تكایە كۆمەكەكانتان بە بێدەنگی , شكێنەرانی رێنمایەكان هەموو سزا بدرێن
Wednesday, 01/04/2020, 2:28
ئەمرۆ زیاتر لە 3 ملیار مرۆڤ بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە COVID-19 لە سەرتاسەری جیهان لە كەرەنتینەی ماڵەوەن بۆ ئەوەی رێگا لە گواستنەوەی نەخۆشیەكە بگرترێت, بەم هۆكارەوە دەیان ملیۆن مرۆڤ بیكار بوونە و هیچ سەرچاوەیەكی ژیانیان نییە ,لە كوردستانیش بەهۆی یاریكردنی دەسەڵات بە موچەو نەبوونی سستەمێكی پێشكەوتوو لە دابەشكردنی, نەبوونی یەدەكی پارەی هەڵگیراو ..., بۆتە هۆی هەژاری زیاتری خەڵك, لەم نێوەدا بازرگانانی سەر شاشەكان بەدابەش كردنی كۆمەكی كەم نرخ بەسەر خەڵكدا كەوتوونەتە وێنە بڵاوكردنەوە تادەگاتە شكاندنی كەرامەتی تاك, خەریكن ژینگەی ناشرینی نەوەدەكان دوبارە دەكەنەوە, بۆیە ئێمە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین ئەگەر ناتوانێت ژیانی خەڵك دابین بكات, ئەوا دەتوانێت رێگا لە شكاندنی كەرامەتی تاك بگرێت و قەدەغەی ئەم شێوە كارە بەناو خێرخوازییە ناشرینە بكات, ناوەندێك دوور لە دەستێوەردانی حزبی بۆ ئەم ئەركە دامەزرێنێت, كارەكانی خۆی دوور لە چاوی كامیراكان رابپەڕێنێت .
هاوكات بۆخۆی بڵاوكردنەوەی وێنەكان شكاندنی رێنماییەكانە و پێویستە هەمو پێشێلكاران بەیەك چاو سەیر بكرێن و یەك سزا بیانگرێتەوە, نەك تەنها كەسێك زیندانی بكرێت كە لە كاتێك ئەو رێنماییەكەی نەشكاندووە كەچی ئەوانەی بەناو خێرخوازییەوە دەیشكێنن ئازادن, با بڕیارەكان بۆ هەمووان بێت.
1-
2- 1- تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -Koncicc
3- Ican network Kurdistan-IKN
4- Organization of the Justice Campaign
5- World without chemical, biological and phosphorous weapon
6- Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan
7- كوردستان بيَ جينؤسايد
8- هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست