موژده‌م پێ یه هاتوم به‌کاک ((شه‌یداهۆ)) بڵێم :
Saturday, 26/01/2013, 12:00
موژده‌م پێ یه
هاتوم به‌کاک ((شه‌یداهۆ)) بڵێم :
(کۆڕه‌که‌مان) زۆر سه‌رکه‌و تو بو لای گه‌لی کورد !!
من نه‌مزانی
ئه‌و ته‌م و مژه که‌ی هات و
ده‌م و چاوی تۆی داپۆشی
ئه‌وه‌م له‌تۆ....پێشبین نه‌کرد
بێ یه سه‌ر سه‌حنه‌ی.. شیعری پیرۆز
به‌سه‌رخۆشی !
ئه‌ی (((شه‌یداهۆ)))
براکه‌ی یه‌کجار نازدارم
گوڵی وشکی
زه‌ردی پایز
له ناو به‌هه‌شتی گوڵزارم
ده‌مزانی بۆ
چاوه‌کانت پڕی ئاو بون
له ده‌رفه‌تێک
تۆ ده‌گه‌ڕای
ناخی پڕ گڕت ده‌ربێنێ
کۆشک و ته‌لاری ((به‌عسه‌کان))
بۆ دو باره بڕوخێنێ !!
زۆر نه‌خۆش بوی
نه‌مده‌زانی مردن ڕۆحت لێده‌ستێنێ
باوه‌ڕت بێت
گه‌ر خوڵامێکی (بارزانی)
له‌وێ بایه
هه‌مو به‌پیرمان ده‌هاتن
گه‌ر خوڵامێکی (تاڵه‌بانی)
له‌وێ بایه
گه‌نده‌ڵه‌کان یه‌کیان ده‌گرت
بۆ کۆڕه‌که‌مان ده‌هاتن !
که چومه‌وه
منیش گریام بۆ نه‌هامه‌تیم
بۆ حوکمه‌تێک
ساڵه‌هایه
من پشتیوانی لێده‌که‌م
که ئێستاکه موڵکی دزه و
ببڕای ببڕای
به موڵکی خۆمی نازانم
وا هه‌ستده‌که‌م
بێگانه‌مه
له ناو خاکی نیشتیمانم
نه‌ده‌زگای ڕاگه‌یاندێکی
ئه‌و حوکمه‌ته
ناساره
ئێمه‌یان به‌هیچ نه‌زانی
بۆیه ده‌ڵێم :
گه‌نده‌ڵ مرۆڤی دزو داوێن پیس
له کوردستان
ئه‌مڕۆ ده‌که‌ن حوکمڕانی !!
کۆڕه‌که‌مان :
مه‌به‌ستم کۆڕه‌که‌ی شاعری خوالێۆشبوه مامۆستا (عومه‌ر خامۆش)
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه من و کاک سه‌رهه‌نگ خامۆش و کاک سه‌باح
ڕه‌نجه‌ده‌ر و کاکه (ئیدرس شه‌یداهۆی) جوانه مه‌رگ
به‌شداریمان تێدا کرد بو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست