کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ڕانه‌وه‌م بۆکوردستان !!

Friday, 21/06/2013, 12:00


به‌شی یه‌که‌م :

هه‌ر جاره‌و باسێک :
گه‌ڕانه‌وه‌م بۆکوردستان !!
زۆر حه‌زم ده‌کرد له‌ کوردستان دابمه‌زرێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ڕێگای یه‌کێک له‌ حزبه‌ ملیاردێره‌کان ده‌کرا
من به‌ ڕێگای په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر کردم به‌ ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ نه‌خێرێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نوسی
وتی له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ دا نیه‌ ڕێگایه‌کی تریش هه‌بو ده‌بو گه‌نده‌ڵێک له‌ پارتی یا له‌ یه‌کێتیا بۆتی بکاو
ده‌یان نارد بۆ مه‌جلیسی وزه‌ڕا ده‌با له‌وێش واسته‌یه‌کی گه‌وره‌ت هه‌با ۰
دوای بینه‌و به‌رده‌یه‌کی زۆر وازم له‌ موعامه‌له‌ی تعین هێنا ، به‌ڕاستی هه‌ولێر موڵکی بنه‌ماڵه‌و
کاک کۆسره‌ت و به‌رهه‌م و مه‌سئوله‌ دزه‌کانه‌ وه‌کو فازڵ میرانى هه‌ی خوا بیان پارێزی
باوه‌ڕت بێ یه‌ک کارگه‌ نیه‌ له‌ کوردستان به‌شی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی تێدانه‌بێت
جارێ ماجدی و ئیمپایه‌ر و شوقه‌کانی کاک زه‌که‌ریا واجیهه‌ن .
خه‌ڵکی هه‌ولێر بۆیان باس کردم ئه‌و شتانه‌ ڕاسته‌ به‌ناوی خه‌ڵکه‌ به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه‌ وا جیهه‌ن
وه‌کو ماجیدیه‌کان خوا بیان پارێزی به‌نزینخانه‌کانی مهتاب و کارگه‌ نه‌وتیه‌کان من نازانم ئه‌و حزبانه‌ خه‌ڵکه‌که‌ به‌ ترسنۆک تێده‌گه‌ن یاخود که‌ر !
ئێواره‌ بێزار بوم چوم بۆ شێخه‌ڵا کوڕێکی گه‌نجم بینی پڕ به‌ ده‌نگیه‌وه‌ هاواری ده‌کرد
هه‌ی هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌ گۆڕت بێت ((سه‌دام حوسێن)) منداڵێکی ژیکه‌له‌ بو وتم کوڕه‌ ئه‌تۆ ناترسێی؟
چۆن ڕه‌حمه‌ت له‌ که‌سێکی دوڕنده‌ی وه‌کو سه‌دام ده‌که‌یت گۆتی کوڕه‌ وه‌ڵا مامۆستا ئه‌و باشتر بو خۆ هه‌ر نا جار جار ئاوڕی له‌ فه‌قیران ده‌داوه‌ زۆرسه‌یرم پێهات چۆن ڕه‌حمه‌ت بۆ گۆڕی ئه‌و دوڕنده‌یه‌ ده‌نێرن کوڕه‌ گۆتم تخوا وسکت به‌ ئه‌تو ناترسێی پێی گوتم کوڕه‌ له‌وه‌ زیاتر چمان لێده‌که‌ن باشه‌ من گه‌ر باسی ئه‌و ڕاستیانه‌ بکه‌م بۆ خۆفرۆش و جاشم بۆ گۆڕانم له‌ ڕاستیدا من کوردێکی نه‌ته‌وه‌ییم ئیمانم به‌و حیزبه‌ دزانه‌ نیه‌
جا به‌ خاینم داده‌نێن به‌ جاش به‌هه‌ر شتێک من قسه‌ ڕاسته‌کانی خۆم هه‌ر ده‌که‌م

هێشتا زۆری ماوه‌ ئه‌مه‌یا ته‌نها به‌شی یه‌که‌می باسکه‌مه‌ چاوه‌ڕێ بن ۱۹ به‌شی تر ماوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە