چاکسازی به‌م ده‌سه‌لاته‌ ناکرێت له‌کاتێکدا گه‌نده‌ڵی له‌ سه‌ری هه‌ره‌مه‌که‌وه‌ ده‌ست پێبکات

Wednesday, 11/05/2011, 12:00







"قاپێك چی تێدا بێت ئه‌وه‌ی لێ ئه‌ڕژێت" به‌و واتایه‌ی قاپێك شتێکی لێ ناڕژێت که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا تێیدا نه‌بوبێت.

مرۆڤ هه‌رکاتێك بیه‌وێت کارێك ئه‌نجام بدات،پێش هه‌موو شتێك ئه‌بێت نیه‌تێکی پاکی بۆ دروست بێت ،ئیتر چ جا کارێکی گرنگی وه‌ك شوشتنه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی وناڕێکی.ئه‌م کاره‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی کارێکی گه‌وره‌یه‌،زه‌حمه‌ت وناڕه‌حه‌ت نیه‌،به‌ مه‌رجێك له گه‌ڵ خودی خۆیدا ڕاستگۆبیت.
نزیکه‌ی بیست ساڵه‌ ده‌سه‌لاتی کوردی له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ،کار بۆ گه‌نده‌ڵ کردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌که‌ن،له‌م ماوه‌ دوورودرێژه‌دا تاکه‌ چرکه‌یه‌ك بیریان له‌ چاکسازی وچاککردنی ئه‌م بارو دۆخه‌ نه‌کردوه‌ته‌وه‌،تا وورده‌ وورده‌ ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌ره‌و قه‌یرانیکی نادیار برد،ڕۆژ دوای ڕۆژیش هه‌ڵه‌مێژووییه‌‌کانیان که‌ڵه‌که‌ کرد،به‌ خوێن ڕشتن و ئه‌شکه‌نجه‌و زیندانی هاوڵاتیان و.......هتد سه‌رو بنی زمانیشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و ئه‌بێت جاره‌سه‌ر بکرێت.به‌ڵام کێ ئه‌بێت بیکات؟ ئه‌مه‌ پرسیارێکی تا بڵێیت گرنگه‌.
به‌م نزیکانه‌ سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی جه‌لال تاله‌بانی له‌ به‌غدا حه‌قی ڤیتۆی به‌کارهێناوه‌ بۆ بشتگیری کردن له‌ گه‌نده‌ڵی نه‌ك له‌ دژی!!!له‌کاتێکدا په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌کی دژی گه‌نده‌ڵی سیاسی وئیداری ده‌رکردووه‌ ،مام جه‌لال یاساکه‌ی ره‌ت کردوه‌ته‌وه‌ .من لێره‌دا له‌و به‌ڕیزانه‌ی ئه‌ندامانی کاتی پێشوی مه‌یدانی ئازادی ئه‌پرسم ،ئێوه‌ی به‌ڕێز چ ئومێدێکتان به‌م ده‌سه‌لاته‌ هه‌یه‌ ،که‌ ئه‌مه‌ مامه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌کانی بێت له‌مه‌ڕ گوڕانکاری وجاکسازی؟
ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌مان له‌سه‌ر ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی یاسایه‌کی له‌و جۆره‌یه‌،ئه‌وه‌نده‌ مه‌به‌ستمان نیه‌ که‌ مام جه‌لال ئه‌و حه‌قه‌ی نه‌ماوه‌ و ناتوانێت یاسای په‌رله‌مانی عێراق ره‌ت بکاته‌وه‌.


فه‌رموو ئه‌و هه‌واله‌ له‌ ستاندارد بخوێنه‌وه‌
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=967



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە