ڕێبازی لێژنەی لێکۆلێنەوەی پەروەندەی سەردەشت دەقاودەقی ڕەوتی سازمانێکی تیررۆریستیە
Sunday, 19/09/2010, 12:00
ئایا پزشکی قانوونی و دامودەزگای پۆلیس زانستی دی، ن، ئا(زانستی زگماگی) یان ژینەتێکیان لە لێکۆلێنەوەی پەروەندی سەردەشت بکار هێناوە؟
جگە لەوەی ئەندامانی لێژنەی لێکۆلێنەوەی پەروەندی سەردەشت بۆ خەڵک و بنەماڵەی سەردەشت نە ناستراوەن و موشەخەس نیە ئەوان کێن و لە چ خێل و هۆز و دەستەیەک و داموودەزگایەکن، ناوەرۆقی راگەیاندراوەکەش پڕ لە کەموکۆری و ماسایلی بێ رەبت و شک و گومان و پرسیارە.
پرسیار، ئایا لێژنەی لێکۆلێنەوەی پەروەندی سەردەشت پەسندکراوی دەوڵەت و پارلەمانی هەرێمە؟
ئایا وزارەتی دادوەری ئاگاداری ئەو لێژنەیە بووە، ئایا هیچ هەماهەنگیی یەک لە نێوان پۆلیس و پاراستن و وزارەتی دادوەری و پارلەمانی هەرێم لە ئاراد بوو؟
ئاشکرایە ڕەوت و شێوازی بکار هێنراو لەو لێکۆلێنەوە دەگەل هیچ رێبازێکی لێکۆلێنەوەی زانستی نەک هەر ناێخوێنێەتەوە بەڵکوو ناوەرۆکەکەی زۆر ساکاو و بێ موحتەوایە و زیاتر لە ڕێبازێکی داسەپاوی و دێکتەکراو کە پێشتر لە لایەن سازمانێکی تیرۆریستی و سیخوری بۆ کردەوەیەکی موشەخەسی سازماندراوە ئامادەکراوە دێتە بەرچاو تاکوو لێکۆڵینەوەی دەستەیەکی بێ لایەنی شارەزا و لێزان و لێهاتووی ئەوەکارە.
بۆ سەلماندی کەموکۆرییەکان و ئەوەی کە پێشتر لە لایەن سازمانێکی جاسوسی و تیرۆریستیەوە دەقی راگەیاندراوی لێژنەی لێکۆلێنەوەی پەروەندسەردەشت سازدراوە پیویستی بە کارشناسییەکی بالا نیە و تەنانەت مام ناوەندی سەر سەقامیش دەزانی کە ئەو راگەیاندراوە سازدراوی ناوەندییەکی تیرۆریستیە وسیخورییە و دوور لە ڕاستیە و زیاتر درۆ هەڵبستن و ناوەرۆکەکەی بی ئەرزەشە.
چەند نمونەی روون کە جێ شک و گومانن:
یەکەم، بەڵگەیەک یان سەرچاوەیەک بۆ سەڵماندن یان رەتکردنەوەی ئیدەعاکانی لێژنەی لێکۆلێنەوە لە ئارادا نیە. تەنانەت لە کەسێک بەناوی گومان لێکراو کە ناسنامەو ئەدرەسی بۆ کەس مەعلوم نیە وەک بەڵگە بۆ تۆمەتبارکردنی عوسمان سەدەشت ناو دەبات، ئەوکەسەش پێش چاوی داپۆشراو بۆ ئەوەی گومانی ناسێنەوە لە لایەن خەڵک درووست نبێ.
دووهەم، راپۆرتی پزشکی کە وەردەکاریەکانی لێکۆلێنەوەی لەسەر تاوانلێکراو لە باری پزشک دخاتە بەردەست و گەلێک گرینگە و روونی دەکاتەوە کە تاوانلێکراو کەی، چۆن، و چەند فیشک و لە چ وەزعییەتێک دا هێرشی کراوەتەسەرو ئایا تاوانلێکراو توانیویەتی لە خۆی بەرگری بکا باسێکی لێنکردوە؟
ئایا تاوانلێکراو بەرنگاری هێرش کەرانی کردوە، ئایا تێکهەڵچۆنێکی لە بەێنی تاوانلێکراو و هێرش کەر (کەران) دا لە ئارا دا بوو، ئەوانە موشەخەس نکراوەن و لە حاڵەتێک دایە کە ئەو زانیارییە دەتوانی کۆمەڵێک شتی تازە ئاشکرا بکا؟
ئایا بۆ ئاکام وەرگرتن و موشەخەس کردنی بکۆژان لە لێکۆلێنەوەی پزشکی قانوونی لە عیلمی دی، ن، ئا واتە زانستی ژێنەتێک(زانستی زگماگی) کەڵکی وەگیراوە، ئەگەر ئیستفادە لەو ڕێبازەکراوە ئاکام چ بوون، ئەگەر زانستی دی، ن، ئا بۆ ناسینی بکۆژان بکار نەگیراوە هۆکارییەکانی چ بوون؟.
سێهەم، مەسەلەی هەرە گرینگ گۆزارەشتی پۆلیسە، ئەو بەشە دەتوانی زانیارێکی زۆر بدەداتە دەستەی لێکۆلەرەوان. بێگومان سەردەشت هەر وەک لە راپۆرەتە ناقیسەکەی لێژنەی لیکۆلێنەوە دێتە بەرچاو بە ئۆتۆمۆبێلێک دەگۆازتراوەتەوە و چەند کەسیش لەو گۆازتنەوە دا بەشداری بوون کە گوایە یەکێک لەوان هشام ئیسماعیل بووە.
پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا پۆلیس راپۆرتێکی لەو ڕووداوە هەڵگرتووە؟ ئەگەر ئەو راپۆرتە هەیە ئایا پۆلیس داوێەتە لێژنەی لێکۆلێنەوە؟
ئایاپۆلیس لە زانستی دی، ن، ئا (زانستی زهماگی) واتە زانستی ژێنەتێک بۆ دیاری کردنی بکۆژان کەڵکی وەگرتەوە، ئەگەر ئیستفادە لەو ڕێبازەکردوە ئاکام چ بوو، ئەگەر کەڵکی وەرنگرتووە هۆکارییەکان چ بوون دەبێ پۆلیس ئەو قەزییە روون کاتەوە؟.
ئێستا کە بە پێی راگەیاندراوی لێژنەی لێکۆلێنەوە هشام ئیسماعیل تاوانباری خۆی قەبووڵ کردوە، ئایا نمونەی دی، ن، ئا، لە هشام بۆ لێکۆلینەوە هەڵگیراوە، بۆ ئەوەی بزانن هشام ئیسماعیل لە رەفاندەنی سەردەست دا دەستی بووە یان؟
ئەگەر ئەوکارە کراوە ئایا ئاکامی دی ،ن، ئای هشام لە گەڵ ئاکامی ئەسەر یان ئەساراتی دی، ن، ئای بەشدارانی ڕووداوە کە ئۆتۆمۆبێلەکەیان بکار هێناوە موقایسەکراوە، ئەگەر کراوە ئاکام چ بوونو ئەگەر بە جێ نەهاتوە هۆکارییەکە چێین؟
هەنوکە کە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران پۆلیس لە زانستی دی، ن ئای گومان لێکراوان، واتە زانستی ژێنەتێک کە یەکێکە لە ڕێبازەکانی پێشکەتوویە ئیستفادە دەکا و زۆریش سەرکەوتویە و پۆلیس بەو هۆیەوە توانیویەتی زۆربەی تاوانەکان کە دەکرێن بە ئاکام بگینێت، جێ خۆیەتی بۆ کارەساتیکی ئاوا لە هەرێم لەو تکنەلۆژیا کەڵک وەربگیرێت بۆ ئەوی جێ هیچ پرسیارو گومنێک نە هێڵێتەوە.
چوارەم، جێ سەر سوورمانە، بۆ و لە بەر چێ پۆلیس و لێژنەی لێکۆلێنەوەی ڕووداوە سەردەشت بانگهێشتنی بنەماڵەی سەردەشت و میدیا و ڕۆژنامەوانان و نیزکان و ئاگادارانی ڕووداوەکەی نکردوە؟.
ئایا لێژنەی لێکۆلێنەوە بۆ ئەو کارەی دەلیلێکی هەیە، یان بە مەنزورو مەبەستەوە بوو؟
لیرەدا دەردەکەوەی لێژنەی تەرخانکراو بۆ دۆزینەوەی بکۆژ یان بکۆژانی سەردەشت لە بواری لێکۆلێنەوە نەک هەر لێهاتووی ئەو کارە نیە و کەمتەرخەمیێەکی زۆری کردوە، بەڵکوو لە هەڵبستنی درۆ و سازدانی سناریۆیەکەش سەرکەوتوو نەبووە و زۆر لاوازە.
ئەوەش ئەوە دەسەلمێنی کە ئەو لێژنە بکڕیگیراوی داموودەزگایەکی تیرۆریستی و سیخۆرییە و دەقی راگەیاندراوەکەشی لە پێشدا بۆ سازدراوە و پێیان دیکتە کراوە.
تۆمەتبار کردنی سەردەشت لە لایەن سازدرانی سناریۆکەی سەردەشت بە ناوەندی تیرۆریستی ئەنسار ئەلئیسلام دەتوانی بەدوو دەلیل بووبێ.
یەکەم، مەترسی سازادرانی سناریۆکە لە دەسەڵاتان و خەلکانی دەرەوە. هەنوکە حەرەکەی ئیسلامی لە دونیا و بەتایبەت لە عێراق بە کردەوەی تیرۆریستی ناسراوەن و مروڤ دەتوانی هەموو کردەوەیەکی تیرۆریستی بەئەوان رەبەت بدا و سازدرانی سیناریۆی پەروەندەی سەردەشت پێیان وابووە کە لە لایەن دەسەلاتان و خەڵکانی دەرەوە بە ئاسانی دەتوانن ئەو تۆمەتە بەسەلمێنن و خۆیان بەو شێوەیە لە کێشەی تیرۆرکردنی سەردەشت دەرباز بکن.
دووهەم، پێدەچیت سازدرانی سناریۆکە کوردیان بە میللەتێکی ساکاو ناحاڵی بەراوورد کردبێ و پێیانوابووە کە لەوانەی ئەو تۆمەتە واتە کە عوسمان سەردەشت بەڵێنی هاوکاری بە ناوەندی تیرۆریستی ئەنسار ئیسلامی داوە و چۆن کاری لەگەڵ نکردون تیرۆریان کردوە بێ پرسیار خستنە سەر دەقی سناریۆکەو درووست کردنی دەردەسەری بۆ سازدرانی ئەو چیرۆکە تۆمەتەکە قەبوول بکرێ و پێلان گێران خۆیانی لە مەحرەکەیە دەرباز بکن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست