مه‌سعود بارزانی به‌خێڵەکیانە تاوانی نه‌قیبه مروڤكوژه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات
Saturday, 14/05/2016, 12:04
مه‌سعود بارزانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌لله‌سه‌ره‌كه‌ی له كه‌لله‌سه‌ری خیله‌كی ده‌چیت، نه‌وه‌ك کەللەی سەرکردەیەکی ئیدارەی ده‌وله‌ت، بۆیه هه‌موو شوێنیكی ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ی گه‌راندوته‌وه بۆ دەیان و سەدان سال له‌مه‌وبه‌ر، له‌هه‌ندێك شوێندا وێرانی كردووه، به‌نمونه له‌ژێر ده‌سه‌لاتی بارزانی، ده‌یان ئه‌نجومه‌نه‌ی خیله‌كی عه‌شیره‌ته‌كانی ژیاندۆته‌وه، هاوشێوه‌ی به‌عس كه له‌رێگای فه‌وجه سوكه‌كانه عه‌شیره‌تگه‌ری ژیانده‌وه، ئیستاش مەسعود بارزانی لەسەر ئەم سیاسەتە بەردەوامە، له‌مه‌ش قێزه‌وه‌نتری ئه‌و ناوجانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی بارزانی دایه، به‌هه‌زاران مروڤ كوژی له‌هاوشێوه‌ی نه‌قیب جه‌مال جه‌باری پێگه‌یاندوه كه ئه‌وه‌ی روشنبیر و پیاوی ده‌وله‌تبون، ئەمڕۆ تیایاندا نییه.بارزانی په‌رله‌مانی په‌ك خستوه و حكومه‌تی له‌گه‌ڵ كوڕ و برازاكه‌ی كردۆته قه‌شمه‌ریخانه، یاسا و دادگای كردوته مه‌هزله.كۆمه‌لگای كوردی به‌ره‌و بێ ئیراده‌یی و بێ كه‌رامه‌تی بردووه، كه له نێویدا هه‌وڵ ده‌دات كه‌سێتیه‌كی درۆزن و دووروو، ماستاوچی، ویژدانفرۆشی تیا دروست بکات، چونكه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ژینگه‌ی پاكی سیاسی و كه‌سیتیه‌كی به‌كه‌رامه‌ت بۆتاكی كورد ناتوانن بژین و له ده‌سه‌ڵاتدا بن.
ئه‌و تاوانه‌ی له 02-05-2016ی ئه‌م ساڵ له‌هه‌ولێر روویدا له هه‌ر وولاتێكی تربوایه، ده‌مێك بوو به‌رپرسه‌كان ده‌ستیان ده‌كێشایه‌وه، بەڵام به‌هۆی ئه‌وه بارزانی باوك و كوڕ وبرازا له‌ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ری ئه‌خلاقی ده‌وڵه‌تین، هه‌زار تاوانی تریش رووبدات ئاماده‌نین نه‌ك خۆیان، به‌ڵكو نه‌قیبه مروڤ كوژه‌كه‌شیان له‌پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌ست بكێشته‌وه! ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر روویدا بێكه‌رامه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانی خستە ژێر پرسیارەوە، به‌گشتی و بە تایبەتیی هه‌ولێرییه‌كان، چونکە ئه‌وه سوكایه‌تی بوو به یاسا ودادگا، ئەوسا سوکایەتی بە مێژووی شارێکی وەک هەولێر و ئەو گەنجانەی کە لەو شارەدا دەژیین، هەر وەکو چۆن كاوبۆویه‌كانی پیاوی بارزانی به وه‌حشیانه‌ترین شێوه خەڵکی شه‌هید ده‌كەن.بۆیه ئەگه‌ر به‌رپرس و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیه‌ك خاوەنی كه‌رامه‌ت بیت، دەبێت لەوە بگات، کە ئه‌مه بیكه‌رامه‌تكردنێتی، نه وه‌ك نووسەرێک بە هه‌ولێر بڵێت لە دەوری ماست ودیمه‌نیكی قه‌لا و مناره و حه‌یرانیكی ده‌شتی هه‌ولێرت بمرم هه‌ولێر....راستی نمونه‌ی ولاتیكی به‌ئه‌خلاق وه‌ك به‌ریتانیه‌كانه كاتیك پۆلیس گه‌نجیكی ره‌شی كوشت ج ناره‌زایه‌تیه‌ك سه‌ری هه‌لدا؟
بارزانی له‌گه‌رمه‌ی بانگه‌شه درۆكانی چاكسازیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌کەی دزه گه‌وره‌کەی نیشتمانن، كه‌چی ده‌چێت ماوه ماوه به‌رپرسێكی پله ٣ ده‌گرێ دوایی به‌كه‌فاله‌تیش ئازادیی ده‌كات؟ به‌لێ له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یدا ببینن چۆن كه‌سێك و كه‌یسێكی واگه‌وره و مه‌ترسی چه‌ته كابۆویه‌كانی بارزانی كه هه‌موو كوردستانی هه‌ژاند، مه‌سعود بارزانی له‌رێگای سیدادی برا سەرسەریی و دز و شه‌هوه‌تبازه‌كه‌ی، هه‌وڵ ده‌دا له بری یاسا رێگای خێله‌كییانە بگرێته به‌ر.راستی ئه‌مه‌ش رۆژی چوارشه‌ممە ١٢ی ئه‌م مانگه وه‌فدیكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی سوداد بارزانی له‌گه‌ڵ جاشه هه‌ولێرییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وەک (زه‌عیم عه‌لی، سه‌ید كاكه، عبدڵلا كه‌ردز، ئاری نانه‌كه‌لی، له‌گه‌ل خاله كۆنه مه‌فره‌زه جاشه‌كه‌ی و به‌رپرسی لقه‌كه‌ی هه‌ولێری عه‌لی حسین) هەموو ئەمانە سه‌ردانی ماڵی شه‌هید (بەرزان رەشید)یان كردوه، داوایان كردوه كه ئه‌و دۆسیه‌یه دابخه‌ن و سوڵح له‌گه‌ڵ ئه‌و ماله مرۆڤكوژه بكه‌ن.ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاریان بە شێوەی چەکی بانق پێداون و سیداد بارزانی گوته‌یه‌تی چیتان ده‌وێ بۆتان ده‌كه‌ین، بەڵام تا ئیستا وه‌ڵامی ته‌واویی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید بارزان یه‌كلا نه‌بۆته‌وه كه سولح ده‌كه‌ن یان نا؟ ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات، کە هه‌موو ئه‌و گوتانه‌ی ده‌گوترا له نێو خه‌ڵك و له كوردستانپۆست باس كرا، كه ئه‌و جه‌بار خه‌یلانیه پیاوكوژی بنه‌ماڵەی بارزانیه، هەمووی راست ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه ئه‌و ئاسته باڵایه‌ی بنه‌ماڵەی بارزانی و پارتی و فشار خستنه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید بارزان كه ده‌بێت سولح بكه‌ن، راستی ئه‌و گوتانه ده‌سه‌لمێنێت، هەموو ئەو کەسانە نایانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی ئەو پیاوکوژە بگرێت، بۆیه ئه‌و وتانه‌ی چه‌قۆ كێشه كۆنه‌كه‌ی ده‌ڵاڵخانه بەڕێوەبەری پۆلیسی هه‌ولێر كه ده‌ڵێت بارزانی سوێندی خواردوه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه بگیرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، هەمووی درۆ و ساختەکاری مەسعود بارزانییە و درێژه‌ی سیما درۆزنه‌كانی بارزانیه، كه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت و داوا ده‌كات پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته.
لێره‌دا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه هه‌ولێریه پارتیانه ده‌كه‌ین، كه بوونه‌ته جاشولكه و پڕكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له نمونه‌ی سه‌ید كاكه و نه‌جاتی عه‌لی فاتی و عه‌بدوڵڵا كه‌ردز و ئاری نانه‌كه‌لی و زه‌عیم عه‌لیه‌كان، ئەگه‌ر ئێوە كه‌میك خاوه‌ن شه‌هامه‌تی هه‌ولێریی بوونایە، هه‌رگیز ئه‌و كاره به‌دڕه‌وشتییەتان نه‌دەکرد، چونكه ل ه‌ئادابی كورده‌واری و هه‌ولێریانه، كه‌ی بووه ٨ رۆژ به سه‌ر تاوانێكی وادا بڕوات ئێوە بچن داوای سوڵح بكه‌ن، لە کاتێکدا هێشتا تاوانبارەکە نەگیراوە!؟ له‌وه‌ش تاوانتر ئایا یه‌كێك نه‌ك بەو شێوەیە بیکوژن، ئەگەر قسه‌یه‌ك به مناڵێكتان بڵێ زیندانی ناکەن و ئه‌شكه‌نجه‌ی نا‌ده‌ن؟ بەڵام کوڕە هەژارێکی خەڵکی هەولێر وا به‌شێوه‌یە به‌ربه‌ریانە ده‌كوژرێ ئێوه‌ش ده‌بنه ده‌ڵاڵی ئه‌و مرۆڤكوژانه!؟ باشه ئەگه‌ر یه‌كێك وا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێوه بكات ئایا سولح ده‌كه‌ن؟
به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید بارزانیش ده‌ڵێین، ئه‌وه‌ی وای كردووه، كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێنه به‌رده‌رگای ماڵتان داوای سولح بكه‌ن، به‌شی زۆری هاوپشتی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌لكی هه‌ولێر و میدیاكانه، گه‌رنا چه‌ندین تاوانی تر، کە ئه‌و مروڤكوژه كردوویەتی، کەچی هیچی لێنەکراوە و به ئازادانه‌ش سوڕاوەتەوە، گه‌ر ئه‌وه‌تان له ده‌ست بڕوات، جگه له‌وه‌ی زیانێکی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئەوا تاوانێكیش به‌رامبه‌ر بە شه‌هیده زوڵملێكراوه‌كه‌تان و خه‌ڵكی كوردستانیش دەکەن، بۆ خۆشتان شەرمەزارییتان بۆ دەمێنێتەوە! فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئێوه‌ش هه‌رچی بكه‌ن ناگاته ئاستی ئه‌و فشار و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ماڵی شه‌هید سه‌رده‌شت و ده‌یان بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تی تیكۆشه‌ری تری هه‌ولێری كرا! ئەوان ته‌سلیم نه‌بون، دواتر كه‌ی گعیتلیه‌كان وا پیاوی لاوازبوونه، لێی گه‌ڕێن كورد گوته‌نی بۆئه‌و رۆژه‌ی، كه یاسا له سه‌ر هه‌موو لایه‌ك ده‌چه‌سپێ.
تێبینی:
وێنه‌كه.وه‌فده ئابروبه‌ره‌كه‌ی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانیه له‌لقی ٢ به‌رله‌چونیان بۆ ماڵی شه‌هید بارزان.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست