کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه رو حوشتر و نه زان وا بوون به شاهی دزان

Wednesday, 05/09/2012, 12:00




خۆزگه‌ منیش جاش ده‌بوم
لایان کوڕی باش ده‌بوم
له ۳۱ تا شێست و شه‌ش
سه‌رجه‌له‌یان دیاره‌
به‌ڵێ وتومه‌ و ده‌یڵێم
دز و جه‌رده‌ سه‌رداره‌
ئێستا ئه‌من ده‌زانم
له‌ به‌رچی ئه‌نفال کراوم
که‌سێبه‌ری دوژمن بن
هه‌میشه‌ من دۆڕاوم
له‌ شه‌ڕی ئاش به‌ تاڵی
من لێتان به‌دگومانم
مه‌حاڵه‌ ئه‌و چه‌تانه‌
ڕزگار که‌ن نیشتیمان
هه‌ندێ خه‌ڵکی نه‌زانیش
که‌ هه‌ر خه‌می گیرفانن
ئێستا له‌گه‌ڵ شای دزان
وا خه‌ریکی تاڵانن
ڕۆژ نیه‌ من نه‌گریم
بۆ من کرا ئه‌نفالم
ڕێگر و جه‌رده‌ ئێستا
وێرانیان کردوه‌ ماڵم
گه‌ر دزی ڕێبازیان بێ
ئه‌ من گیرفان به‌ تاڵم
به‌حوکمی ئاسن و گڕ
وێرانیان کردوه‌ ماڵم
لیستی خیانه‌ت کاری
به‌ سه‌ریان داده‌باری
داخم بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی
پێشکه‌شیان ده‌کردگیانی
بۆ ڕزگاری کورستان
بونه قۆچی قوربانی
ئێستاش له‌سه‌ر لاشه‌ی
ئه‌ما نه‌ مشه‌خۆرن
چاره‌نسی ڕه‌ش و ڕووت
باوه‌ڕناکه‌م بگۆڕن
ئه‌مڕۆ کوڕی فه‌رمانده‌
له‌ ناو دزان بڵنده‌
ڕۆژ نیه‌ ئه‌من نه‌گریم
بۆ خاکی کوردستانم
بۆ کوڕه‌ هه‌ژارێ ده‌گریم
وتی دزی نازانم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە