لە سلێمانى دوو كچى لوبنانى و ئەسیوپى سكاڵایانى لەسەر حەسەن جەبارى كاگێڕى لقى 4 تۆماركردووە!
Monday, 03/05/2010, 12:00
ئەمڕۆ لە كاتژمێر 10 بەیانى ناكاو سەیارەیەكى پۆلیسى بنەكەى پۆلیسى سەرشەقام لەشارى سلێمانى بە چەند پۆلیسێك و دوو ئافرەتى لوبنانى و ئەسیوپى یەوە لەبەر دەم بارەگایى لقى 4 پارتى بە شێوەیەكى نائاسایى وەستان و كە ملازمێكى گەنج و مفەوەزێك و 3 پۆلیس بە نوسراوێكى دادگایى لێكۆڵینەوەى سلێمانیەوە، كە بڕیارى دەستگیر كردنى (حەسەن جەبارى) كارگێڕى لقى 4 و بەرپرسى مەكتەبى رۆشنبیرى لق یان پێبوو، كە لەلایەن 2 كچە خزمەتگوزارى لوبنانى و ئەسیوپیەوە سكاڵایان لەسەر تۆمەتبار حەسەن جەبارى تۆماركردووە، كە شەوى ڕابردوو، لە خانوەكەى عزەدین بەروارى دەستدرێژیان كراوەتە سەر!
ئەوەى جێگایى باسكردنە كە ئەو 2 كچەیان بۆ لقى 4 هێنابوو تا تۆمەتبار بناسنەوە، هەرچەندە بەرپرسى لق یەكەمینجار ماوەى نەدابوون، بەڵام كە زانى حەیاچوونەكە زۆر لەوە گەورەترە كە ئەوان تەسەوریان كردووە، دواى مشتومڕێكى زۆرى نێوان ئەفسەرى پۆلیس و بەرپرسانى لق، ناچاربوون كە 2 كچە بیانیەكە بە هەموو هۆدەو نووسینگەكانى كاگێران و ئەندامانى لقدا گێراوەو ، پاش نیوكاژمێر تۆمەتباریان ناسیوەتەوە، كە حەسەن جەبارى كارگێرى لقى 4 بووەو ، كە بە یەكێك لە پیاوەكانى عزەدین بەروارى ناسراوەو، لەكاتى خۆشیدا ئەم كارگێرە هەموو كارە نا ئینسانى و بەدڕەوشتیەكانى بۆ عزەدین بەروارى ئامادەكردووە، ئەو عزەدینەى لە بادینانى دەلالى پارتى كچە تەمەن 17 ساڵە مەسیحیەكەى لە دواى بەدڕەوشتى و دەستدرێژى لەماڵەكەى خۆى بە 2 گوللە كۆتایى بە دواهەمین تەمەنى دیانایى ئیسحاق هێنا!
بەڵام ئەفسەرو پۆلیسەكان بە هەزار پاڕانەوەى بەرپرسان و پەویەندى كردن كەلەپچەیان نەكردە دەستى ئەو كارگێرەى لقى 4 و پاش گەیشتنى بۆ بەردەم دادوەرى لێكۆڵینەوە بە كەفالەتى یەك ملێۆن دینار تا ڕۆژى دادگایكردن ئازاد كرا.
ئەوەى جێگاى باسكردنە هەر ئەم كاگێرە بەر لە ماوەى ساڵێك لەسەر ئەوەى پەلامارى خەسو خوشكى هاوسەرى خۆى دابوو، لەلایەن ژنانى ئەو گەرەكەوە (ئیبراهیم ئەحمەد) درایە بەر دارو بەرد و دەمانچەكەیان لێسەندبوو، لە هامان بنكەى پۆلیسى سەرشەقام بۆ 2 رۆژ بەند كراوەو دواى كەفالەتكردن ئازاد كراوەو، بە هۆى كارى بەدرەوشتى وگەندەلى و دزینى میزانیەى مەكتەبەكەیەوە و بە هاوكارى راستەو خۆى عزەدین بەروارى كە پەیوەندیە ناشەرعیەكانى بۆ رێكخستوە، بۆتە خاوەنى خانویەكى 200 مەترى لە گەڕەكى بلە و سۆپەر ماركێتێكى لە سەهۆلەكە هەیەوە، مووچەى 6 پاسەوان وەردەگرێت و یەك پاسەوانى نیەو، تەنها لە پارەى نووسینى لافیتەو كرشینى چەند ئاڵایەكى پارتى و كوردستانى زیاتر لە 20000 هەزار دۆلارى دزیوەو، بە هۆى كەلتورى ئینتیاهزى و دوو ڕوویەوە پێناسەى حەسەن زۆر باشیان پێبەخشیوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست