کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیوا مه‌ریوان ... چه‌ند پرسیارێك؟؟؟

Sunday, 17/04/2011, 12:00




دواى ئه‌وه‌ى ململانێ سیاسیه‌كانى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان گه‌یشته‌ قۆناغیك زه‌مینه‌ خۆش بوو بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ى كه‌سانێك له‌بواره‌سیاسى و ئیدارى و سه‌ربازیه‌كاندا كه ‌ته‌نها ماستاوچێتى و سه‌نگه‌رگرتن له‌ كه‌سانى دڵسوزو درۆو بوختان دروست كردن به‌س بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆست و پله‌و پایه‌،ئا له‌م نێوانه‌دا لیوا مه‌ریوان بو به ‌به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى كه‌ساڵانێك بوو خه‌وى پێوه‌ده‌بینى..هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كار بوونیه‌وه‌ به‌بۆچونه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانى و هه‌ڵس و كه‌وته‌ سه‌ربازیه‌ تونده‌ به‌سه‌رچوه‌كه‌ى كه ‌له ‌میراتى به‌عسه‌و ه‌بۆى مابوه‌وه،‌ ڕووى راسته‌قینه‌ى خۆى پیشانداو بووه‌جێگاى رق و قێزو سه‌نگه‌ر لێ گرتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان .له‌نێو هاوڵاتیان و كه‌سانى رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و ته‌نانه‌ت له‌دام و ده‌زگا حیزبى و حكومیه‌كانیش قبوڵكراو نه‌بوو.
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانى هاتوچۆ(بۆ یه‌كه‌مجار له ‌مێژووى دام و ده‌زگاكانى پۆلیس) دا خۆ پیشاندانیان له‌دژى ئه‌نجام داو هه‌ره‌شه‌ى چوونه‌ پاڵ سه‌راى ئازادیان كردبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌یان له‌كۆڵ نه‌كه‌نه‌وه‌به‌نوسراوى ژماره‌(3828) .له‌ -4-2011 ده‌رجوو تڕۆ كرا به ‌پێدانى مۆڵه‌تى به‌زۆر (ئیجبارى) بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ به ‌فه‌رمانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ناره‌زایی بوونه‌كه‌ى هاتوچۆ و وه‌ك پیشاندانى یه‌كه‌م هه‌نگاوى چاكسازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كاندا كه‌ رۆژانه‌ باسى لێوه‌ ده‌كرێت.
دواى وه‌رگرتنى فه‌رمانه‌ كوتوپڕه‌ جه‌رگ بڕه‌كه‌ى، یه‌كسه‌ر گه‌یشته‌هه‌ولێر و دواى هاتنه‌وه‌ى واى راگه‌یان كه ‌ گوایه‌ فه‌رمانه‌كه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ سوكایه‌تیه‌و بۆى ده‌كه‌ن به‌ گواستنه‌وه‌و ده‌كرێت به‌راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى هاتوچۆ له‌سلێمانى. دواى ئه‌م رون كردنه‌وه‌یه‌ ئه‌م پرسیارانه‌ له ‌لیوا مه‌ریوان ده‌كه‌م بـــا وه‌ڵامى یاسایی و دروستمان بداته‌وه.‌
1- یا كاكى خۆم (خۆت واته‌نى) چى واى لێ كردیت به‌و مۆڵه‌ت پێدانه‌ت رازى نه‌بیت و به‌ سوكایه‌تى بزانیت ؟ خۆ تۆ فێریت و راهاتووى به‌ چه‌ندین جار دانان و لابردن. هه‌ر تۆ بویت عه‌زیزم له‌ دواى عمید فه‌ره‌یدون و پێش دانانى عمید ئاراس كراى به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و شه‌و له‌ هه‌ولێر مایته‌وه‌ به‌دیار فه‌رمانه‌كه‌ته‌وه‌و بۆ به‌یانى خێرا خۆت گه‌یانده‌ هاتوچۆى سلێمانى و هه‌مان ئه‌م ناره‌زاییه‌ى ئێستا له‌ سه‌رت دروست بوو كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ فه‌رمانه‌كه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و عمید ئاراس دابنێت .
2- له‌ جه‌نابت ده‌پرسم دواى 1ى شوبات كه ‌هاتیته‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌ستێك جلى مره‌قه‌تت له‌به‌ر كردبوو هه‌روه‌ها رومانه‌ت به‌خۆته‌وه‌به‌ستبوو ئایا ئه‌و حاڵه‌تى (ته‌واریه‌) به‌چ فه‌رمان و ڕێنماییه‌ك بوو؟ ئه‌ى بۆ هیچ كام له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانى نه‌گرته‌وه‌؟ ئایا ئه‌و رومانانه‌ت هه‌ڵگرتبوو به‌ گه‌نج و لاوه‌ خۆپیشانده‌ره‌كاندا بیانته‌قێنیته‌وه‌؟! كه‌ى ئه‌وه‌ئیشى پۆلیسى هاتوچۆیه‌؟
3- ئه‌ورۆژه‌ى فه‌رمانه‌كه‌ت هات بۆ مۆڵه‌ت پێدانه ‌ئیجباریه‌كه‌ پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاو بوو بووه‌وه‌ كه‌ كارمه‌نده‌كان دێنه‌ سه‌رت بۆ دائیره‌.. تۆش پاسه‌وانه‌كانى خۆتت چه‌كدار كردبوو به‌چه‌كى ویزه‌و به‌رده‌مى ژووره‌كه‌ت و سه‌ربانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشت به‌و ویزه‌به‌ده‌ستانه‌ته‌نى بوو.. ده‌پرسم :
چه‌كى ویزه‌له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى وگشتیش دا نیه‌ هه‌روه‌ها پۆلیسیش نیه‌تى، ئایا تۆ كه‌خۆت زۆر به‌سه‌ربازى و یاسایی ده‌زانیت هه‌ڵگرتنى ئه‌و جۆرى چه‌كانه‌و به‌ده‌ست هێنانیان ده‌چێته‌چ خانه‌یه‌كى یاسایی و رێنماییه‌كانه‌وه‌؟
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌فه‌رمانه‌كه‌ت نه‌هاتایه‌دیاره‌حكومه‌تیش زانى بووى كارمه‌نده‌كان دێنه‌سه‌رت و له‌ناو ژوره‌كه‌تدا به‌ر شه‌قت ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه ‌به ‌په‌له ‌به‌ فه‌رمانى ته‌له‌فونى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخو فه‌رمانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى به ‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ ده‌ركردبوو... ئایا ئه‌گه‌ر كارمه‌نده‌كان هاتبان تۆش به‌و چه‌كه‌ ویزانه ‌ گوله‌ بارانت ئه‌كردن ؟! ئه‌ى بۆ چى تر ؟ خۆ بۆ ته‌نگانه‌ت هه‌ڵنه‌گرتبوو ؟
4- تۆ زۆر خۆت به‌ دڵسۆز و خۆت له‌هه‌موو كه‌سێكى تر ته‌نانه‌ت براكه‌شت به ‌باشتر ده‌زانیت بۆمان روون بكه‌ره‌وه‌ئه‌و هه‌موو ژماره‌پاسه‌وانه‌ت بۆ چیه‌كه‌به‌پێ ى نوسراوى ژماره‌(2189) له‌هاتوچۆى سلێمانى داواى خه‌رج كردنى كرێ ى ئه‌و خانووه‌ت كردووه‌كه‌بۆ پاسه‌وانه‌كانت گیراوه‌سووره‌ت قه‌یدى ژماره‌/99هاوبیج كراوه‌ئایا ئه‌م خه‌رج كردنه‌ده‌چێته‌چ ده‌روازه‌و خانه‌یه‌كى ژمێریاریه‌وه‌؟! تا ئێستا هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێكى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌خانوو بۆ پاسه‌وانه‌كانى نه‌گیراوه‌... ئه‌ى باشه‌خه‌رج كردنى كرێ خانوى خۆت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ده‌چێته‌چ خانه‌یه‌كى یاسایی و رێنماییه‌كانه‌وه‌؟!.
ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ببینێت له‌خۆى ده‌پرسێت ئه‌بێ ئه‌م لیوا مه‌ریوانه‌چى بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ كردبێت وا ویزه‌بۆ پاسه‌وانه‌كانى ته‌رخان ده‌كات و دوو ئوتومبیلیان پێ ده‌دات و كرێ خانووى خۆى و پاسه‌وانه‌كانیشى بوخه‌رج ده‌كه‌ن. ئه‌م پرسیاره‌وه‌ڵامه‌كه‌ى لاى تۆیه‌ به‌ڵام وه‌ڵامێك كه‌قه‌ناعه‌تمان پێ بكات.
5- دوا پرسیاریشم ئه‌وه‌یه ‌له‌م نوسراوه‌دا چونكه‌ شتى تر زۆر زۆره‌ ئایا راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى هاتوچۆ له‌چ خانه‌یه‌كى په‌یكه‌رى كارگێرى حكومه‌تى هه‌رێم دا هه‌یه‌؟ ئایا سلێمانى له‌پایته‌خت فراوانتره‌ راوێژكارێكى وه‌كو تۆى بووێت؟.. تۆ كاتى خۆى گاڵته‌ت به‌به‌ڕێز (هه‌ڵكه‌وت عبدالله) ده‌كرد كه‌ راوێژكارى هاتوچۆ بوو له‌ سلێمانى له‌ كاتێكدا ئه‌و خاوه‌نى بیرۆكه‌ى سیستمى نوێ ى مۆڵه‌ت و چه‌ندین داهێنانه‌ كه‌ ئێمه‌ى ئه‌فسه‌ران شاهیدى بۆ ده‌ده‌ین خۆبه‌خشانه‌ش ده‌یكرد . تۆش بۆ جلى مره‌قه‌ت و عه‌ساى سه‌ربازى و رومانه‌و ویزه‌ هه‌ڵگرتن باشیت. كێ ده‌ڵێ له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا راوێژكارى سه‌ركوتكردن و داپلۆسینى خه‌ڵكى شارى سلێمانى نابیت؟!



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە