نا بۆ قومار چیه‌کان !
Tuesday, 22/11/2011, 12:00
ساڵه‌هایه چاوه‌ڕوانم
په‌پوله‌کان
بهخندهی نزاری لێوێک
بمناسێنن
ساڵه‌هایه چاوه‌ڕێمه
دڵی عاشق
له ووڵاتی مه نه‌سوتێنن
توتڕکه‌کان
خه‌ونی منداڵانی ئێمه‌ش
پێشێل ده‌که‌ن
ده‌یانه‌وێت
شه‌به‌که‌ی دزین
له‌به‌رده‌م
هه‌نگاوی گۆڕین
له کۆمه‌ڵگام
بپارێزن
ڕاسته ئه‌وان پایه دارن
به‌ڵام له ئاست
ڕۆحی مناڵه‌کانی کورد
سته‌مکارن
دهرفتهی زۆر
بۆ میلله‌تی کوردپهیدابو
به‌ڵام هه‌موی
له‌سه‌ر مێزی ڕۆڵێت* دۆڕا
بوه مۆری ده‌ست و په‌نجه‌ی
دزه‌کانم
هۆ خه‌ڵکینه من ده‌رکرام
نه‌بومه سه‌گی پاسه‌وان
له‌پێش ده‌رگای چهتاکانم
به‌یه‌ک ده‌رچه*
دۆڕاندیان
که‌رکوک " دڵ و قودسی"
زیندوی کوردستانم
ڕۆلێت* : جۆرێکی قوماره ده‌ڵێن وه‌زیرێکی
گه‌وره‌ی کوردستان ڕۆژێ به سه‌ده‌ها هه‌زار
دۆلار ده‌دۆڕێنێت له پاره‌ی فه‌قیر و هه‌ژاره‌کانی
گه‌لم!
ده‌رچه* :قومار بازه‌کان که ئیفلاس ده‌بن
ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌یان بێت به‌یکجار له قوماری
ده‌ده‌ن پێی ده‌ڵێن :" ده‌رچه‌ی لێداوه"!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست