کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ندێک ڕاستی دڵ ته‌زێن ده‌رباره‌ی حوکمه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان !!

Friday, 08/02/2013, 12:00





ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌حیزبایه‌تی چ ده‌ورێکی بۆگه‌نی هه‌ بوه‌ له‌ ناو میلله‌تی کورد ۰حه‌ز ده‌که‌م له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسی پێگه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ دزه‌کان بکه‌م که‌وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک ده‌ژین له‌گه‌ڵ ئه‌و حوکمه‌ته‌ تاپۆ کراوه‌ ! باوه‌ڕتان بێت دڵسۆزان و هه‌وادارانی گۆرانی کوردی چه‌ند شتێکی قێزه‌ونه‌ لای من که‌ که‌سانێکی شاعری پێگه‌ نزم له‌ بواری به‌رهه‌می شیعری بونه‌ته‌ لێپرسراوی به‌شه‌کانی هونه‌ری گۆرانی ئه‌ویش به‌ پاڵپشتی یه‌کێک له‌و دو حزبه‌ حوکومه‌ته‌ ساواکه‌ی کوردستانه‌ که‌بێ گومانم تا دو سه‌ت ساڵی تریش به‌ ساوایی ده‌مینێته‌وه‌ .
که‌ سانێک هیچ لێهاتوێکی هونه‌ریان نیه‌ بونه‌ته‌ به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی حوکمه‌تی کوردی جا من به‌سه‌یری نازانم که‌ کابرایه‌کی مێژوناس بکه‌نه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ کوردستان !
یا ئاغایه‌کی دزه‌یی که‌ فڕی به‌سه‌ر ڕۆشنبیریه‌وه‌ نیه‌ به‌هۆی حیزبێکه‌وه‌ ده‌کرێته‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ . یا کابرایه‌ک ده‌هێنن له‌ دهۆک و زاخۆ که‌ ئاگاداری شاری هه‌ولێر نیه‌  ده‌یکه‌ نه‌ هه‌ر وه‌زیرێک به‌بێ گوێ دان به‌ پسپۆری ئه‌وکه‌سه‌و چۆنیه‌تی گونجانی ئه‌و که‌سه‌ له‌م بواره‌دا ۰  زۆر به‌سه‌یری مه‌زانه‌ که‌ نه‌خوێنده‌وارێک ببێته‌ وه‌زیرێک یان هه‌ر شتێک له‌ حوکمه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان ۰
کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه‌ گه‌نده‌ڵێک دزێک داده‌مه‌زرێنی بۆیه‌ ئه‌و لێپرسراوانه‌ی که‌ دێنه‌ سه‌ر کورسی ته‌نها حیساب بۆ گیرفانیان ده‌که‌ن و خزم و براو که‌س و کاریشیان له‌ دزی تێوه‌ ده‌گلێنن چونکه‌ ده‌زانن لێپێچینه‌وه‌ نیه‌و حوکمه‌ته‌که‌ خۆی دزه‌ ۰
ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵیه‌ هه‌ر ده‌مینێت تا کێشه‌که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ، ئه‌ویش زۆر زه‌حمه‌ته‌ هه‌ر قسه‌یه‌کیشیان له‌گه‌ڵ بکه‌یت ده‌ڵێن وه‌ڵا ئێمه‌ به‌هه‌ڵبژاردن هاتوین۰
بۆیه‌ من به‌ ڕاشکاویه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌که‌م : ئایا میلله‌ته‌که‌ی ئێمه تاوانباره‌ که‌ ئه‌و دزانه‌ هه‌ڵده‌بژێرێ ؟
زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت تا پڕۆسه‌که‌ به‌ته‌واوی نه‌گۆڕێت ده‌بێت حیزبه‌کان ئه‌وه‌نده‌ شێتی دزین وپاره‌ و ده‌سه‌ڵات نه‌بن که‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا شتێکی سته‌مه‌ ۰
ئایا هه‌نگاوه‌کانی داهاتومان چۆن ده‌بێت ؟ !
ئایا خه‌ڵکه‌که‌ی ئێمه‌ش بوێرانه‌ ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر جاده‌کان  تا داوای چاک سازی و گۆڕانکاری بکه‌ن ؟
ده‌بایه‌ من وشه‌ی (گۆڕان)م نه‌خستبایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌
چونکه‌ زۆرجار توهمه‌ت بار کراوم که‌ وه‌کو گۆڕانه‌کان بیر ده‌که‌مه‌وه‌ من وه‌کو کوردێکی دڵسۆز که‌ سێک دڵی بۆ میلله‌ته‌که‌ی ده‌سوتێت بیر ده‌که‌مه‌وه‌ ، پێگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆشم پێ له‌ هه‌مو حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک لا پیرۆز تره‌ و گه‌وره‌تره‌ .۰

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە