پێنوسی پاک
Thursday, 22/12/2011, 12:00
پێنوسم مل که‌چ ناکات
گه‌ر جیڕه‌ی بێت ددانم
بۆ ناپاک و جه‌رده و دز
نه‌مفرۆشتوه ویژدانم
خوێنی شه‌هیدانی کورد
ئۆباڵی به ئه‌ستۆتان
زۆر جار ئێوه‌م ده‌په‌رست
لام ڕاستی بو درۆتان
لیستی خیانه‌ت کاری
به‌سه‌رتان داده‌باری
دز و گه‌واد و قه‌حپه
لای کورد خۆشه بازاڕی !!!
من ئه‌و گوڵه مردوه‌م
که‌ژینی داهێزراوه
ئه‌وه‌ی ڕاست و پاک بژیت
له‌لای ئێمه دۆڕاوه
نامه‌وێ ڕێزم لێنێن
چونکه خۆتان بێ ڕێزن
چیتان بۆ کورد نه‌کردوه‌و
دوژمنان ده‌پارێزن
زۆر جار جوێنی پیسیش
دێتن بۆ سه‌ر زوبانم
بێ که‌رکوک نرخی نیه
من هه‌موو کوردستانم
په‌رله‌مانتاری درۆ
مه‌سینه‌ی خاوه‌ن شکۆ
ئێستاش چاوی به‌خه‌وه
پێ لێ نێ و یه‌ڵڵا بڕۆ
پێنوسم مل که‌چ ناکات
گه‌ر جیڕه‌ی بێت ددانم
بۆ ناپاک و جه‌رده و دز
نه‌مفرۆشتوه ویژدانم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست