له‌مێژه دوری له من گوڵی سور ڕێگام تاریکه ڕێگای تۆ پڕ نور وتی مه‌حاڵه وا به‌ئاسنی بۆ گه‌لێکی دیل ببمه قوربانی ئه‌و گه‌له‌ی که‌وا من ده‌په‌رستی ته‌نها به‌خه‌بات ده‌مگرته ده‌ستی ڕێگای من خوێنه گه‌لێک دژواره چونکه ئازادی گه‌لێک نازداره...
حه‌ز ناکه‌م به‌خوا ببمه کۆیله‌ی دز و ئامرازی کوردستانم خۆشده‌وێ و ده‌ژیم به‌سه‌ر فرازی پاره‌و دزی و ده‌سه‌ڵات ناتکا به خاوه‌ن وڵات هه‌تا ماڵی خۆت نه‌بێ ده‌ژی بێ هیواو ئاوات به دوای دوژمن مه‌که‌وه کۆتی دیلی داکه‌نه که‌سێک ئازادی بوێت عه‌شقی خاکی...
وه‌ته‌ن من من بۆتۆ جه‌رگم پڕ ژانه هه‌ر چه‌نده خاکت خانه‌ی دزانه ته‌نها هاژاره به‌شی خوراوه دزی چاوچنۆک خه‌ریکی ڕاوه ئه‌و که‌سه‌ی دز بێت گو به‌ڕێبازی مه‌حاڵه به دز بکه‌م شانازی ده‌ستیان ده‌ڕوا به ده‌ساڵاتن له جاشاتیا خاوه‌ن خه‌باتن بۆیه...
ساڵه‌هایه من خه‌ونێکی ناله‌بارم بۆ یه‌ی ترس ده‌خه‌نه ده‌می منداڵم من هه‌روه‌ک خه‌ونێکی تاڵم منداڵه‌کان بۆ یه‌کتریم ده‌گێڕنه‌وه وه‌ک قه‌قنه‌سم لێهاتوه باکم نیه دزه‌کان هه‌ر ده‌مشێرنه‌وه من خه‌ونێکی یه‌کجار تاڵم به‌هارێکی زه‌ڕنه‌قوته‌ی...
بڕۆ ئه‌ی په‌ری شیعر من باوه‌شی تۆم ناوێ تۆ شێرپه‌نجه‌ی دڵانی خۆشیت بۆ شاعیر ناوێ نامه‌وێ وه‌حی وشه‌ت دڵی من بخورپێنێ نامه‌وێ سۆزی وشه‌ت جه‌رگی من بسوتێنێ من نامه‌وێ سه‌رمایه‌ت که لای کورد پوچه مایه‌ت چه‌ندی ناڵاند به‌ده‌ست تۆ ده‌ربه‌ده‌ر بو ڕه‌نجه‌ڕۆ...
نیشتیمان بۆ من نه‌بو ته‌نها خه‌م و که‌سه‌رت خاین و دز و جه‌رده ئه‌مڕۆ وا ده‌خۆن به‌رت تا سه‌رچاوه نه‌گۆڕین باراومان هه‌ر چڵکاوه تف له‌و کورده سه‌رشۆڕه‌ی له ناو خیانه‌ت خنکاوه تورک ئازادی نادا بۆچی وا دڵتان شه‌دا که‌سێک گه‌ر ڕۆژێک جاش بو پیشه‌ی...
برای دڵسۆزت : شێروان بێ دڵ زۆر زوڵمت لێ‌کرا هه‌تاکو مردی کاکه (ئه‌رده‌ڵان) تۆ سه‌ر بڵندی به‌رامبه‌ر چاکه‌ت خراپه‌ی داوه واشی له من کرد ئه‌و ناپیاوه به حوکم ئێستا ئه‌ویش گه‌نده‌ڵه به‌ڵام دز لای کورد وه‌ک تاجی سه‌ره !! که هاتمه سوید هه‌ستای له به‌رم هاوڕێی ئازیزم ئه‌ی کورد په‌روه‌رم هونه‌رمه‌ند...
خۆشت نه‌وێم من ڕۆحێکی شێتانه‌مه‌و زۆر جار له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆما ده‌دوێم سیماشم وه‌ک خۆی نه‌ماوه به‌هاری من له‌گه‌ڵ خه‌زان تێکه‌ڵاوه قامچیه‌کم بۆ لێدانی پشی خۆمم وه‌ک مۆرانه‌م ئه‌من دژی داری خۆمم هه‌مو که‌سێک بونه وڵات به‌س من دۆمم لێت تێک نه‌چیت...
به‌شی دوه‌م : ئه‌و پیاوه داماوه ده‌ژی له ناو که‌لاوه خێزانێکی هه‌ژارن که پاڵیان به یه‌ک ناوه جه‌ژن نزیک بۆته‌وه وا ئه‌و پیاوه ده‌ناڵێ جگه له قاپ و قه‌چاغ...
شیعری گۆرانی : شه‌وێک هاتیه خه‌یاڵم تۆ وه‌ک بوکی به‌فرین بوی من سه‌رینتم ماچ ده‌کرد ئه‌وه‌نده لام شیرین بوی ئێستاش ئه‌و خه‌یاڵه‌یه هه‌ستی من ده‌بزوێنێ وه‌ک تۆپه‌ڵه به‌فرینه ساردیم به‌سه‌ر ده‌ڕژێنێ زۆر جار خه‌و ده‌مباته‌وه و وا ده‌زانم...
شێروان بێ دڵ پرسه‌ی دایکی شیرینم # شێوه‌نت وا بۆده‌که‌م چاویشم پڕ گریانه ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویستم به‌جێت هێشتم قوربانه به‌ر له‌وه‌ش جێمبهێلی دونیا‌م پڕی گریان بو بیڕم ناچێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که دایکم له زیندان بو له‌ڕێی کوردی لانه‌دا خاوه‌ن دین وئیمان بو به‌خوا سوجده‌ت بۆ ده‌بات ئه‌وه...
زۆرم دیوه زۆرداری که‌س وه‌ک من له‌ڕێی هونه‌ر وێران نه‌بوه ماڵی )زاخی گۆرانیم # (چاپ کرد نه‌مدی پاره و کیتابم کابرا دکتۆرای هه‌بو زۆریشی دا عه‌زابم هه‌ر وه‌ک بمداتێ به‌خێر وه‌ختبو لێشم بدات له من ببوه به‌چکه‌شێر له‌غه‌یری ڕاستی به خوا چیم نه‌کردوه له ژیانم ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ده‌ب کردم ئێستا لێی په‌شێمانم...
نکۆڵی له‌تۆ ناکه‌م که له‌ناو دڵما ده‌ژی ئه‌و که‌سه‌ی بێ وه‌ته‌ن بێت مردوه مه‌ڵێن ده‌ژی غه‌ریبی وای لێکردم زیاتر بۆت عه‌وداڵ بم خودایه هه‌تاكو كه‌ی من بێ ده‌وڵه‌ت و ماڵ بم داخی ئه‌و دزانه‌ی له‌سه‌رم مشه‌خۆرن مێژوی پاکی شه‌هیدان به ده‌ستی پیس...
خۆزگه منیش جاش ده‌بوم لایان کوڕی باش ده‌بوم له ۳۱ تا شێست و شه‌ش سه‌رجه‌له‌یان دیاره به‌ڵێ وتومه و ده‌یڵێم دز و جه‌رده سه‌رداره ئێستا ئه‌من ده‌زانم له به‌رچی ئه‌نفال کراوم که‌سێبه‌ری دوژمن بن هه‌میشه من دۆڕاوم له شه‌ڕی ئاش به تاڵی...
گەر شیعرم دەبوو بە نان من دەمدا بەهەژارێ دز و جەردەو چاوچنۆک یاخوا بەردیان لێبارێ بەڵێ زۆر هەژار هەیە کەوا جاشی کەس نیە هەی تف لە قەبری باوکت ئەو دزیە بەس نیە!! زۆر کەس ڕقی لەمنە جاشە ئاغای چڵکنە ئەو زۆڵە کوردەی حەزی لە باوەشی دوژمنە چەند کەسی...