کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ندێک ڕاو و بۆچوونی تایبه‌تی خۆم له‌ سه‌ر پێش نه‌که‌وتنی گۆرانی له‌ کوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ (هه‌ولێر)

Monday, 01/07/2013, 12:00


به‌ داخه‌وه‌ گۆرانی له‌ کوردستانی عیراق ستایلێکی فه‌رمی گرتۆته‌ خۆی، مۆسیقیه‌کان زیاتر بۆ حیزب و ئاهه‌نگه‌کانی حیزبه‌کان له‌ ئاماده‌ باشی دانه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک زمانی دایه‌لۆگ نازانن و هه‌ر جینگه‌ جینگه‌ که‌ی جارانه‌. به‌ڕای من گۆرانی بریتییه‌ له‌ هۆنراوه‌ی پڕمانا و بابه‌ت هه‌ڵگر و به‌هێز ئینجا هه‌ڵبژاردنی ده‌نگێکی خۆشه‌ تا ئه‌و وشانه‌ بچنێته‌وه‌ و له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ڵ بقوڵێت. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ یان که‌من یا ن جۆره‌ گوێگرتنێک و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ته‌واو نییه‌ له‌ نێوان شاعیر و هۆزانڤان، با له‌ سه‌ره‌تاوه ‌گله‌یی له‌ خۆم بکه‌م زۆر جار من حه‌ز ناکه‌م په‌یوه‌ندی به‌گۆرانیبێژه‌کان ناکه‌م، چونکه‌ نه‌فسیه‌تی هه‌ندێک که‌س وایه‌ ده‌ڵێ دیاره‌ وشه‌کانی تورێکی قوڕاوی ناینی بۆیه‌ جارێک له‌ سوید بوم له‌ شاری ئۆپساله‌ زۆر هونه‌رمه‌ندم دیت زۆر ڕێزیان لێگرتم وتیان بڕۆ کاکه‌ سه‌ردانێکی کاکه‌ (عه‌دنان که‌ریم) بکه‌ سه‌ردانم نه‌کرد و بگره‌ له‌ مه‌کته‌به‌ی ئۆپساله‌ش چاوم پێی که‌وت و نه‌چومه‌ لای! له‌و دوا جاره‌ی که‌ گه‌ڕامه‌وه‌ کوردستان ویستم ئه‌و سنوره‌ بپه‌ڕێنم به‌ داخه‌وه‌ یه‌که‌م ته‌گه‌ره‌ هاته‌ پێشم که‌ نه‌توانم چاوم به‌هونه‌رمه‌ندان بکه‌وێت هه‌ندێک چاوه‌شی حیزبه‌کان میوزیکژه‌ن بونه‌ ته‌گه‌ره‌ له‌ سه‌ر ڕێم. جارێکیان هونه‌رمه‌ندێک که‌ زۆر خۆشم ده‌وێ ده‌نگیشی زۆر خۆشه‌ ئه‌ویش کاکه‌ (میکایله‌) داوای شیعرێکی کرد لێم نه‌مدا پێی، چونکه‌ من ئه‌و شیعره‌م دابوو بە کاک (زیوه‌ر هه‌ولێری) هه‌تا کاک (میکائیل)یش ئیجازه‌ی له‌ زیوه‌ر وه‌رگرتبو، به‌ڵام من پێم شه‌رم بوو له‌ کاک (زیوه‌ر هه‌ولێری) وه‌رگرمه‌وه‌ و بیده‌م به‌و باوه‌ڕت بێت هه‌ر شاعیرێکی تر با ده‌یدا به‌ کاکه‌ (میکائیل) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆر خۆشه‌و شوهره‌تیشی هه‌یه‌ من به‌ڕاستی تواناکانی گه‌نجه‌کان به‌رز هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنم به‌ تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (نادیه‌) خان ئه‌و نزیکه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت دوو شیعری منی لایه‌ که‌ یه‌کجار خۆشی گوتوه‌ زۆر له (شادم) خۆشتره دو به‌رهه‌می منی برده‌وه‌ بیان کات به‌ ڤدێۆ کلیپ ئه‌و حوکمه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان پشتی نه‌گرت و قڕانێکیشی بۆ سه‌رف نه‌کرد براده‌ران داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م کاتێک ده‌ڵێم لێپرسراوه‌ حیزبیه‌کانی کوردستان زۆر داوێنپیسن بۆ لۆکه‌ و داشنێ موڕاد و گه‌لێکی تر پاره‌ سه‌رف ده‌که‌ن به‌ داخه‌وه‌، چونکه‌ هه‌مو ئه‌و کار گێڕه‌ هونه‌ریان حه‌لقه‌یه‌کن له‌ ده‌ست ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ باوه‌ڕتان هه‌بێت ته‌نها له‌به‌ر ده‌نگ خۆشی به‌ڵکو زیاتر له‌ به‌رجنس و حیزبایه‌تی و ناسینه‌، که‌ هه‌ندێک هونه‌رمه‌ن ئیهیتمامیان پێ ده‌درێت و هه‌ندێکیش پشتگوێ ده‌خرێن سیسته‌می گۆرانی و به‌تاییبه‌تی مۆسیقا ژه‌نه‌کان کۆڕه‌پتن واته‌ فاسید و بۆگه‌نن به‌ تایبه‌تی وه‌کو جاشی حیزبه‌کان ده‌جوڵێنه‌وه‌! من ڕێزم هه‌یه‌ بۆ هه‌مو مۆسیقا ژه‌نێک ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ هیچ ڕێزێک دانانێم، که‌ چاوه‌شی حیزبه‌ گه‌نده‌ڵه‌کانی کوردستانن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە