سلێمانی.. خەڵاتی جەلالی سام ئاغا دابەشكرا
Friday, 24/06/2016, 18:22
خەڵاتی ساڵانەی جەلالی سام ئاغا بەسەر ژمارەیەك فەرمانبەری نمونەیی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سلێمانی دابەش كرا.
ئەمرۆ چوارشەممە 22/6/2016، لە رێوەڕەسمێكدا خەڵاتی جەلالی ساما ئاغا بەسەر 20 فەرمانبەری (نمونەیی‌و خانمی سەلار)ی چاودێری دارایی دابه‌شكرا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی دیوانی چاوێری دارایی رایگەیاند: ئەم خەڵاتە لەلایەن جەلال عومەر سام ئاغا، سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری بۆ فەرمانبەرانی نمونەیی‌و خانمی سەلار تەرخانكراوە. ئەمرۆش ئەم خەڵاتە بەسەر فەرمانبەرانی نمونەیی ساڵەكانی 2014و 2015دا دابەش دەكرێت.
ئەحمەد گەرمیانی سەرچاوەی ئەم خەڵاتە بۆ پارچه‌یه‌ك زه‌وی تایبەتی جەلالی سام ئاغا گەڕاندەوە و وتی: جەلالی سام ئاغا پاش فرۆشتنی موڵكێكی تایبەتی به بری زیاتر له (٧٠) ملیۆن دینار پارەكەی لە بانك دانەوەو ساڵانە 90%ی سودی ئەو پارەیە دەكات بە خەڵات بۆ فەرمانبەرانی نمونەیی‌و 10% سودەكەش دەخاتەوە سەر كۆی پارەكە تا ساڵی داهاتوو بڕی سودەكەی زیاتر بكات.
بە پێی زانیارییەكان، جەلالی سام ئاغا هەروەها خانویەكی تایبەتی دیكەی هەیە كە تاپۆی كردوە له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاش ئەوەی كۆچی دوایی كرد بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەك لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه جه‌لالی سام ئاغا له كاتی كاركردنی وه‌ك بریكاری وه‌زیری دارایی داوای كردوه كه مووچه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه و هه‌مان داواشی كردوه كاتێك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاتێك به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌شین كراوه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی وه‌ك سه‌یاره‌و پاره‌ی پاسه‌وان و هتد ره‌تكردۆته‌وه.
له كۆتایدا ده‌توانین بڵێن كه هێشتا له‌م ده‌ڤه‌ره كه نقوومی گه‌نده‌ڵی و ناحه‌قیه‌كی كه‌م وێنه‌یه
هێشتا كه‌سانێكی خاوه‌ن مۆراڵ و ویژدان زیندوو ماون.
ئەو فەرمانبەرانەی ئەمرۆ خەڵات كران ناوەكانیان بەم جۆرەیە:
بۆ ساڵی 2014
نمونەیی:
ئاوات محەمەد محەمەد كەریم
سروە كەریم محەمەد
رێبوار جەلال مەجید
خالد رەسوڵ رەشید
شیرین عومەر سەعید
محەمەد كەمال عەلی
رزگار محەمەد تۆفیق
سەلار:
رۆژان عەزیز عەبدوڵا
كوێستان حسێن فەتاح
پەیمان زاهیر شاكر
بۆ ساڵی 2015
نمونەیی:
پەروانە عەلی سلێمانی
سەردار عەلی محەمەد
شیلان حەسەن فەرەج
بارزان حسێن ئەحمەد
كاروان جەمال ئەحمەد
رێباز عەزیز قادر
كوێستان حەسەن فەرەج
زریان ئیبراهیم موحسین
سەلار:
وەزیرە عومەر عەبدوڵا
ئەوین یاسین ئەحمەد
\ خه:خه‌ڵاته‌كه بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێتی داراییه
٢\ ئه‌م خهاڵته ده‌درێت فه‌رمانبه‌رانی لێهاتوو، له هه‌موو بواره‌كانی كار كردنا.
٣\ خانوه‌كه‌ی له‌سالی كه مه‌زنه‌ده كراوه به ٧٠٠ هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاپۆ كراوه كه بكرێته، بنكهوهكی تهمدروستی بۆ ناوچه‌ی سه‌رچنار.
٤\
ئه‌مه شه‌شه‌م ساڵی دابه‌شكردنی ئه‌م خه‌ڵاته‌یه. سهرجاوهیلهی هی پارچه‌یه‌ك زه‌وی بووه كه فرۆشتویه‌تی به زیار له ٧٠ ملیۆن دینار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست