کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسیەی رفاندن و تیرۆریست ناسینی گەنجانی هەولێر بەیانی دەبێتە گفتوگۆ لە گەڵ ٣ پارتی سوێدی لەپەرلەمان

Tuesday, 18/09/2012, 12:00


ماوەیەکە شاری هەولێر بەبەرنامە و بۆ چاوترساندنی خەڵک و دەنگە ئازادیخوازەکانی ، گەنجێک لەلایەن هێزێکی نەناسراو بەجلی مەدەنیەوە دەرفێنرێ و بۆماوەیەک هیچ چارەنوسی نابێ . دواتر دەردەکەوێ کەلەلایەن ئاسایشی هەولێری (پارتیەوە) رفێنراوە و ئەشکەنجە دراوە ، تارادەی ئەو دیاردە مەترسیدارەی خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی ((محمەد قادر)) لەیەکەم لێدوان و دیداری لەگەل بنەمالەکەی دەلێت لەژێر فشارو هەرەشە و لێدان واژوم پێکرایە کە کاری تیرۆریستیم ئەنجام داوە . کەتا دوایین هەواڵ لەماوەی ٢ مانگدا ١٤ گەنجی هەولێر بەوشیوەیە رفێنراو بەتیرۆرسیت لەقەلەم دراوە .

بۆیە ئێمە لێرەدا بەناوی ٣ کەمپین و ڕێکخراوی داکۆکی لەئازادیو مافی مرۆڤەوە بەراشکاوی رای دەگەیەنین

1. ئیدانەی ئەو هەلس و کەوتانەی دەزگا ئەمنیەکانی هەولیر و بادینان دەکەین کەپارتی دیموکراتی کوردستان سەرپەرشتیان دەکات و بەزەنگێکی مەترسیدار ئەو رەفتارە دەبینین کەدەیانەوێ پەیامی ترس و تۆقان بدەنە خەلک و هەستیش دەکەین ئەو رەفتارەدەبێتە هۆی پەرەگرتنی توندو تیژی لە ئاستێکی بەرفراوانتردا چونکە مەحالە لەو سەردەمەدا بتوانرێ عەقلیەتی ئیرهاب و تیرۆر بەسەر خەلکدا بسەپێنرێ .

2. ئیدانەی سەرجەم ئەو پارت و ڕێکخراو و لیژنەکانی مافی مرۆڤ و ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە هیچ هەلوێستی سیاسی و نارەزایەتیان بەرامبەر رفاندن و بەتیرۆریست ناسینی گەنجانی هەولێر نیە و سەیرکەری بارودۆخەکەن .

3. ئێمە پەیمان دەدەین کۆی ئەو دۆسیە مەترسیانە کەهەرەشە لەسەر ژیانی ئازادیخوازەکانی کورد لەژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێم هەیە بێ جیاوازی لایەنی سیاسی و ئایدیەلۆجی ، بگەیەنینە ناوەندە داکۆکیەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەگەری و سیاسیەکانی ئەورپا هەر لەم بارەوە بەیانی لەگەل ٣ پارتی سەرەکی سوێد لەپەرلەمانی سوێد کۆدەبینەوە ، چری ئاخافتنەکانمان لەسەر پێشیلیەکانی مافی مرۆڤ و رفاندن و تیرۆریست ناسینی گەنجانی هەولیر و بادینان دەبێ



ڕێکخراوەکانی داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی


کەمپینی ئازادی بۆ کارزان کەریم

کەمپینی ئازادی بۆ سەید ئەکرەم (ئەوروپا)

گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم

٢٠١٢/٠٩/١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە