‌مه‌ش بۆكورد نامۆنیه‌و زه‌ڕبه‌و تیرێكی‌ تری‌ ژه‌هراوی‌ بوو به‌میلله‌ته‌كه‌ی‌ كه‌وت ،هه‌ڵسانه‌وه‌شی‌ كارێكی‌ سه‌خت و ئه‌سته‌مه‌،به‌مجۆره‌ له‌هه‌ل ومه‌رجی‌ ئێستا به‌و هه‌موه‌ ڕواڵه‌ته‌ جیاجیانه‌وه‌ كه‌ له‌زه‌مینه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ هێزه‌ جۆر به‌جۆره‌كاندا هه‌یه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت كێشه‌كانی‌ كورد له‌به‌غدادد به‌ره‌و چاره‌سه‌ر هه‌نگاو بنێت،به‌ڵكو چه‌ند هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و دواوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ،ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش كه‌ئه‌مڕۆكه‌ ئه‌م دو ده‌سه‌لاَتداره‌ به‌سه‌ر ده‌زگاكانی‌ وولاَتدا حوكم ئه‌كات به‌ته‌یا ئه‌وه‌نده‌ ماهیه‌تی‌ گه‌لی‌ كوردیان ده‌رنه‌خست جارێكی‌ تریش به‌رژه‌وه‌ندی‌ حزبیان پێش به‌رژه‌وه‌ندی‌ ڕه‌وای‌ میله‌ته‌كه‌مان خست، ئه‌وانه‌ بۆمانه‌وه‌یان بۆ حوكم كردن و ده‌سه‌لاَتدا له‌سه‌ر كورسی‌ و پله‌و پایه‌دا ڕوی‌ كوردستانیان له‌ناو خۆو جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌شدا ناشیرین شپرزه‌ كرد ،ماڵی‌ ناوخۆی‌ كوردیان به‌سه‌ر دانیشتوانه‌ سته‌مدیده‌و هه‌ژاره‌كه‌یا ڕوخاند، جگه‌ له‌وه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوی‌ لایه‌نه‌ كوردیه‌كان ،ده‌رسێكی‌ گه‌وره‌ی‌ فێری‌ سه‌رۆك ولایه‌نه‌كانه‌كانی‌ وولاَت كرد،ده‌رس وه‌رگرتن له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ كارێكه‌ له‌ئه‌ستۆی‌ سه‌رۆك دایه‌، پێویسته‌ به‌ر له‌ڕوداوه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ بكرێن وخه‌له‌ل و هه‌ڵه‌كان دوباره‌ نه‌كرێنه‌وه‌، سه‌رۆك ولایه‌نه‌كان پێش ڕوداو بكه‌ون باشتره‌ له‌وه‌ی‌ ڕوداوو پێش بكه‌وێت ،ئه‌گه‌ریش پێشكه‌وت پاره‌كردنی‌ شتێكی‌ مه‌حاڵه‌ .
 

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە