کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاعون

Tuesday, 25/09/2012, 12:00



زۆرم دیوه‌ زۆرداری
که‌س وه‌ک من له‌ڕێی هونه‌ر
وێران نه‌بوه‌ ماڵی
)زاخی گۆرانیم # (چاپ کرد
نه‌مدی پاره‌ و کیتابم
کابرا دکتۆرای هه‌بو
زۆریشی دا عه‌زابم
هه‌ر وه‌ک بمداتێ به‌خێر
وه‌ختبو لێشم بدات
له‌ من ببوه‌ به‌چکه‌شێر
له‌غه‌یری ڕاستی به خوا
چیم نه‌کردوه‌ له‌ ژیانم
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ده‌ب کردم
ئێستا لێی په‌شێمانم
که‌ شیعری((ڕێبواریان #)) برد
له‌وساوه‌ دڵی من مرد
هونه‌رمه‌ند هات لێم بدات
بۆ نامه‌رد نه‌بومه‌ پرد
ده‌ی گوت ده‌بێ ڕێسوات که‌م
ئه‌وه‌ی شیعری دزی بوم
ناچار هیچم پێنه‌کرا
له‌و شیعره‌ش بێ به‌ریبوم
خۆشحاڵم ئێستا ئه‌ویش
له‌لیستی گه‌نده‌ڵانه‌
وا به‌باشی مه‌ی بینن
هه‌مو گیانی تاوانه‌
وه‌ره‌ گیانی شیرینم
زمانم بسوتێنه‌ #
با هیچ شیعر نه‌ نوسم
که‌ بۆم بێڕێزی و جوێنه‌
ئێستا دزه‌کان ئاغانه‌
سه‌ت ئه‌وه‌نده‌یان هه‌بێت
له‌ لای من هه‌ر ڕێسوانه‌
زۆر که‌ر و نا ڕۆشنبیر
له‌لای کورد ده‌بته‌ وه‌زیر
له‌لامان زۆر بێ ڕێزه‌
ده‌ست پاک و کوڕه‌ فه‌قیر
له‌ ڕێی هونه‌رم دانا
هه‌ست و بیر و باوه‌ڕم
ئێستاش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
پێی وایه‌ ئه‌من که‌رم
ئاخ گه‌ر ده‌زانن دزی
چی به‌سه‌رم هێناوه‌
پاڵپشتی دزان نابێت
ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌ک پیاوه‌

# زاخی گۆرانی: ئه‌وه‌ په‌ڕتوکێکی شیعری گۆرانی من بو که
د. شوان یابه‌ ۱۰۰۰دۆلاری لیم وه‌رگرت بۆ چاپکردنی نه‌ پاره‌ی دامێ نه‌ په‌ڕتوک
ده‌یویست لێشم بدات!!

# ڕێبواری ماندوی ڕێی دورم : شیعرێکی من بو دامه‌ (زه‌که‌ریا)
ئه‌ویش دایه‌ ( سه‌رکه‌وت ڕه‌سول) چه‌ند وشه‌یه‌کی لێ گۆڕی و
زه‌که‌ریا عه‌بدوڵا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی من شیعره‌که‌ی
له‌ ژێر ناوی (سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ) بڵاو کرده‌وه‌ .سه‌یره‌که‌ ئه‌وه‌ بو
کاک (سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ) ئه‌وکاته‌ داواى لیمكرد
که‌بچم له‌گه‌ڵی بۆ یه‌کیک له‌ که‌ ناڵه‌ ئاسمانیه‌کان و باسی
ئه‌و شیعره‌ بکه‌ین .عوزری له‌ قه‌باحه‌تی گه‌وره‌ تر بوو!
هه‌ر چه‌ند ئه‌م بابته‌ کۆنیش بوه‌ به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر من
هه‌ر ماوه‌ !!

# كه منداڵ بوم له به ر شیعر وازم له ده رس هینا بو
بۆیه هه ڕه شه یان لیم ده كرد زمانم بسوتێنن ‌ ئه گه‌ر
واز له شیعر نه هینم !


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە